24/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رچاوه‌یه‌ك: به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له ناردنی چه‌ك بۆ سوریا ئێران له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عامری وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عێراق ئاشكرای كرد كه ئێران ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه هادی عامری وه‌ك به‌دیلێك بۆ مالكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رگرێت و ئێران پێی باشه عامری هه‌ر له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه بۆ ئاژانسی رۆژی هه‌شته‌م راگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌دژی وه‌رگرتنی ویلایه‌تی سێیه‌می مالكین، ناوی هادی عامری وه‌ك به‌دیلێك بۆ مالكی هاته ئاراوه، به‌ڵام ئێران ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه عامری وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بمێنێته‌وه ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاسانكاریی كردن بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له ئێران بۆ سوریا به‌رێگه‌ی عێراق و له سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی عامری ئێران به‌و كاره هه‌ستاوه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، ئێران داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووش ده‌كات كه هادی عامری له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و پۆست هیچ جێی موناقه‌شه‌و گفتوگۆ نیه.