بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی دابەشكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت، بڕیارە لە هەر سێ مانگی هاویندا رۆژانە 20 تا 22 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان بدرێت.
بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی دابەشكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان ئومێد محەممەد، رايگهياند: بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە وەزارەت بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان لە هەر سێ مانگی وەرزی هاویندا دایناوە، رۆژانە 20 تا 22 سەعات كارەبا دابەش دەكرێت و هەموو هەوڵێكیشیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی زیاتر كارەبا دابین بكەن.
ئومێد محەممەد ڕوونیشی كردەوە: لە ئێستادا هەرێمی كوردستان دووهەزار و 400 مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن رۆژانە 24 سەعات كارەبا بە هاووڵاتیان بدەن، پێویستیان بە دووهەزار و 800 مێگاوات كارەبا هەیە.