26/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی سامانه شه‌رعیه‌كان گه‌شبینیه‌ك بۆئهوقافی كابینه‌ی نوێ
ئه‌وقاف ئهودامهزراوه گرنگه‌ی كهلهمێژوی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا چه‌ند به‌شێكی زێڕینی بۆته‌رخان كراوه وئهوهته پاش داڕمانی ئه‌و شكۆمهندیهش هێشتا میحرابه‌كه‌ی هه‌رماوه‌و له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زاینیشدا كارناسه به‌تواناكانی ڕۆژئاوا سودیان له ئه‌زمونی ئه‌نده‌لوس وئهستهنبوڵوهرگرت وپاشترلهژێرناوی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌دیاری بۆجیهانی ئیسلامیان هێنایه‌وه ئه‌ویش به‌وشێوازه ده‌ستكاری كراوه‌ی كه زیاتربۆخۆیان لێی سودمه‌ند بون , لێره‌دا باس له مێژووفهلسهوڕهوایهتی ئه‌وقاف ناكه‌م به‌ڵكو به‌پێویستم زانی باسه‌كه‌م ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوردستان بێت ئه‌ویش له‌كابینه‌ی نوێ‌دا كه حكومه‌تی بنكه فراوانهوچهند سه‌رنج ومه‌به‌ستێك له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا بخهمهڕوبهوهیوایهی جێگای په‌سه‌ندی بایهخدارانی به‌ڕێز بێت .
سه‌ره‌تای پلان دانان بۆوه‌رگرتنی ئه‌م وه‌زاره‌ته كه به‌شێوه‌ی پرۆگرامی cv بو بۆدیاری كردنی شه‌خسی وهزیروبۆچون وپرۆژهكانیان بو سه‌ره‌تایه‌كی تهندروستهوبهم پێیه وه‌زیره‌كه به‌قۆناخی هه‌ڵسه‌نگاندندا تێده‌په‌ڕێت كه گشت خاڵه‌كانی شیاوی تێدا بخوێنرێته‌وه , پاش ئه‌وه‌ش پێشوازی كردنی كاك نه‌وشیروان موسته‌فا له كۆمه‌ڵێك زانای بهرزوبهڕێزی سلێمانی وئهولێدوانه دڵخۆشكه‌ره‌ی كه گومانهباشه كان به‌هێز تر ده‌كات له‌وه‌ی كه به‌ڵكو ئه‌وقافی كوردستان بهرهومهبهسته به‌رزه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری موسڵمانی كورد هه‌نگاوبنێت وبهپڕبههاونرخ سه‌یركردنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وزانایانی كوردستان كه‌ئه‌م هه‌واڵه‌ش گه‌ش بینیهكهی بۆمن زیاد كرد به‌تایبه‌تی له‌ڕابوردودا ئێمه بۆخۆمان ئهوبۆچون وههڵوێستانهمان له‌و به‌ڕێزه بینیوه كاتێك لهپهیوهندیهكانیان له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا مهڵاعوسماندا هه‌مان هه‌ست وبۆچونی هه‌بو كه‌من ئێستا دونامهی گرنگ ومێژوییانم له‌لایه به‌ڕێزیان بوَ جه‌نابی مامۆستای نوسیبو كه پڕه له ماناومه‌به‌ستی بهرزوههڵوێست وخاڵی گرنگ به‌تایبه‌تی ئهوبڕگهیهی كه پێشنیار ده‌كات بۆجه‌نابی مامۆستا بۆئه‌وه‌ی شاندێك ڕه‌وانه‌ی به‌شداری مه‌راسیمی حه‌جی ئهوساڵهبكات تاكو مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردهبهموسڵمانانی جیهان بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها پاش ڕاپه‌ڕینیش له چه‌ند سه‌ردان وچاوپێكهوتندا كه به‌شێك له‌وانه لامان پارێزراوه هه‌موئه‌وانه پاڵنهربون بۆنوسینی ئه‌م به‌رچاوڕونیه وهیوادارم بڕژێته بابی گه‌شبینی خێروسودی خۆی ببینێت وله‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی پلانی به‌ڕێخستنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ش ڕه‌چاوبكه‌ن .
