31/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵمه‌تی بنه‌بڕكردنی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی له ئێران یان له ناوبردنی كه‌تیبه‌كانی كوردستانی قاعیده
ئەم بابەتە هەندێك زانیاری گرنگ و نهێنی و ترسناك دەست بزاڤ پرێس کەوتوە وەك نهێنی دەیپارێزێت ناوی قسەکەرەکانی لا پارێزراوە..
(زانیار مورادی) و(لو‌قمان مورادی) دوو لاوی كوردن كه ساڵی 2009ی زایینی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه به تاوانی هاوكاریكردنی حیزبێكی كوردیی ده‌ستگیر كران و پاش چه‌ندین مانگ مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعات له شاری سنه، وه‌ك زۆر كه‌سی تری ده‌سبه‌سه‌ركراو به‌هۆی زه‌خت و گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی “واواك”ه‌وه ئاماده‌بوون روو له كامێرای “پرس تی ڤی” بكه‌ن و ئێعتراف به تاوانێك بكه‌ن كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نه‌بوو. وه‌ك خۆیان باسیان ده‌كرد ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو كه ئه‌گه‌ر تیرۆری “سه‌عدی شیرزاد”، “هادی شیرزاد” و “كه‌ریم كۆنه‌پۆشی” نه‌گرنه ئه‌ستۆ ئه‌وا هه‌م خۆیان و هه‌میش بنه‌ماڵه‌كانیان له‌نێو ده‌برێن. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان پێ‌درابوو كه ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی ئه‌م داوایه بن ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازادیان ده‌كه‌ن. پاشان له‌پێناو ته‌كمیلكردنی سیناریۆكه‌یدا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌م دوو گه‌نجه ده‌باته ماڵی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان ”مه‌لا موسته‌فای شیرزاد” و له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری كوژراوه‌كاندا ئێعترافیان پێده‌كات. دواتر ئه‌م سیناریۆیه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی سه‌ربازانی بێناونیشانی ئیمامی زه‌مان له كه‌ناڵی پرس تیڤیدا بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا لو‌قمان و زانیار وه‌ك دوو كه‌سی تیرۆریستی سه‌ر به ده‌زگای زانیاریی به‌ره‌یتانیا ناو ده‌برێن. سه‌ره‌نجام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێیان درابوو، ئه‌وان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010ی زایینی‌دا له زیندانی شاری سنه‌وه گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج و دوای ماوه‌یه‌ك سه‌ره‌تا لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵواتی به تاوانی (محاربه) واته شه‌ڕ له‌گه‌ل خودا لو‌قمان و زانیاری به ئێعدام مه‌حكووم كرد و دواتریش له دادگای “كه‌یفه‌ری”دا به تاوانی كوشتنی سێ كه‌س به (قصاص) مه‌حكووم كران.
وه‌كوو كه‌سێك كه له نزیكه‌وه ئه‌م دوو گه‌نجه غه‌درلێكراوه‌م بینیوه‌و له زمان خۆیانه‌وه باسی ئه‌و پیلانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیم بۆ كراوه كه ئه‌وانی تووشی ئه‌م چاره‌نووسه كردووه، به پێویستی ده‌زانم له پێناو به‌رگریكردن له‌وان و هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌رخستنی زیاتری پیلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا هه‌ندێ زانیاری بدركێنم. ره‌نگه ئه‌م زانیارییانه له باری حقووقییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر كه‌یسی لو‌قمان و زانیار دانه‌نێت به‌ڵام ئه‌توانێ هه‌نگاوێك بێت بۆ ده‌رخستنی زیاتری راستییه‌كان و سه‌لماندنی بێگوناحی ئه‌وان به بیروڕای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و جیهان.یه‌كه‌م شت كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه لو‌قمان و زانیار له سه‌ره‌تادا نه‌ك به تاوانی تیرۆر به‌ڵكوو به‌تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێكی كوردی ده‌ستگیر و زیندانی كراوون. ئه‌وان ماوه‌یه‌ك پاش كوژرانی “حاجی سه‌عدی شیرزاد”، “هادی شیرزاد” و “كه‌ریم كۆنه‌پۆشی”، له شاری مه‌ریوان ده‌ستگیر ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه ده‌كرێن. هه‌م من و هه‌میش زۆربه‌ی دانیستوانی شاری مه‌ریوان باشمان له‌بیره كه له یه‌كه‌م رۆژی كوژرانی كوڕی ئیمام جومعه‌و هاوڕێكانیدا، قامكی تاوان بۆ لای كۆماری ئیسلامی درێژ كرایه‌وه نه‌ك بۆلای فڵانه حیزبی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی یان فڵانه ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌كی. ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به‌و شتانه‌وه بوو كه ماوه‌یه‌ك پێش تیرۆره‌كه روویان دابوو. سه‌عدی شیرزاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كوڕی ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌ریوان بوو و مه‌لا موسته‌فای باوكی چه‌ندین ساڵ بوو كه‌وتبووه خزمه‌ت كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش كرابووه ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان، به‌هۆی ئه‌و گرێدراوییه فیكری و مه‌نهه‌جییه‌وه له‌گه‌ل بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تدا هه‌یبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه، به‌رده‌وام بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌كراو دواجاریش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو كه ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێ ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فییه‌كانی ده‌بێت كه تووشی گرتن و زیندان هاتبوون.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه داخۆ كۆماری ئیسلامی بۆچی و به چ هۆكارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان كردووه‌و له ئاستێكی به‌ربڵاوتریشدا ده‌ستی داوه‌ته گرتن و ته‌نانه‌ت تیرۆركردن و ئێعدامكردنی سه‌له‌فییه‌كان؟؟ بێگومان وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێكی له‌بار بۆ به‌رگریكردن له‌و كه‌سانه‌ی كه به تاوانی تیرۆری سه‌له‌فییه‌كان له زیندانه‌كانی ئێراندان كه ناسراوترینی ناویان لو‌قمان و زانیاری مورادین. هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه پێویستی به باسكردنی به‌شێك له‌و رووداوانه‌یه كه پێش و پاش گیرانی زانیار و لوقـمان روویان داوه‌و تاكوو ئێستاش به‌رده‌وامن.
یه‌كه‌مجار له نیوه‌ی دووهه‌می حه‌فتاكان (نه‌وه‌ده‌كان)دا كه‌سانێك ده‌ستیانكرد به ته‌بلیغی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و بانگه‌شه به‌ربڵاوه‌دا بوو كه بزاڤی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پیكردبوو. بێگومان دامه‌زرانی ئیماره‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانستان و چالاكییه‌كانی تۆڕی قاعیده‌و پاشان دامه‌زرانی ئیماره‌تی ئیسلامی بیاره، كاریگه‌ری زیاتریان له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانا‌و بوونه هۆی گه‌شه‌كردنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت له‌م به‌شه‌ی كوردستان. پاشانیش له به‌هاری 2003ی زایینی‌دا (هیجره‌تی) ئه‌ندامانی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌شه‌سه‌ندنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌وێدا خێراتر كرده‌وه. ئه‌م كاریگه‌رییه له ئاستێكدا بوو كه له كۆتایی ساڵی 2003دا‌و پێنج مانگ پاش رووخانی ئیماره‌تی بیاره، یه‌كه‌م رێكخراوی سه‌له‌فی جیهاد به‌ناوی (الكتائب القاعده فی الكردستان) له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هاوكاری و به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێشووی كه‌تیبه‌ی “فه‌تح”ی ئه‌نسارئیسلام دامه‌زرا. پاشان به‌هۆی ئه‌م گروپه‌و چه‌ند گروپێكی تره‌وه ره‌وتێكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێكرد و له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتوانی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به تایبه‌ت گه‌نجان، بوونه ئه‌ندام و “موبایه‌ع”ی ئه‌م رێكخراوانه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاگاداری هه‌موو ئه‌م رووداو و ئاڵووگۆڕانه بووه‌و به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌وه هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌واندا، پێشی به چالاكیی سه‌له‌فیه‌كان نه‌ده‌گرت. له راستیدا ئه‌م رژێمه به‌ته‌مابوو هه‌م له ناوخۆ‌و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌له‌فییه‌كان بخاته خزمه‌ت مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی خۆیه‌وه. بۆ نموونه دژایه‌تیكردنی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبه كوردییه‌كانی له لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانه‌وه، به قازانجی خۆی ده‌زانی و پێی وابوو ئه‌م دژایه‌تیكردنه لاوازیی لایه‌نه كوردی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی به‌شداریكردنی سه‌له‌فییه‌كانی له شه‌ڕ و “جیهاد”ی ئه‌فغانستاندا به قازانجی خۆی ده‌زانێ چونكوو به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌م وڵاته‌دا یارمه‌تی به‌به‌رژه‌وه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كانی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ و……بۆیه تا ئه‌وكاته‌ی كه سه‌له‌فییه‌كان یان باشتر وایه بڵێین به‌شێك له سه‌له‌فییه‌كان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ڵوێستیان نه‌گرتبوو و ده‌ستیان نه‌دابووه چالاكیی جۆراوجۆر دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، كۆماری ئیسلامی پێشی به چالاكی ئه‌وان نه‌ده‌گرت و ته‌نیا له دووره‌وه كۆنترۆڵی هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌وانی ده‌كرد. بۆیه له ماوه‌ی ساڵانی 2003 تا 2009دا ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌له‌فییه‌كان له لایه‌ن ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا كرا كه جگه له چه‌ند كه‌سێكیان ئه‌وانی ترپاش ماوه‌یه‌كی كورت ئازاد كران.
به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009 له پڕ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕیان به مه‌به‌ستی گرتن و كوشتنی سه‌له‌فییه‌كان ده‌ستپێكرد. له راستیدا ئه‌مكاره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و جیله له سه‌له‌فییه‌كان بوو كه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا، ماوه‌یه‌ك بوو كه‌وتبوونه دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی. بۆیه یه‌كه‌مجار ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رێبه‌ری نیزام له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا بۆ كوردستان (به‌هاری 2009) زۆر به توندی هێرشی كرده سه‌ر سه‌له‌فییه‌كان و ئه‌وانی به خه‌ڵكانی چه‌واشه‌كار ناو برد و پاشان هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا فه‌توای گرتن و لێدانی ئه‌وانی ده‌ركردو به‌رپرسان و ئه‌ندامانی شۆرای “تامین”ی كوردستانی راسپارد تاكوو به جیدییه‌ته‌وه‌و له زووترین كاتدا ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فییه‌كان له‌ناو ببه‌ن كه گۆیا ئه‌یانه‌ویست دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن. ئینجا له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌ركوت و راوه‌دوونانه‌دا كه دواتر به‌رفراوانتر بۆوه‌و له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا‌و كرماشانیش به‌ڕێوه‌چوو و تاكوو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌له‌فییه نه‌یاره‌كان كوژران، گیران و ئێعدام كران یان رایانكردوو روویان له مه‌یدانه‌كانی جیهادی ئه‌فغانستان كرد. بۆ باشتر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و گرێدانی به بابه‌تی سه‌ره‌كی نووسراوه‌كه‌وه كه په‌رژانه سه‌ر كه‌یسی “لو‌قمان و زانیار مورادی”یه، ئاگاداربوون له‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه به پێویست ده‌زانم:
یه‌كه‌م، ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش سه‌فه‌ره‌كه‌ی خامه‌نه‌یی و له سه‌ره‌تاكانی مانگی گوڵانی 2009ی هه‌تاویدا زیاتر له 10 گه‌نجی سه‌له‌فی دانیشتووی شاری سنه ده‌ستگیر كران كه پاش چه‌ندین مانگ مانه‌وه له ژووره ئینفرادییه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌دا، ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی شاری زه‌نجان كران و پاشان گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج.
دووهه‌م، رۆژی 30ی گوڵانی 2009ی هه‌تاوی و له كۆتایی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خامه‌نه‌ییدا بۆ كوردستان، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌شی شه‌رعیی گرووپێكی جیابۆوه له كه‌تیبه‌كانی كوردستانی قاعیده، به‌ناوی “كاوه ویسی” ناسراو به “خالد مه‌سۆڵاخی” له شاری سنه ده‌ستگیر كرا. خالید نزیك به 3 ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتدا مایه‌وه‌و پاشان ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا‌و دوای ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و هه‌نووكه چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یه‌تی.
