28/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن
په‌رده‌ی یه‌كه‌م/
ئۆپۆزسیۆن: ئه‌رێ برا خه‌مێكی هه‌ڵبژاردن ناخۆن؟
كۆمسیۆن: مه‌جالی هه‌ڵبژاردنمان نیه
ئۆپۆزسیۆن: بۆچی مه‌جالتان نیه؟
كۆمسیۆن: وه‌لاَ شه‌كراوخواردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌بێ بچین بۆئه‌وێ ئه‌گه‌ر نه‌چین له‌سه‌رمان ئه‌كه‌وێت
ئۆپۆزسیۆن: شه‌كراوخواردنه‌وه نیو سه‌عاتی پێناچێت دیاره مه‌به‌ستێكی ترتان هه‌یه
كۆمسیۆن: مه‌به‌ستی چی عه‌یبه ئه‌و قسانه جوان نیه، باشه با حكومه‌ت پاره‌مان بۆ سه‌رف كات ئه‌لحوكمولیلا
......................
په‌رده‌ی دووه‌م/
كۆمسیۆن: حوكمه‌ت گیان خۆت بخورێنه
حكومه‌ت: كاكه بانق پاره‌ی تیانه‌ماوه
كۆمسیۆن: من ئه‌وه نازانم بڕۆ قه‌رزیكه ئۆپۆزسیۆن مێشكی بردوین
حكومه‌ت: له‌زمان منه‌وه پێیان بڵێ هه‌موو شتێكمان هه‌یه جگه له كات و مه‌جال
كۆمسیۆن: كاكه ئه‌وان ئه‌و شتانه به‌مێشكیانا ناچێت، كه وتیان هه‌ڵبژاردن یه‌عنی هه‌ڵبژاردن
حكومه‌ت: باشه بزانم له‌كه‌سێك بۆت قه‌رز ناكه‌م
.....................................
په‌رده‌ی سێیه‌م/
(رۆژنامه‌نووسێك پیاسه ئه‌كات له‌ناكاو لۆرییه‌ك به‌كۆمه‌ڵێك سنوقی پڕ له‌ده‌نگه‌وه گیڤه ئه‌كات به‌لایاو وه‌خته بیكات به‌ژێره‌وه)
رۆژنامه‌نووس: به‌ڕێزان ئێستا راسته‌وخۆ له‌شوێنی ته‌پوتۆزی لۆریه‌كه‌داین كه كۆمه‌ڵێك سندوقی برد‌و رۆیشت نه كامێرامانه‌كه‌مان و نه نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانیش بۆیان نه‌گیرایه‌وه.
موزیع: باشه ئه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان چۆن به‌ڕێوه ئه‌چێت ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترمان بده‌یتێ؟
رۆژنامه‌نووس: به‌خوا منیش هه‌روه‌كو تۆی لێئه‌زانم، كۆمسیۆن ئێمه‌ی لێرا داناوه وتی ئه‌چم ساردی و پسكیتتان بۆئه‌هێنم، ئیتر خۆیان رێكه‌وتوون كێشه‌یه‌كی وا نیه كه شیاوی ئه‌وه بێت راسته‌وخۆیه‌كی پێوه بگرین
موزیع: ده وه‌ره‌وه بۆئێره دوایی تاقه‌تمان نیه به سه‌رو كامێرای شكاوه‌وه بۆمان بگه‌ڕێیته‌وه
...............................
په‌رده‌ی كۆتایی:
لایه‌نی یه‌كه‌م/ ئێمه یه‌كه‌م بووین
لایه‌نی دووه‌م/ ئێمه یه‌كه‌م بووین
لایه‌نی سێیه‌م/ ئێمه یه‌كه‌م بووین
لایه‌نی چواره‌م/ ئێمه یه‌كه‌م بووین
لایه‌نی پێنجه‌م/ ئێمه یه‌كه‌م بووین
كۆمسیۆن: به‌سه به‌س، ئه‌و نه‌تیجانه هیچیان راست نین، نه‌تیجه‌ی نیهایی ته‌نیا لای ئێمه‌و رووداو هه‌یه، ئیتر سه‌ری خۆتان مه‌یه‌شێنن