29/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: نه‌وشیروان مسته‌فا بیرمه‌ندێكی ستراتیژیه و ڕابردووی پاكه‌وه دووره له هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ك
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه سایتی ویكلیكس بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ئه‌مریكیه‌كانی وتووه "نه‌وشیروان مسته‌فا به‌میزاجی خۆی بڕیار ده‌دات‌و تێكه‌ڵی خه‌ڵكیش نابێت"
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه ویكیلیكس بڵا‌ویكردوه‌ته‌وه‌و مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا زانیاریی له چه‌ند كه‌سێك وه‌رگرتوه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مریكیه‌كان زانیاری‌یان لێ وه‌رگرتوه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووه.
ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه وتویه‌تی" هه‌ندێكجار به‌میزاجی خۆی بڕیار ده‌دات، تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نابێت‌و پشتوانه‌كانیشی ته‌نها له‌سلێمانیه"
هه‌ر له‌باره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی به ئه‌مریكییه‌كان وتووه " نه‌وشیروان مسته‌فا بیرمه‌ندێكی ستراتیژیه‌و رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌یه‌كێتی دا، به ڕابردوویه‌كی پاكه‌وه دووره له هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ك"
ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌لایه‌ن باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكاوه له‌عێراق پێش دروستكردنی لیستی گۆڕان بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 25 ته‌مووزی 2009ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه.