ئەندامێکی  فراکسێۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ پێوستە حکوومەتی ھەرێم نەوتی خۆێ بفرۆشێ.
24/05/2014 نوسەر: bzavpress

ئەندامێکی فراکسێۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ پێوستە حکوومەتی ھەرێم نەوتی خۆێ بفرۆشێ.


ئەندامێکی فراکسێۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەبەغدا پشتگیری سیاسەتی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگای تورکیا بۆ بازارەکانی جیھان دەکا و دەشڵێ ئەگەر داھاتی نەوتەکە شەفاف بێ، بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی سیاسەتی نەوت لە ھەرێم پەسەند دەکا.
 
ھەڤاڵ خدر کوێستانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ئاژانسی ئاندۆڵو گوتی: "نەوتی عێراق وەک ئەوەی لەدەستوور ھاتووە، نەوتی گشت خەڵکی عێراقە بە گشت پێکھاتەکانییەوە و حکومەتی ھەرێم مافی خۆیەتی بەپێی یاسا ئیستحقاقی خۆی لە نەوت، ھەناردەی تورکیا بکات و  دواتریش  بۆ بازارەکانی ئەوروپا رەوانەی بکا."

 ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان لە بەغدا ئەوەشی ئاشكراكرد كه‌ سیاسەتی نەوت سیاسەتێکی باشە، تەنیا تێبینیمان لەسەر  داھاتی نەوتەکە ھەیە، ئەگەر داھاتەکە شەفاف بێ، بزووتنەوەی گۆڕان بەتەواوی پشتگیری دەکا.
 
سەبارەت بە گرنگی ھەڵوێستی ئەمەریکاش لەبارەی ئەم پرسەوە، ھەڤاڵ کوێستانی گوتی: "پێویستە حکوومـەتی ھەرێم سیاسەتی واقیعبوون لەبەرامبەر ئەمریکا پەیڕەو بکا و دەبێ نەوت بفرۆشێ، پێم وایە ئەو دەم ئەمەریکا ھەڵوێستی دەگۆرێ."
 
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا ئەمریکا چاودێری ھەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا دەکا، ئەگەر ئەو وڵاتانە ھەڵوێستیان بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ئه‌رێنی بوو، ئه‌وكات ئەمریکاش ئەرێی بۆ ده‌كا."