كۆمیسیۆن: پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا واده‌یه‌ بۆ تۆماركردنی سكاڵا
24/05/2014 نوسەر: bzavpress

كۆمیسیۆن: پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا واده‌یه‌ بۆ تۆماركردنی سكاڵا

  
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی، وه‌ك دوا واده‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دیاریكرد بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵاكانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی‌ عیراق. 

سه‌فا موسه‌وی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی، كۆمیسیۆن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ رۆژنامه‌ فه‌رمییه‌كاندا بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی یاساش، دوایین رۆژی تایبه‌ته‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان" 

موسه‌وی‌ راشیگه‌یاند " كۆمیسیۆن ماوه‌ی سێ رۆژی تر ده‌داته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵاكانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ عیراق و دوا واده‌ش بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووه‌ "

وته‌بێژی كۆمسیۆن وتیشی " ده‌سته‌ی دادوه‌ری له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا، چاو به‌ سكاڵاكاندا ده‌خشێنێته‌وه‌"

دووشه‌ممه‌ی رابردو كۆمیسیۆن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراقی ئاشكراكرد، به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و 95 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ لیسته‌ كوردیه‌كانیشدا پارتی 25 كورسی و یه‌كێتی 21 كورسی و گۆڕان 9 كورسی و یه‌كگرتوو 4 كورسی و كۆمه‌ڵ 3 كورسیان به‌ده‌ستهێنا.