28/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەمار حەكیم و كوتلەكەی داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەن، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆدوای پێكهێنانی حكومەت ڕابگیرێت.
بەلیع ئەبوكلەل، وتەبێژی كوتلەی مواتنی سەربە عەمار حەكیم، لە لێدوانێكیدا بۆ سۆمەریە نیوز، ڕایدەگیەنێت، پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەهەڵای ڕاگەیاندنەكان چارەسەرنابێت،بەڵكو بەدانیشتن و گفتوگۆی ڕاستەقینەو پیادەكردنی یاسای نەوت و غازو ڕێگەچارەی یاسایی و دەستووری چارەسەردەبێت.
وتەبێژی كوتلەی مواتن وتیشی:" سەبارەت بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستوور چی دەڵێت ئەوانیش لەگەڵیدان، ئەگەر دەستوورلەگەڵ فرۆشتنی نەوتی هەرێم بێت ئەوانیش لەگەڵیدان و ئەگەردەستوریش دژی بێت ئەوانیش دژی دەبن".
بەلیع ئەبوكلەل بەناوی كوتلەی مواتنەوە داوای لەحكومەتی هەرێم كرد، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تاوەكو دوای پێكهێنانی حكومەت ڕابگرێت.