سێهه‌م، له سه‌ره‌تاكانی مانگی جۆزه‌ردانی 2009ی هه‌تاویدا هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی شاری سنه به‌هاوكاری چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی “گرێزه”ی شاری سنه كه دواتر ده‌ركه‌وت “خانه‌ی تیمی” سه‌له‌فییه‌كان بووه. له‌و رووداوه‌دا یه‌ك له شه‌رعزان و كه‌سه ناسراوه‌كانی ناو ره‌وتی سه‌له‌فییه‌تی جیهادیی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی “جووتیار والی عه‌لی” كوژراو دوو كه‌سیتریش به‌ناوه‌كانی “صدیق موحه‌ممه‌دی” و “سه‌ید هادی حسه‌ینی” ده‌ستگیر كران. سدیق و هادی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆن وه‌ك دیكه‌ی سه‌له‌فییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر له ژووره ئینفرادییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوون و دواتر گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌ك پێش حوكمی ئێعدامی ئه‌م دووكه‌سه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
چواره‌م، سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی 14ی پووشپه‌ڕی 2009ی هه‌تاوی سێ كه‌س له ناسراوترین سه‌له‌فییه‌كانی شاری مه‌ریوان به ئاشكرا‌و و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه كوژران. سه‌عدی شیرزاد كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان، كه‌ریم كۆنه‌پۆشی كوڕی شێخ ره‌زاو هادی شیرزاد خزمی نزیكی ئیمام جومعه، له شه‌قامی سه‌ره‌كی مه‌ریوان/ زرێبار له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌سرێژیان لێكراو كوژران و پاشام بكوژه‌كه‌و یاریده‌ره‌كه‌ی به سواری ماتۆڕسیكلیتێك و به‌وپه‌ڕی خوێنساردییه‌وه شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه!!؟؟
پێنجه‌م، ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش تیرۆركردنی سێ كه‌سی سه‌له‌فی له شاری مه‌ریوان، كۆماری ئیسلامی كه‌سێكی تری سه‌له‌فیی به‌ناوی “شۆڕش مه‌هدی خانی” ناسراو به “مامۆستا شۆڕش”، له زیندانی شاری سنه ئێعدام كرد. شوڕش كه خه‌ڵكی شاری سنه‌و پێشتر ئه‌ندامی كه‌تیبه‌كانی كوردستانی ئه‌لقاعیده بوو پاش جیابوونه‌وی له‌م گرووپه، له‌گه‌ڵ چه‌ندكه‌سێكی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ده‌ستگیر ده‌كرێت كه یه‌كێكیان ناوی “سه‌ید جه‌مال سه‌ید مووسه‌وی”یه‌و ئه‌ویش دواتر حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاو هه‌نووكه له زیندانی شاری سنه چاوڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یه‌تی.
شه‌شه‌م، رۆژی 5ی ره‌زبه‌ری 2009ی هه‌تاوی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران به هاوبه‌شی و به چه‌كی جۆراوجۆر هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵیك له گه‌ڕه‌كی “شه‌ریف ئاوا”ی شاری سنه‌و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س هاتنه كوشتن كه دواتر ئاشكرا بوو سه‌ر به گروپێكی سه‌له‌فی جیهادی نه‌یاری كۆماری ئیسلامین. كه‌سی ناسراو و به‌رجه‌سته‌ی ناو سه‌له‌فییه‌كانی شاری سنه “فه‌رهاد ره‌حیمی” یه‌كێك له‌و كوژراوانه بوو. فه‌رهاد له‌ناو سه‌له‌فییه‌كاندا به كه‌سێكی رێكخه‌ر و سازمانده‌ر ده‌ناسراو رۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت له شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ریدا. ماوه‌یه‌ك پاش كوژرانی فه‌رهاد، دوو برای ئه‌و به‌ناوه‌كانی “موختار ره‌حیمی” و “به‌همه‌ن ره‌حیمی” له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و پاشان له لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه به ئێعدام حوكم دران و ئێستا له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یانن.
حه‌وته‌م، له سه‌ره‌تاكانی پاییزی 2009ی هه‌تاوییه‌وه تاكوو كۆتاییه‌كانی زستان، زیاتر له سی كه‌سی تری سه‌له‌فی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیر و زیندانی كران كه دواتر جگه له چه‌ند كه‌سێكیان ئه‌وانی تر هه‌موو حوكمی ئێعدام یان زیندانی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پا.”پووریا موحه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كانی كووزه‌ڵه‌ی شاری سنه، “بێهرووز به‌رازانی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی گوڵشه‌نی شاری سنه، “كاوه شه‌ریعه‌تی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی كووزه‌ڵه‌ی شاری سنه‌و (گالب) ناسراو به (ئه‌بووزه‌ڕ) دانیشتووی شاری سنه، چوار له‌و گیراوانه بوون كه ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتدا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوون. ئه‌م چوار كه‌سه ئێستاكه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌جن و چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوون یان شكانی ئه‌و حوكمی ئێعدامه‌ن كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه. شایانی ئاماژه‌یه “بێهرووز به‌رازانی” له‌كاتی گیرانیدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ته‌قه‌ی لێكرابوو و به‌توندی بریندار ببوو. هه‌روه‌ها “حامید ئه‌حمه‌دی”، “جه‌مشید دێهقانی”، “جه‌هانگیر دێهقانی” و “فه‌رزاد شاهنه‌زه‌ری” و :بێهرووز شاهنه‌زه‌ری” یش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیر كران كه ئه‌وانیش پاش ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا، گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شار و پاشانیش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام حوكم دران.
