( 11 - 15 )
ئێمه هێشتا ماخۆلانمانه به‌ده‌وری پرسیاری یه‌كه‌مدا كه پرسیمان ئایا ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ یانی چی؟. خودی ئه‌م پرسیاره له‌وه‌وه دێت كه‌لای كه‌میی گومانێك هه‌یه كه عه‌قڵ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های هه‌بێت و هه‌موو توانایه‌كی رههایشی له ده‌ستا بێت و بشتوانێ هه‌موو ئازادییه‌كی ره‌های بۆ بێته‌دی، هه‌رچه‌نده توانا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات وه‌كو مانا‌و وه‌كو چوار چێوه هه‌نێك جیاوازن، ئه‌گه‌ر كائینێك هه‌تا توانای نه‌بێت ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت یان به‌ده‌ستی بێنێت. واته تواناكان سه‌ره‌تان و ده‌سه‌ڵاتیش سه‌ره‌نجام و ئازادیش هه‌وێنی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و په‌ره‌پێدانی تواناكانه .
ئه‌و گومانه‌ش له‌وه‌وه دێت كه ئه‌گه‌ر پێشتر بسه‌لمایه به واقیع و به ئه‌زمون كه عه‌قڵ هه‌موو توانایه‌ك و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌یه و هه‌موو ئازادییه‌كی بۆ به‌رقه‌راره ئیتر ئه‌و پرسه‌ش په‌یدا نه‌ده‌بوو . ده‌ی ئیتر بۆ گوناحه ئه‌گه‌ر ووتم یه‌قینم هه‌یه كه عه‌قڵ هه‌موو شتێك نیه و ره‌هایی بوون له سیفه‌تی زات و له سیفه‌تی كاری‌دا نیه، مه‌گه‌ر بۆ هه‌ندێك جومگهساتی تایبه‌تی ژیان نه‌بێت كه دواتر ده‌یڵێم .
عه‌قڵ و خاوه‌نی عه‌قڵ ته‌نها یه‌ك پێویستیی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێگه بۆ خۆی خۆش بكات یان ده‌رگای لێبكرێته‌وه هه‌تا ببێته خه‌لیفه نه‌ك خودا، ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌ی نێوان ئێمه‌ی وهحییخوازو عه‌قڵ په‌روه‌رو ئه‌وانی عهقڵپهرست و وه‌حیی ده‌ركه‌رن!
ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ : ئه‌وه‌یه كه ئازاد بێت و فشاری له‌سه‌ر نه‌بێت له قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر بیرۆكه‌و بریارو به‌رنامه‌یه‌ك. له‌م شوێنه‌دا ناچارین فه‌رق و تهوافتێك بخه‌ینه نێوان ئازادیی و ئازادیی ره‌ها و ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی رههاو توانا و توانای ره‌ها. هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌توانن ئازادبن و مافی راسته‌قینه‌ی هه‌موو تاكێكه كه ئازاد بێت وه‌لێ زۆرێكیش ده‌یانه‌وێت ئازادیی ره‌هایان هه‌بێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵیش هه‌بێت له واقیعدا نایه‌دی و كۆمه‌ڵگه‌ش رێگه نادات چونكه ئازادیی ره‌ها له‌كۆتاییدا به‌سه‌ر ماڵ و مافی گشتیی و تاكه‌كاندا ده‌شكێته‌وه و هه‌زاران فیرعه‌ون و فیرعهونۆكه دێنێته‌بوون.
ده‌سه‌ڵات خوا به‌خشیوێتی به هه‌موو ژیرمهندێك هه‌تا هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت له رووی هه‌ر به‌یان و باوه‌ڕێكدا بۆ پێشوازیی یان پشت تێكردنی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها هه‌یه و ده‌كرێت بۆ هه‌ندێك كات و بۆ هه‌ندێك بریار مرۆڤ سوودیی لێ ببینێت وه‌كو سات و چركه‌ی قبوڵكردنی ئیسلام یان تێدا وه‌ستان و دواخستنی له‌به‌ر گومان یان رێگرێكی ده‌روونی یان فیكریی ماقوڵ هه‌تا گومان و گرێ كوێره‌كه ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام دوای قبوڵیی بۆ ئیسلام وه‌ك مه‌نهه‌ج و مه‌یدانی ژیانسازیی ئیتر ئیختیاری ره‌تكردنه‌وه نامێنێت مادامێك به ئیختیاری فیعلی و پاش ره‌زای دڵ و ده‌روون ئیسلامه‌تی خۆی سه‌لماندبێت. دواقسه‌م له‌سه‌ر توانا‌و توانای ره‌ها كه‌س نیه بێبه‌ش كرابێت له توانایه‌كی رێژه‌یی بۆ كردن و بردنی فه‌رمانه‌كان به‌ڵام توانای ره‌ها و بێ‌سنور كه‌س نیه له مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌ی پێرهوا بینرابێت .
سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كان و كه‌م و زۆرییان به‌ستراوه به سنوری به‌رزی و نزمی ئازادییه‌كان و فره‌یی و قرهیی تواناكان،یانی ده‌بێت تواناكان زۆر بكرێت هه‌تا بگه‌ینه زۆرترین نمره‌و ناوچه‌ی ئازادیی. به‌هێنانه‌دی ئازادیش ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه‌كان باشترده‌بێت بۆ ملكه‌چ بوون بۆ به‌رنامه‌یه‌ك و ملنه‌دان به‌ویتر.
( دوانزه )... :
له‌سه‌ر پرسیاری یه‌كه‌م له‌پێنج پرسیاره‌كه كه‌له به‌شی نۆیه‌مدا ههڵمكردوون و نوسیومن خۆم چاك توشیان كردووه‌و هه‌رچۆنێك بێت شتێكمان لهعهقڵمان كڕاندوو كردمانه وه‌ڵام بۆی، ئه‌نجا وه‌ختی ئه‌وه‌یه خۆشمان له‌پرسیاری دووه‌م و وه‌ڵامه‌كه‌ی تاقیكهینهوه كه ده‌ڵێت : ئایا عه‌قڵ خۆی سنوری ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی دیاری ده‌كات یان نه‌خێر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه بۆی دیاری ده‌كات ؟.
جارێكان ئه‌گه‌ر عه‌قڵ خۆی دیاری بكات بۆخۆی یان هێزو هێزدارێكی باڵاتر له عه‌قڵ و عه‌قڵدار بۆی ده‌سنیشان بكات ئه‌و سنوراندنه هه‌موو جارێك مانای سنوربه‌زاندن یان سنورداخستن ناگه‌یه‌نێت !، سنور به‌مانا سروشتیه‌كه‌ی یارمه‌تیدانه بۆكه‌سی په‌یوه‌ندیدار هه‌تا زه‌مان ومه‌كانی ئه‌رك ومافی خۆی بزانێت وكوێرانه مافی ئه‌وانیتر نه‌شێلێت و ئه‌ركیان به‌سووك و ره‌زیل سه‌یر نه‌كات.
هه‌موومان له‌وه بووینه‌ته‌وه ئه‌و پرسیاره به‌تاڵه بكه‌ین كه عه‌قڵ ئایا خالیقی خۆیه‌تی یان مه‌خلوقێكی بێپه‌ناو بێپهڕوباڵه!، یه‌قین بوون له مه‌خلوق بوونه‌كه‌ی وامان لێده‌كات كات و كه‌لامی تێدا خه‌رج نه‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌خلوق بوونی عه‌قڵ و ته‌مه‌ن كورتی و پیربوون و دوایش مردنی ده‌مانخاته به‌رده‌م هه‌ندێك بابه‌ت كه له خۆیاندا وه‌ك (قه‌واعید) و (كوللییات)ی فیكریی و باوه‌ریی خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر لێشیان راكه‌ین به دوامانه‌وه‌ن وه‌كو سێبه‌ر و وه‌كو رۆحیش له‌جه‌سته‌مان ده‌رناچن و له‌كۆڵمان نابنه‌وه. له‌وانه :
یه‌كه‌م : عه‌قڵدار ئه‌گه‌ر ده‌سته‌وسان بێت له تێگه‌یشتنی راسته‌قینه‌ی لوتكه‌یی له خۆی ئه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی دهستهوسانتره . عه‌قڵدار ئه‌گه‌ر نه‌توانێت رۆحمان بۆ بخاته سه‌ر له‌پێك و بڵێ ئه‌وه‌تا ئه‌وه رۆحه ئه‌وه بۆ ناساندنی خودای گه‌وره كه دوور‌و نهێنیه ئه‌ژنۆ شكاوترو حهپهساوتره .
دووه‌م : ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ بێت عه‌قڵ ئیحتیواو ئیستیعابی هه‌ندێك شتی شاراوه بكات سه‌ره‌رای مه‌خلوق بوونی ئه‌و شتانه ئه‌وه مه‌حاڵتره ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئیستیعابی خالق بكات به پێناساندن یان پیشاندنی وه‌كو خۆی .