یه‌كه‌م : دامه‌زراوه‌ی ئه‌وقاف له‌مێژوی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه له‌بوژانه‌وه‌ی ئابوری‌دا به‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی وه‌قفی موسڵمانان له‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌كارهاتوه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركی كارگێڕی چه‌ندین دهزگاوپرۆژهی كارگوزاری وخێری گرتبویه ئه‌ستۆ وه‌ك ئه‌وزنجیره زۆره‌ی وه‌قفی په‌روه‌رده‌یی وزانستی وچاره‌سه‌ری وپزیشكی وكۆمه‌ڵایه‌تی وبایه‌خ دان به‌منداڵان وخۆراكیان وفریاكه‌وتن وهاوكاری وپرۆژه‌كانی ئاووكهشتیاری وگه‌شت وگوزارومیوانخانهوجادهوپردوگونده دوره‌ده‌سته‌كان وسه‌رپه‌رشتی بێ باوكان وكرێكاران وخاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان و بایه‌خدان بهژینگهوگیانلهبهران وسه‌رپه‌رشتی گیانله‌به‌ره بێ خاوه‌نه‌كان و ده‌یان پرۆژه‌ی تری نمونه‌یی كه په‌ڕاوه لاپهڕهزهردهكانی شه‌رعی ئیسلامی چاوه‌ڕێن خه‌مخۆرێك تۆزیان لهسهرلاببات وداخڵی داتای ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان بكات وئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وقافی كوردستان له‌م بواره‌دا ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌یه مومته‌له‌كاتی ئه‌وقاف سه‌رله‌نوێ سه‌رژمێری بكرێتهوهوبچێتهوه ژێر كۆنترۆڵی ده‌ستپاكیی ئه‌وقاف ووردبینی به‌توانا وبه‌هاوكاری زانایانی شه‌رع زانی ئیسلامی كوردستان پرۆژهناوازهكانی ئه‌وقاف له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان وبه‌هێزكردنی سه‌ربه‌خۆیی بهكارببرێت وبه‌مه‌ش جارێكی تردهسهلمێنرێت كه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه له‌خێری گه‌لان وسه‌قامگیری وڵاتدایه .
دوه‌م : كه‌سایه‌تی وزانایانی ئیسلام هه‌میشه ڕۆڵی كاریگه‌ریان بینیوه له خزمه‌تكردن به‌گه‌له‌كه‌یان كه لوتكه‌ی هاوكاریان گه‌شته ئه‌وپله‌یه‌ی بانگه‌شه‌ی جیهادی چه‌كداریان كردلهپێناوی به‌رگری كردن له‌م گه‌له موسڵمانهولهههربوارێكی تردا كه‌مته‌رخه‌میان نهكردوهولهم پێناوه‌شدا ڕوبه‌ڕوی گرتن وئهشكهنجهودورخستنهوهودهركردن له كاروبڕینی موچه بونهتهوهوژیانیان هه‌میشه ئاوێته‌ی ژیانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌یان بوه , ئێسته‌ش كه‌نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ك هه‌یه وهه‌رێمی كوردستان پاڵێوراوه ببێته ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردی ئه‌ویش له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌شتی سه‌ربه‌خۆییه هێشتا له‌نیوه‌ی ڕێیه‌و له‌نێوان شه‌پۆلی زریانی ده‌وروبه‌ردا مه‌ترسیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونی ده‌كه‌ن , ئاله‌م كاته‌دا هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌هه‌ركات پێویستی به‌پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه كه‌هه‌موان وه‌ك بهرگریهمیللی یه‌كه‌ی جاران پشتیوانی شۆڕش بن دیاره شیاوترین چین وتوێژبۆئهم به‌رپرسیارێتیه كه‌سایه‌تی وزانا ئیسلامیه‌كانی كوردستانن كه‌جێی داخه ئه‌م توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیه فه‌رامۆش كراون وبه‌پێی نرخ وڕێزی خۆیان گوێیان پێ نهدراوهوزۆرجارناڕاستهوخۆش سوكایه‌تیان پێكراوه له‌كاتێكدا لهناوهندوخواروی عێراقدا ڕۆڵی پێشهواومهرجهع وئاراسته كردن ده‌بینن وبه‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئێمه‌ش ناچار ده‌كرێن بۆ پرسه چاره‌نوس سازه‌كان بچنه خزمه‌تیان وكاتێكیش بێچوه مهرجهعێكیان دێته ئێره ده‌بێت زۆر مه‌منون بین وفه‌رشی سوریان بۆڕابخرێت وگهورهوهێمای ده‌سه‌ڵاتی كوردی بچنه پێشوازیان ! له‌كاتێكدا مهلاوكهسایهتی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ش وه‌ها فه‌رامۆش كراوه كه له‌سه‌ره‌مه‌رگیشدا لێی ناپرسنه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ق وڕاستی پێوه‌ربێت ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ئهومهرجهع وكه‌سایه‌تیه دروستكراوانه‌ی ناوهندوخواروی عێراقدا چهندكهسایهتی وزانای ئایینی كوردستان بایه‌خ پێبدرێت كه ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆداكۆكی له‌مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان دیاره‌ئه‌وه‌ش به‌پاراستنی كه‌سایه‌تی ئه‌م زانایانه ده‌كرێت كه‌ساڵه‌های ساڵه به جۆره‌ها شێوازههوڵی په‌راوێزخستنیان ده‌درێت له‌به‌رانبه‌ریشدا زاناكانی ئاینی شیعه جگه له‌وه‌ی پێنج یه‌كیان بۆته‌رخان كرابولهئێستاشدا خه‌زێنه‌ی عێراق بهدودهسته له خزمه‌تیاندایه ,بۆیه پێشنیار بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی ئه‌م توێژه به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه كهلهپرۆژه بهرههمهێنانهكانی ئه‌وقاف بوجه‌یه‌كی بهرچاودیاری بكرێت بۆ دابین كردنی ژیانی كه‌سایه‌تی وزانایانی ئایینی به‌پێی نهخشهوپلانێكی عادیلانه كه ئه‌وبه‌ڕێزانه بتوانن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆئهوخزمهتانهی تهنهابهوان ئه‌نجام ده‌درێت .
