26/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌ق لای کێبێ له‌گه‌ڵ ئه‌وین
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده....و بعد:
به‌ڕاستی حه‌ق لای کێبێ له‌گه‌ڵ ئه‌وین ناحه‌قیش شاهی شاهان بێت چاوی چاوان بێت ڕه‌تی ئهکهینهوهوه به‌ڕووی خاوه‌نه‌که‌ی دائهدهرێتهوه .به‌ڕاستی ووته‌کانی مامۆستا عبدالطیف ده‌رباره‌ی دیموکراسیه‌ت . هەڵوێست و كردار و گوفتاری ڕێبوارانی ئەهلی حەق بوو.ووته‌ی ئه‌هلی سوننه وئه‌و که‌سانه بووکه له‌دین تێگه‌یشتون له دینیاشدا شوێن هاوه‌ڵانی (رسول الله )که‌وتوون (صلى الله عليه وسلم )و( رضي الله عنهم) هه‌رچه‌نده به‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌م مل ملانێ و نیزاع و یه‌کتر شکاندنه نیمه که‌موسڵمانان خویان پێوه گرتووه له‌کوێش له‌که‌نالی عه‌لمانیه حاقیدهکان ؟هه‌ڵبه‌ته ئاشکرایه پێناسه‌ی موسڵمانان لای ئه‌وان واته عه‌لمانیه‌کان هه‌ریه‌ک پێناسه یه وبه‌یه‌ك چاو ئه‌بینرێ ؟ هه‌رچی باوه‌ڕی بهوخودا بێت . چا( جیهادی یان سه‌له‌فی ئیخوانی یان صۆفی و خه‌له‌فی)؟ .هه‌روه‌ك که‌بینیمان چۆن ئیخوانینا ن خسته لیستی تیرۆریسته‌وه کهههمووژیانیان ده‌ستیان بۆ تفه‌نگی بلاستیکیش نه‌بردوه مێشێکیشیان له‌ئاوه نه‌کردوه !!چۆن کاتی خۆی له‌شه‌ڕه‌که‌ی که‌لار یه‌کێتی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئێمه بوو به‌ڵام هه‌ڕچی ریشی ههبایهوه نوێژی بکردایه ئه‌یان گرت ودارکاریان ئه‌کرد هه‌روه‌ك لهبازگهیهکیان له‌باوه‌نور سهیارهیکیان ڕاگرتبوو چه‌ند که‌سێکی عه‌شایری تیا‌بوو صۆفیه‌کی بیاره‌ی تیابووپێیان ووتبوو! تۆئیسلامی ئه‌ویش ووتبووی من بزووتنه‌وه نیمه صۆفیم ووتبویان دابه‌زه پێیانی ووتبوو بابه ئه‌وان ئێمه ته‌کفیر ئه‌که‌ن دژی ئێمه‌شن له‌گه‌ڵیان یه‌ك ناگرینه‌وه ؟ ووتبویان ناخوا ماده‌م باوه ڕت به‌خودایه تۆش وه‌ك ئه‌وانی ؟ ئیتر فه‌لاقه‌یان کردبوو.چابهڕاستی پێوسته بێداربینهوهو واز له‌م مل ملانێ و سیراعه بهینین و خه‌مێك له‌م ئیسلامه بخۆین باشتره ، خودای په‌روه‌ردگار نه‌هیمان لێده‌کات له‌دووبه‌ره‌کی خودای په‌روه‌ردگار دەفەرموێ: ( وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) [آل عمران:105] واتە: خوداى گەورە نەهى مان لێ دەكا لە دووبەرەكى وەك چۆن جولەكە و گاورەكان دوبەرەكى كەوتە نێوانیانەوە دواى ئەوەى كە ئایەتى ئاشكرایان بۆ هات كە حەقى تێدا روون كرا بوو. ئەوانە سزاى سەختیان بۆ هەیە. ئیمامى شەوكانى ئەفەرموێت: ئەوانەى دووبەرەكى كەوتە نێوانیانەوە بیدعەچى یەكانى ئەم ئوممەتەن.خودا په‌نامان بدات ئه‌مچا ئه‌گه‌ر جیاوازی و دووبەرەكى ئاوا خراپ بێت لە هەموو حاڵێكدا ئەوە جیاوازى راو بۆچوون و دووبەرەكى لە باوەڕدا لە رێبازى ئەهلى سوننەت و جەماعەت خراپ ترە وزۆر خه‌ته‌ره زیاتر دەبێتە هۆى بە هیلاك چون.ئیمامى موسلم (رەحمەتى خواى لێ بێت) لە ئەبو هورەیرەوە(ڕه‌زای خودای لێبێت ) بۆمان ئەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتى: (فإنما هلك مَن كان قبلكم بكثرةِ مسائلهم واختلافهم على أنبيائهم) واتە: بەڕاستى هۆى بەهیلاك چوونى ئوممەتەكانى پێش ئێوە زۆر پرسیار كردنیان و سەرپێچى كردنیان بوو لە فەرمانى پێغەمبەرەكانیان، بۆیه ئه‌ڵێم به‌وانه‌ی که مه‌به‌ستیان حه‌قه‌و حه‌قیان لێ شێواوه زۆر عه‌شق و شه‌یدای سیستەمی دیمۆكراسین پێویسته ته‌وبه بکه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕاسته ڕێبازی ڕاستەقینەی ئیسلام و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) به‌ڕاستی گاڵته به‌خۆکردنه که‌سێکی موسڵمان بیه‌وێ به‌ناوی دیموکراسی بانگه‌واز بکات له‌پێناوی دیموکراتیه‌ت بجه‌نگێ.ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه فه‌رموو ببینن له‌جه‌زائیر فه‌له‌ستین ئێستاش له‌میسر ئه‌وانه‌ی بهنهسهقی دیموکراتی هه‌ڵپه‌رین چیان به‌سه‌رهات ئه‌مه نه‌بووه ده‌رس بۆتان؟! قوربان گیان ئێمه وه‌ك ئیمامی عومه‌ر ئه‌فه‌رمووێ [ڕه‌زای خودای لیبێت ](نحن قوم أعزنا الله بالإسلام فمهما ابتغينا العزة بغيره أذلنا الله ) واته؛ ئێمە بە ئیسلام عەزیز بوین سوێندبهخودا دوای غەیری ئیسلام بکەوین و بڕوای پێ بکەین زەلیل ئه‌بین. باوه‌ڕبوون به دیموکراتیه‌ت ودیموکراسیه‌ت گاڵته به‌خۆ کردنه .بۆیه شه‌رمه داوه‌شان باشتره...بابه ئێمە موسڵمانین دەمانەوێ ئیسلام حوکممان بکات وئیسلامیش دینێکی پوخت و کامله دیموكراسی و هەڵبژاردن یەكناگرێتەوە لەگەڵ شورادا كە خودا بەشەرعی داناوە، نە لە بنەڕەتدا نەلە فەرع ولقدا، نەلەهەموودا نەلە بەشێكدا، نەلە واتادا نەلە بنچینەدا، خودای گەورە دەفەرموێت: (أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنْ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ) (50) {المائدة}واتە: ئایا ئەوانە حوكم وفەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت وئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیر ناكەنەوە) كێ هەیە بەقەدەر خودا حوكمی جوان وچاك وبەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو كەسانەی كەبە وردی سەرنج دەدەن و ویژدان وهەستی زیندوویان هەیە.ئاخیرکهس هه‌یه گومانی هه‌بێ له‌وه‌ی بێ باوەڕان سیسته‌می دیموکراسیان داناوه بێگومان نه‌خێر . ئه‌ی باشه كێ شورای دانا‌و بێگومان (الله سبحانە وتعالی). ئەی ئه‌بێ مرۆڤ شەرع دابنێت بێگومان نــەخــێـر. دانەری دیموكراسی بریتیە لە مرۆڤەكان، و دانەری شورایش بریتیە لە خودای پەروەردگار، ئیتر چۆن موسڵمانێکی تۆ ئیسلام ودیموکراستیهت به‌یه‌که‌وه موتربه ئه‌که‌ی که‌ئاسمان وڕێسمانیان فه‌رقه .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