سێیه‌م : عه‌قڵ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت و شاراوه‌ی لا شاراوه‌و ئاشكرای لا ئاشكرا بێت و نه‌توانێت به یه‌كسان پێیان بگات و دواتر پیرو په‌ككه‌وته ببێت و بشمرێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز ده‌م ودوو به‌ستراوه له‌وه‌ی خالیقی شاراوه‌و ئاشكراكان و خالقی نه‌خۆشیی و پیرو پهككهوتهییهكان و خالقی ژیان و مردن كه ته‌نها زاتی به‌رزو موقه‌دده‌سی خودایه وه‌كو خۆی بناسێنێت له زات و ناو‌و سیفه‌ت و فه‌رمانه‌كان و سزا‌و پاداشتیدا. ئه‌مه‌ش بۆ كاتێكه كه عه‌قڵ به موجه‌ره‌دو بێ ئیرشادی وه‌حیی ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌و باس و مه‌به‌ستانه.
( سیانزه ) :
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌مان و گه‌یشتن به چه‌قی ئامانجه‌كه‌مان ده‌بێت عه‌قڵ و عه‌قڵدار خۆی یهكلاكاتهوه له نێوان (هه‌وا) و(هیدایه‌ت) و (با)ی نه‌فس و(به‌رنامه)ی خالیقی نه‌فس، شه‌ره قورسه‌كانی عه‌قڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كات و ئامانجی ئه‌و شه‌ره‌ش بۆ گه‌یشتنه یان به هه‌واو بای نه‌فس و كه‌وتنه تهڵهكانیهوه یان خۆراپسكاندن و هه‌ڵاتنه لێی و نیشتنه‌وه‌یه له سه‌ر هه‌ساره‌ی هیدایه‌ت و خۆگرتنه‌وه‌یه به په‌تی نهبچڕاویی په‌یامی خالیقه‌وه .
ئه‌گه‌ر وتمان عه‌قڵ خۆی سنور بۆ خۆی دیاری ده‌كات ئه‌وه بێ گومان سنور دیاری ناكات و هیچ شتێك ناكاته به‌ربه‌ست بۆ وه‌ستان یان خاوبوونه‌وه مه‌گه‌ر هێزێكی مادی یان نامادی به‌خورتی به‌ری بگرێت و بیوه‌ستێنێت وخهتێكی بۆ بكێشێت ئه‌گینا ناوه‌ستێت هه‌تا چنگ نه‌خاته هه‌موو كونه زه‌رده‌واڵه‌و سه‌ری خۆی نه‌خاته چاڵی نه‌هامه‌تیه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌زمونی مرۆڤه‌كانه كاتێك خۆی لێبووه‌ته هه‌موو شتێك و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بریارێك بێ خوێندنه‌وه‌ی بریاری خالیق و نه‌خشه‌ی مالیك و یاسا‌و رێساكانی خوای تاقانه جگه ئافات و ئاگر بۆ دین و دونیا چیمان چنیوه‌ته‌وه؟!.
ئه‌گه‌ر وتمان نه‌خێر خالیقی عه‌قڵ عه‌قڵ فێر ده‌كات و ده‌یخاته سه‌ررێ، ئه‌م قسه و ڕایه ده‌چێت بهدڵداو جێی خۆی وون ناكات له‌ناخدا، به‌ڵام كه درێژه‌ی پێ‌نادرێت و لق و چرۆكانی باس ناكرێت و هه‌روا بهموجمهلی ده‌وترێت زۆرێك له مرۆڤه‌كان به‌وه وه‌ری ده‌گرن كه خوای گه‌وره یان شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی هیچ هه‌ناسه‌یه‌كیان بۆ عه‌قڵ و خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و هه‌موو رێ و تووله رێیه‌كی لێگرتووه‌و له گشت لاوه گه‌مارۆ دراوه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه به موجبهری و ته‌لقین كراوی و كۆتكراویی و (كوێرانه) فه‌رمانه‌كان بخاته مه‌یدان و واقیعی پێبگۆرێت. ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش سته‌مێكه له عه‌قڵ و خالیقی عه‌قڵ ده‌كرێت، چونكه به زاهیر وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌ڵامه ئه‌وه عه‌قڵ ده‌كوژێت و ده‌رگاش داده‌خات هه‌تا له خوا‌و خالیقی عه‌قڵ حاڵی ببێت. ئه‌ی چی بكه‌ین و كامه وه‌ڵامی پرسیارهكهمانه ؟!.
