بسم الله الرحمن الرحیم
«واعتصمو بحبل الله جمیعا و لا تفرقوا»
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ هه‌موو دڵسۆزان و خه‌م خۆرانی ئه‌م ئیسلامه ..
به باشی ده‌زانم دوای هه‌ست کردن به بون و په‌یدابونی چه‌ند قه‌له‌م به‌ده‌ست و که‌سایه‌تی و که سانێك له ناو موسوڵمانان خه‌ریکن که هێزی نوکی پێنوسیان و قسه‌کانیان ئاراسته‌ی یه‌کترده‌که‌ن و به حه‌ق و به ناحه‌ق به یه‌کتره‌و خه‌ریکن وه خه‌ریکه ئه‌م جۆره کارانه سه‌ر ده‌کێشێت بۆ کار و ووشه‌ی ناشایسته به موسوڵمانان و هه‌ڵبه‌ستنی ناو ناتۆر و قسه‌ی ناڕاست که هیچ کاتێك ئه‌م جۆره کار و بابه‌تانه به سودی موسوڵمانان و میله‌ته‌که‌مان ته‌واو نابێت وه به تایبه‌تی له‌م کاته هه‌ستیاره که موسوڵمانی کورد تێیدایه وه ده‌زانین که چه‌ندین ده‌ستی نه‌یار به ئیسلام و موسوڵمانان له‌م ناوه ڕۆڵی ئاگر خۆش کردن ده‌بینن ....
بۆیه ڕووی داوام ده‌که‌ینه گشت ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی که‌وا گلاون له‌م جۆره ناکۆکی و بابه‌تانه و ده‌ڵێین..
به‌ڕێزان هه‌رچی زووه ده‌ست هه‌ڵگرن له هه‌موو جۆره نوسین و ڕه‌فتارو گوفتارێك که زیان به برایه‌تی موسوڵمانان ده‌گه‌ێنێ و یان ده‌بێته هۆی بریندار کردن و ناو زڕاندنی موسوڵمانان به گشتی وه ده‌ڵێین ئه‌م جۆره کارانه شایسته نیه به موسوڵمان ...
داوا کارم له‌هه‌موو ڕۆژنامه و گۆڤار‌و سایته به‌ڕێزه‌کان و ده‌زگاکانی تری ڕاگه‌یاندن که خۆیان بپارێزن له به‌ڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تانێکی له‌م شێوه‌یه . وه ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی له‌م جۆره‌ش به‌ڵاو کراوه‌ته‌وه لای به‌رن با نه‌مێنێت .
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار نه‌بن له ده‌ره‌نجامه خه‌رابه‌کانی ئه‌م جۆره کارانه‌و مێژووی خۆتان به جوانی بهێڵنه‌وه.
وه هیوا دارین که له جۆره بابه‌تانێك کۆمێنته کان ڕاگرن که ده‌زانن موسوڵمانان دڵی یه‌کتری پێ ده‌ڕه‌نجێنن وه یان کۆمێنته‌کان ناشیاون کار ده‌که‌نه سه‌ر برایه‌تی موسوڵمانان .بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م هاوکارتان بین و بابه‌ته‌کانمان به‌به‌رده‌وامی بنێرین بۆتان .به پێچه‌وانه‌وه دوور نیه زۆرێك له ئێمه بایکۆتی نووسینه‌کانمان بکه‌ین له‌م سایتانه
گه‌ر به‌رده‌وام بن .
داوا کارم له‌م به‌ڕێزو لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی که خه‌ڵکانێك ناوی هێناون و یان له داهاتوودا ناوتان دێنن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه یه‌که‌م له‌به‌ر خودای گه‌وره و وه هه‌روه‌ها گه‌وره‌یتان بۆ ده‌مێنێته‌وه دڵسۆزی خۆتان بۆ موسوڵمانان به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه ده‌سه‌لمێنن و له‌کۆتاشدا به‌رامبه‌ر په‌شیمنا ده‌بێته‌وه .
داوا له هه‌موو لایه‌ن و که‌سایه‌تی و نوسه‌رو زانایان ده‌که‌ین که هه‌رده‌م ته‌وجیهی برایه‌تی و ته‌بایی دڵسۆزی و دڵ پاکی به‌رامبه‌ر به موسوڵمانان و میله‌ته‌که‌یان به گشتی ئاراسته‌ی هه‌وادارنیان و موسوڵمانان بکه‌ن هه‌روه‌ك ئیسلامه که‌مان فێرمان ده‌کات..
داوا کارم که هیچ که‌سێك و لایه‌نێك رووی داواکاریه‌که‌م و بانگه‌وازه‌که بۆ که‌سانێك یان لایه‌نێك وه‌رنه‌گێرێت وه یان به خودی خۆی نه‌به‌ستێته‌وه چونکه ئه‌م بانگه‌وازه له دڵسۆزیمه بۆ هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌م ئیسلام و میله‌ته‌که‌مان وه دڵنیاین که‌سانێك که گلاون له‌م کێشانه دڵسۆزی ئیسلام و میله‌تن بۆیه‌ش وه‌ك ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ك به‌م کاره هه‌ڵسام .
له کۆتایدا ئه‌وه دووپات ده‌که‌مه‌وه که چاودێری خواتان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و داوا ده‌که‌م له‌مه به‌دوا به‌س بێت وه هه‌ر که‌سێکیش به‌رده‌وام بێت نه له دونیا‌و نه له دواڕؤژ به باش ناناسرێت.گه‌وره‌یش بۆ ئه‌و که‌سه وه‌ڵام نه‌داته‌وه .
له خوا داواکارم دڵه‌کانتان پاك و پڕ نور بێت وه ده‌ست هه‌ڵگرن له‌م کارانه‌و وه هێز و توانای به‌هێزتان بخه‌نه خزمه‌تی ئیسلامه‌که‌تان...