هه‌شته‌م، له سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2010ی هه‌تاویدا چه‌ندین كه‌سی تری سه‌له‌فی ده‌ستگیر كران كه وه‌ك نموونه ئه‌توانم ئاماژه به “فه‌رزاد هونه‌رجوو” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “ته‌یموور نادری زاده” دانیشتووی شاری سنه، “عه‌بدولواحید شه‌ره‌فی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌ریف ئاوای شاری سنه بكه‌م كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاو ئێستاكه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوون یان شكانی حوكمه‌كه‌یانن.
نۆیه‌م، له مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی ساڵی 2010ی هه‌تاویدا له چه‌ند شوێنێكی شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ری ته‌قه له چه‌ند كه‌سێكی سه‌له‌فی كرا. له گه‌ڕه‌كی قشڵاقی قه‌راخ شاری سنه لاوێكی 16 ساڵان به‌ناوی “به‌رزان نه‌سروڵڵا زاده” درایه به‌ر ده‌سرێژی گوڵڵه‌و به‌توندی بریندار بوو. پاشان به برینداری ده‌ستگیر كرا‌و پێش ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی به‌ته‌واوی سارێژ بێته‌وه، له كۆتاییه‌كانی مانگی گوڵاندا گواستراوه‌وه بۆ ژووره ئینفرادییه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سنه. هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی مانگی گوڵاندا دوو كه‌سی تری سه‌له‌فی كه یه‌كیان ناوی “سیروان مونفه‌ردی فه‌رد” بوو، له ئاوایی “ته‌جه‌ره”ی نزیك شاری سنه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و كوژران. رۆژی 3ی جۆزه‌ردانی 2010ی هه‌تاوی “زانیار شه‌ره‌فی” كوڕی خوسره‌و شه‌ره‌فی و دانیشتووی شاری سنه، له نزیك گه‌وره‌دێێ”سه‌ڵواتاوا” كه‌وته كه‌مینی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌و گیانی له‌ده‌ست دا.
ده‌یه‌م، له سه‌ره‌تاكانی مانگی جۆزه‌ردانی 2010ی هه‌تاوید “وریا نادری زاده” گه‌نجێكی سه‌له‌فی دانیشتووی شاری سنه كه ماوه‌یه‌ك بوو له ترسی گیران و زیندانیكرانیدا شاری سنه‌ی به‌جێهێشتبوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شاره، له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. وریا دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا‌و له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و ئێستا چاوه‌ڕوانی شكان یان جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یه‌تی.
یازده‌هه‌م، رۆژی 12ی جۆزه‌ردانی 2010ی هه‌تاوی 10 كه‌س له سه‌له‌فییه‌كان كه پاش ده‌سپێكرانی هه‌وڵی چڕوپڕی هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، كوردستانیان جێهێشتبوو و روویان له باكووری ئێران كردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران و پاشان گوازرانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه‌و دواتریش ره‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له زه‌نجان كران و پاشانیش گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج. ئه‌و كه‌سانه دواتر له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه حوكمی ئێعدام و زیندانی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
دوازده‌هه‌م، له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی 2010ی هه‌تاوییه‌وه تا سه‌ره‌تاكانی زستانی هه‌مان ساڵ چه‌ندین كه‌سی تری سه‌له‌فی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه ژماره‌یه‌كیان خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوون. ئه‌و كه‌سانه دواتر گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌وین و پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه زیندانی قورسی 7 ساڵ و 10 ساڵ و 16 ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
سێزده، ره‌مه‌زانی ساڵی 2010ی هه‌تاوی هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی شاری سه‌قز له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ئه‌وشاره ته‌قه‌یان له ماشینێك كرد و له ئاكامدا كه‌سێكی سه‌له‌فی به‌ناوی “سامان …” كوژراو كه‌سێكی تری سه‌له‌فییش به‌ناوی “ئارام میكاییلی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئارام زیاتر له ساڵێك له سلوله‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوو و پاشان گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج و دواتریش له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به دوازده ساڵ زیندان حوكم درا.
چوارده‌یه‌م، له سه‌ره‌تاكانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2010ی هه‌تاویدا له نزیك مه‌یدانی نه‌بووه‌تی شاری سنه هێزه ئیتلاعاتییه‌كان ته‌قه‌یان له چه‌ند كه‌سێك كرد و له ئاكامدا “شاهۆ عه‌بدوڵڵاهی ناسرو به ساهۆ به‌سته‌نی” خه‌ڵكی شاری سنه‌و “ئیسمایل شكاك” خه‌ڵكی كوردستانی عێراق كوژران و كه‌سێكی تریش به‌ناوی :سیرووس” ناسراو به “ئیلیاس” كه گوایه دوو كه‌سه كوژراوه‌كه واته شاهۆ و ئیسمایل میوانی ماڵی ئه‌و بوون، به توندی بریندار ده‌بێت و پاش ده‌رمانكرانی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رته‌ش، ده‌یگوێزێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وزاره‌تی ئیتلاعات. هه‌روه‌ها ژن و منداڵه‌كه‌ی ئیلیاس بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو زیندانی ده‌كرێن و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا ده‌كرێت. دواتر ئیلیاس ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ده‌كریت و تاكوو ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
پازده‌هه‌م، به‌هاری ساڵی 2010ی هه‌تاوی هێزه ئیتلاعاتییه‌كان به‌هاوكاری سوپای پاسداران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵیك له ئاوایی “حه‌سه‌ن ئاوا”ی ته‌نیشت شاری سنه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كوت‌وپڕ و بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی خۆته‌سلیمكردن و هاتنه‌ده‌ره‌وه به دانیشتوانی ناو ماڵه‌كه بده‌ن، دایاننه به‌ر ته‌قه‌و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “كوورش” كووڕی شاتر ره‌حمان و “ئه‌نس به‌رازانی” كه هه‌ردووكیان دانیشتووی شاری سنه بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا‌و كه‌سێكی تریش به‌ناوی “ئیدریس” خه‌ڵكی ئاوایی “به‌له‌سی” ناوچه‌ی بان له‌یلاخی دێگولان به توندی بریندار بوو و به برینداری كه‌وته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌رمان بكرێت و پێش به فه‌له‌جبوونی بگیردرێ راپێچی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه‌یان كرد و پاشانیش گواستیانه‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج و هه‌نووكه له‌وێ خه‌ركی تێپه‌ڕاندنی زیندانه‌كه‌یه‌تی.
شازده‌هه‌م، 7ی به‌فرانباری ساڵی 2010ی هه‌تاوی كۆماری ئیسلامی شه‌ش كه‌س له سه‌له‌فییه گیراوه‌كانی به‌ناوه‌كانی”به‌هرام ئه‌حمه‌دی”، “بێهنام ئه‌حمه‌دی”، “محه‌ممه‌دزاهیر به‌همه‌نی”، “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” و “هووشیار محه‌ممه‌دی” له زیندانی “قزڵ حه‌سار”ی تاران له سێداره دا.
له راستیدا ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌كه له گیران و زیندانی‌كران و كوژران و ئێعدامكرانی ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فییه‌كان كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر غه‌زه‌بی كۆماری ئیسلامی و مه‌به‌ست له خستنه‌ڕووی ئه‌م زانیارییانه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه بیروڕای گشتیی له پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئاگادار بكرێته‌وه‌و بۆ هه‌موولایه‌ك روون بێته‌وه كه “زانیار و لو‌قمان موردای” هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به تیرۆری كوڕی ئیمام جومعه‌و هاوبیره‌كانییه‌وه نییه‌و تیرۆری ئه‌وان به‌شێكه له پرۆژه‌ی سه‌ركوت و له‌ناوبردنی سه‌له‌فییه دژبه‌ره‌كان، له لایه‌ن وه‌زره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه.
شایه‌نی باشه به شێكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێران و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو له ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنێكی ئه‌منی نێوانیان چونكه به‌شێك له داواكراوه‌كانی ئه‌نصار كه له نێوان بوون و چالاك بوون له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی ده‌ستگیركران پاشان ڕێگه درا به ئاسایشی هه‌رێم بچێت له زیندانه‌كانی ئێران لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێران لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
سەرچاوە:
هەواڵ و زانیاری بەشێك لە خەڵکی پەیوەندیدار بەم دۆسییەوە..
https://rojpress.wordpress.com/2014/04/19/1-293/