( چوارده ) :
پاش ئه‌وه‌ی وتمان یان عه‌قڵ یان خوا‌و خالیقی عه‌قڵ خاوه‌نی بریارن له دیاری كردنی سنور بۆ عه‌قڵ، ئه‌و (یان)هش ده‌گونجێت بۆ ئیختیاری بژارده‌ی مرۆڤه‌كان بێت له نێوان دوو زاتی جیاوازدا،به‌ڵام بۆ ئیختیار‌و هه‌ڵبژاردنی نێوان دوو یه‌كسان نیه !.عه‌قڵی به خوداكراو له كوێ وخودای عه‌قڵ و عاقڵه‌كان له‌كوێ ؟!. عه‌قڵ په‌رست له‌كوێ و خوداپه‌رست له‌كوێ ؟!.
من ئه‌گه‌ر ووتم عه‌قڵ سنوره كراوه‌و داخراوه‌كان بۆ خۆی و غه‌یری خۆی دیاری ده‌كات(له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر زۆر له خۆم بكه‌م و چاو بنوقێنم له هه‌ندێك حه‌قیقه‌ت بتوانم ئه‌و قسه‌یه بكه‌م)،به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانم ئه‌و زه‌مان و ئه‌مانه بده‌م كه‌عه‌قڵ له‌و خه‌ت كێشانه‌دا ده‌توانێت مافی خوای گه‌وره وه‌ك خۆی دیاری بكات و دوایش پێی هه‌ستێت و بیخاته كاروكاروانهوه، خۆ ئه‌گه‌ر له دیاریكردنی مافه‌كانی خودای په‌روه‌ردگار شكست بخوات ئیتر هیچ شتێك نامێنێته‌وه هه‌تا پۆزی پێوه لێبدات و بیكاته جێی شانازی بۆ خۆی و شایسته بۆ خوای خالیق و خه‌ڵكی مه‌خلوقی !. چونكه مافه‌كانی خوا ته‌نها به‌وه نایه‌ته‌دی كه بووترێت خوای گه‌وره تاقانه‌یه‌و تاقانه خالیقه بۆ خه‌ڵك و گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ره‌كان به گشتی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و عه‌قڵه‌كان پێكه‌وه بگه‌نه ئه‌و بریاره و خوا به ته‌نها و ته‌واوو تاك بزانن، كه ئه‌مه‌ش مومكین نیه عه‌قڵ پێی بگات به‌ڵكو ئه‌وه‌ی عه‌قڵ به ته‌نهاو دوور له وه‌حیی پێی گه‌یشتووه فره‌خوایی و خالیق گه‌لێك بووه ئیتر ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای راكردن بووه له خواپه‌رستی راسته‌قینه!.
ئه‌گه‌ر نه‌متوانی ئه‌وه‌یان بڵیم به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر خوای مالیك و خاوه‌ن بڕیاری ژیان و مردن و هێنان و بردنی گهردوونهكان سنوره‌كان دیاری بكات هه‌م مافه‌كانی خۆی و هه‌م ماف و ئازادییه‌كانی عه‌قڵیش وه‌كو خۆیان ده‌خاته به‌رده‌م و به‌رچاو ئه‌مه‌ش تاقیكراوه‌ته‌وه‌و په‌یامی پێغه‌مبه‌رانیش به‌ڵگه خواییهكانن بۆ به‌نده‌كانی و ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه به‌شێكی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی ملیان كه‌چ كردووه بۆ ئه‌م حه‌ق وحهقیقهتانه و ئه‌وانه‌ش كهملیان نه‌داوه بهشهكهیتری ئه‌و حه‌قیقه‌ته خواییانه‌یه كه ئازادیی فیعلی داوه‌ته مرۆڤه‌كان و ئه‌وانیش به كه‌یفی خۆیان رهفزیی ئایین و ئاوێنه خواییه‌كانیان كردووه هه‌تا چوونه‌ته‌وه به‌رده‌ستی خوای گه‌وره. ئیتر بۆچی منی عاقڵ و تۆی عاقڵ له‌وه بترسین و سڵ بكه‌ینه‌وه و نهیهژین خوایه تۆ خاوه‌نی به‌رنامه‌و بریاری پڕبه‌پێستی پێوهستیهكانی مرۆڤایه‌تیت و عه‌قڵیش ته‌نها له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌گاته لوتكه .
( پانزه ) :
له پرسیاری یه‌كه‌م و دووه‌م كه له به‌شی (9) بۆ خۆمم دروست كردووه و یه‌خه‌ی خۆمم پێگرتووه ئێستا له رووی پرسیاری سێیه‌م ده‌وه‌ستمه‌وه به‌ڵكو شتێك به هیدایه‌تی خودا بێته یادم و له‌و تهپكهیهش ده‌رچم و خۆم و ئێوه‌ش نه‌خه‌مه داوی گومان و زمان شڕی و دوایش هیچ به ده‌سته‌وه!.
