16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میری قه‌ته‌ر واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت بۆ كوڕه‌كه‌ی
شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ی دوه‌م، میری قه‌ته‌ر ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ
وازهێنان له ده‌سه‌ڵات بۆ ته‌میمی كوڕی و هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نجان بۆ
گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پایهبهزری
قه‌ته‌رییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی
وزاری ئه‌نجامبدرێت و شێخ حه‌مه‌د بن جاسمی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر یه‌كێك له پۆسته‌كانی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ میری قه‌ته‌ر گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه
ده‌رفه‌ت به نه‌وه‌ی نوێ بدرێت و ده‌سه‌ڵات راده‌ستی شێخ ته‌میمی جێنشینی
بكات و له‌رێی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی وزارییه‌وه بوار به گه‌نجان بدرێت
بچنه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
شێخ ته‌میمی جێ‌نشین له دایكبوی ساڵی (1980)هیه و كوڕی دوه‌می شێخ
حه‌مه‌د و شێخ موهزیه و ئێستا پۆستی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه
چه‌كداره‌كان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به‌ده‌سته‌وه‌یه.