26/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی داوا له بریكاره‌كانی خۆراك له شاری سلێمانی ده‌كات، كه بۆ وه‌رگرتنی پسوڵه‌ی ژماره 21ی وه‌رگرتنی نه‌وت سه‌ردانیان بكه‌ن.
جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی ی ڕايگه‌یاند: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی سلێمانی ساڵی پار هه‌ر سێ پسوڵه‌ی ژماره(18-19-20)مان دابه‌شكرد. له ئێستاشدا سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی ژماره(21)ین كه هه‌ندێ له بریكاره‌كانی خۆراك وه‌ریانگرتووه.
جه‌مال عه‌لی داواشیكرد: سه‌رجه‌م بریكاره‌كانی كه ماون سه‌ردانيان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پسوڵه‌ی ژماره 21 بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه 216 لیتره، بۆ ناو شار به 40هه‌زار دیناری عێراقییه و له ده‌ره‌وه‌ی شار 41 هه‌زار دیناره.