ماندوم بەڵام
26/05/2014 نوسەر: bzavpress

ماندوم بەڵام

 
‌ماندوم هاوڕێیانی شاخ
‌سەر خەوێک با بشکێنم
‌چەند شەو ڕۆژ بە ڕێگام
‌مرۆڤم، گۆشتم، خوێنم
‌برسیم و زۆر تامەزرۆی
‌خوانێکی گەرمی خۆشم
‌تێر تێر بخۆم لە نانی
‌گەرمی دایکی دڵ جۆشم
‌ماچی کەم دەستی باوکم
‌شادبم بە براو خوشکان
‌تێر بەئامێز بمگرێ
‌دایەی شیرین، میهرەبان
‌بیری ئازیزم دەکەم 
‌خەیاڵم هەر لای ماوە
‌تامەزرۆم  بۆی، بگەم پێی
‌ماچ کەم ئەو دەم و چاوە
‌با بەخەیاڵ بخەوم
‌بەڵکو خەوێ ببینم
‌دەست لەناو دەستی بکەم
‌بێ بە هاوسەری ژینم
‌لە ماڵێ خنجیلانە
‌دابنیشین پێکەوە
‌بڵێم خوایە چەند خۆشە
‌هاتۆتە دی ئەم خەوە
‌بەڵام دەزانم بۆ گەل
‌ئازادی خوێنی دەوێ
‌گیانم پێشکەش بە خاکم 
من ئەو خۆشی یەم  ناوێ