28/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتووی ئیسلامی: له پارێزگای سلێمانی یاری به ده‌نگه‌كانمان كراوه
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تۆمار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت یاری به ده‌نگه‌كانمان كراوه.
سه‌میر سه‌لیم به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو راگه‌یاند " له دادگای ته‌میزی هه‌رێم تانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تۆماركردوه كه تایبه‌ت به تانه‌دان له هه‌ڵبژاردنه‌كان"
ووتيشى" دوای به‌راوردكردنی ده‌نگه‌كانمان له نێوا فۆرمی 901 و 902 ئه‌وه‌ی كه كۆمیسۆن پێمانیداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و فۆڕمانه‌ی كه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه، بۆمان ده‌ركه‌وت یاری كردنێك به ده‌نگه‌كانمان كراوه له پارێزگای سلێمانی"
به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه " ئێمه دوای به‌راوردكردنه‌كه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه نزیكه‌ی 2000 ده‌نگمان كه‌می كردووه‌و سڕاوه‌ته‌وه"