له‌وێدا پرسیار ده‌كه‌م كه : ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه هێزێكی رێنماییكار ده‌یه‌وێت عه‌قڵ وا لێبكات رێدهركات و سهردهركات له شته‌كان ئیتر رۆڵی عه‌قڵ چییه جگه له ئه‌داتی جێبه جێكردن !؟.
له‌زاتی ئه‌م پرسیاره‌ی له خۆمی ده‌كه‌م و له‌وانه‌شه سه‌دان كه‌سیتر بیكه‌ن و ئێمه‌ی پێ بخه‌نه ئیمتیحانه‌وه لێم مه‌گرن ئه‌گه‌ر راوسهرنجم وابێت كه جه‌سته‌ی پرسیاره‌كه بۆنی لووت به‌رزی و خۆفشكردنهوهی لێدێت و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌و پرسیاره هه‌ركه‌سێك بێت دوورنیه و له‌وانه‌یه له مه‌قامی بێ منهتیهوه ئه‌و پرسیاره بكات، كه خاڵی نیه له ئیستینكار، واته وای ده‌بینێت كه‌نابێت وابێت وكوو ده‌بێت عه‌قڵ وه‌كو ده‌زگایه‌ك و پارچه‌یه‌كی میكانیكی بجوڵێت هه‌تا ده‌سوێت و كول ده‌بێت!.
كه‌واته پێش وه‌ڵامه گه‌وره‌كه‌م ئه‌م نیوه وه‌ڵامه‌تان ده‌ده‌مێ كه ئه‌م پرسیاره‌و به‌و شێوه‌ی نقڵمانكرد ئه‌وه‌نده‌ی پرس و پرسیارێكی بهنهفسیی كراوه ئه‌وه‌نده به‌عه‌قڵ و عه‌قڵانی نه‌كراوه، یانی وه‌ختێك ده‌بینم و ده‌بیستم كه ئه‌و پرسیاره تێكه‌ڵ و ترشێنراوه به لوت به‌رزی و رۆح زلیی و خۆپه‌رستی- له به‌رانبه‌ر رێنماییكاری ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ كه خودای گه‌وره یان نێراویی خودای گه‌وره‌یه- ئه‌مه رێك مه‌یدانی نه‌فس نیشان ده‌دات كه بۆگه‌نی كردووه،دوایی وپاشان ناوچه‌ی عه‌قڵ ژه‌هرو بۆگهناوهكهی پێگه‌یشتووه!، كه‌واته ده‌بێت یان له ده‌روونه‌وه تێكهوین بۆ ته‌بیعی كردنه‌وه‌ی دۆخه شێواوه‌كه یان لای كه‌می عه‌قڵ و نه‌فسی ئه‌مماره پێكه‌وه قسه‌و گفتۆگۆیان له گه‌ڵ بكرێت تاكو ئه‌و بێمنه‌تی و ملهوری و نه‌فس زلییه ریشه‌كێش بكه‌ین ئه‌و كاته ترازووهكه به‌ولادا ده‌كه‌وێت كه عه‌قڵ بێغرور هه‌ست بكات هه‌رخۆی هه‌موو شت نیه،به‌ڵكو له عه‌قڵ گه‌وره‌تر هه‌یه و بێ ئه‌و ژیانێكی مرۆڤانه مه‌حاڵی ناو مه‌حاڵه‌كانه!!.
نیوه‌كه‌یتری وه‌ڵامه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا عه‌قڵ و عاقڵه‌كان پێیان كه‌میی و نزمیی و عه‌یبه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌داتی ته‌نفیزیی و ئامرازیی قه‌ده‌ره‌كانی خودا‌و قه‌زاكانی په‌روه‌ردگار بن ؟؟!. ئایا ئه‌وه بۆ مرۆڤ كه‌م بوونه‌وه‌و بچوك بوونه‌وه و توانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ژێرفه‌رمانی خودا و خالیقی خۆیان بن هه‌تتا (ئه‌گه‌ر) و (گریمان) ئه‌وه راست ده‌رچوو كه به‌ڵێ عه‌قڵ ته‌نها ئه‌دات و هۆكاره بۆ جێ به جێكردنی قه‌راره خوداییه‌كان؟! ،ئه‌مه چ سه‌ركه‌شی و سه‌ره رۆییهكه !!... ماوێتی