خاڵی سێیه‌میش ته‌رخان ده‌كه‌م بۆئاوڕدانهوهیهكی جدی بۆمزگه‌وت ماڵه‌كانی خودا , ڕاسته خێرخوازانی كورد وپێش ئه‌وانیش ده‌ره‌وه هه‌ستان به به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه ده‌نا ئێسته بێ مزگه‌وت ده‌ماینه‌وه , زۆریشیان ڕازاوه‌ن به‌ڵام ڕازانه‌وه‌ی زیاتری ماڵه‌كانی خودا به ئاوه‌دانییانه به نوێژ وزیكری خودا وبونی مهدرهسهوفهقێ وتێكڕای میوانانی ماڵی خودا تاكو مزگه‌وت په‌یامی حه‌قیقی خۆی بگه‌یه‌نێت ولهومهنعه ناڕه‌وا ڕههاببێت كه ده‌روازه‌كانی به‌ڕوی زیكرخوێناندا ببه‌سترێت جگه له كاتی نوێژ نه‌بێت به‌بیانوی ناشه‌رعی وبهمهبهستێكی ناڕه‌وا چونكه زانایانی ئیسلام پیاوانی ئایینی نین ومزگهوتهكانیش وه‌ك هیچ په‌رستگایه‌كی ترنین و هه‌رئه‌و پێكه‌وه شوبهاندنه ئه‌وده‌ره‌نجامه هه‌ڵه به‌دی ده‌هێنێت كه‌ئه‌و هه‌مو كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
له‌كۆتاییدا پێویسته هه‌موان به‌دیدێكی واقیع بینانه سه‌رنجی گشت دامودهزگاو دامه‌زراوه‌یه‌ك بده‌ین ولهههمویان سود وه‌ربگرین بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ومامه‌ڵه كردنیشمان دروست بێت وهه‌رگیز ئایینی ئیسلام بچوك سه‌یرنه‌كه‌ین كه له‌بازنه‌ی هیچ دامهزراوهوحیزبێكداسنورداری بكه‌ین چونكه ئایینی ئیسلام ڕێبازی تێروته‌واوی خودا یه بۆ گشت بونهوهروههتا كۆتایی ژیانی دونیا , هیوادارم كابینه‌ی نوێ و وه‌زاره‌تی نوێ ده‌سپێكردنی كاره‌كانیان له‌م بواره‌دا به وه بكه‌نه‌وه كه پسپۆڕوشارهزایانی ناوخۆودهرهوهبانگهێشت بكه‌ن بۆ به‌ڕێوه بردنی ڕاسته‌قینه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌وقاف به‌پێی مواسه‌فاتی نوسخه‌ی ئه‌سڵی كه ئه‌وهه‌مو پرۆژه‌و وه‌قفانه له‌خۆبگرێت ئیتر ئه‌وسا ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی به‌چاوێكی ترمامهڵهیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت چونكه ئه‌وقاف به‌وشێوه‌ی كه‌سه‌ره‌تا دامه‌زراوه خاوه‌ن سامانێكی شه‌رعی وه‌ها به‌رفراوانه كه هه‌رگیز یه‌ده‌كی كه‌م ناكات وهه‌موان سودمه‌ند ده‌بن لێی