23/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق له‌دژی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، سكاڵا له‌دژی توركیا تۆمار ده‌كات
به‌رپرسانی عێراق رایانگه‌یاند رێكاری یاسایی له‌دژی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌گرنه به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ژووری نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی كه بنكهكهی له پاریسه، داوایه‌كی یاسایی له‌دی توركیا و كۆمپانیای بوتاس كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، تۆمار كردوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ته‌نیا رۆژێك له راگه‌یاندنی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا دێت.
وزهارهتی نه‌وتی عێراقی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هۆشداری فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی دابوو به بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراق و راشیگه‌یاند كه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زانیاری ورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم.