01/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
روونكردنه‌وه‌ی فراكسیۆنی كوردستانی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دوێنێی ناو په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی دوێنێ په‌سه‌ند كرا به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی (9) فراكسیۆنی په‌رله‌مانین كه به‌رجه‌سته‌كه‌ری ویست وشه‌رعیه‌تی (75) ئه‌ندام په‌رله‌مانن و هه‌رله پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌كه‌شدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه‌زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری فراكسیۆن و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كان بوون و پشتیوانیان كردووه‌و ده‌نگیان بۆداوه .
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست .............جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی كارنامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 30 / 6 / 2013 وه ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، به‌پێویستمان زانی له‌دووتوێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا چه‌ند ڕاستیه‌ك ڕوون بكه‌ینه‌وه :
پڕۆژه‌كان پڕۆژه‌ی (9) فراكسیۆنی په‌رله‌مانین
1- پێشكه‌ش كردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌واژوی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی(9) فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كراوه كه بریتین له فراكسیۆنه‌كانی(كوردستانی، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سریان كلدان ئاشوری ، رافیده‌ین ،حزبی سوسیالست دیموكرات ، عه‌داله‌ت و ئازادی ،توركمانی هه‌ولێر ، سه‌ربه‌خۆ،چاكسازی توركمانی ،بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی )كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه (75)ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه یه، پرۆژه‌كانیش له 25/6/2013 پێشكه‌ش كران و وێنه‌یه‌كیان لێ گه‌یشته ده‌ستی میدیاكاران و گفت‌و گۆیه‌كی چڕی له‌ناو دام و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن لێكه‌وته‌وه،ئه‌نجام دانی ئاڵوگۆڕ له‌ناو هه‌رپڕۆژه یاسا‌و بڕیارێكیش له‌ماوه‌ی نێوان پێشكه‌ش كردنی تا په‌سند كردنی پرسێكی ئاسایی و یاساییه ، بۆیه جه‌خت له‌و ڕاستیه ده‌كه‌ینه‌وه كه پڕۆژه‌كان پڕۆژه‌ی (9) فراكسیۆنی په‌رله‌مانین كه به‌رجه‌سته‌كه‌ری ویست وشه‌رعیه‌تی (75) ئه‌ندام په‌رله‌مانن و هه‌رله پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌كه‌شدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه‌زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری فراكسیۆن و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كان بوون و پشتیوانیان كردووه‌و ده‌نگیان بۆداوه .
2. ئه‌گه‌رله‌كاتی پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌كاندا و پاشان له‌كاتی گفتوگۆ‌و ده‌نگدان له‌سه‌ریان پشێوی‌و نائارامی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ڕوویدابێت ئه‌وا ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تیش فراكسیۆنی گۆڕان كه له‌جیاتی وێناكردنی نموونه‌یه‌كی جوانی ئۆپۆزسۆن و كاری په‌رله‌مانی كه جه‌خت له گفتوگۆ و پابه‌ندبوون به په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌كات، كه‌وتنه شكاندنی شاشه‌ی نیشاندانی كۆبونه‌وه‌كان و تێكدانی سیسته‌می ئه‌لكترۆنی قسه‌كردن و بوتڵی ئاو هاویشتن و هات و هاواری ناشارستانیانه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان كه‌وتنه به‌شینه‌وه‌ی جوێن و قسه‌ی سوك و سه‌ره‌نجام به‌ڕاستی داهێنانیان كرد له هێنانی ئامرازی تێكده‌رانه‌ی كه‌ش و هه‌وای كۆبونه‌وه‌كان له‌ڕێگای ئاماده‌كردن و هه‌وڵی هێنانه ژوره‌وه‌ی (له‌فه‌ی فیكه) به‌مه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تازه‌یان خسته‌روو كه زیاتر ئه‌وڕاستیه‌مان بۆده‌سه‌لمێنن كه سروشتی كاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی یه‌ك ناگرێته‌وه.
3. پێشكه‌ش كردن‌و په‌سه‌ندكردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسا به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه بوووه:-
مه‌به‌ستێكی تری یاساكه پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی یاساییه
أ- له‌یاسایه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان تا 1/11/2013 جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه دوای 20/8/2013 كه‌ماوه‌ی یاسایی خولی ئێستای په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت و فه‌راغی قانونی دروست ده‌بێت ئه‌م فه‌راغه پڕ بكرێته‌وه تا له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و ده‌ركردنی یاسا‌و بڕیاری پێویست فه‌راغ دروست نه‌بێت‌و تووشی پاشا گه‌ردانی‌و هه‌لو مه‌رجی نه‌خوازراو نه‌بین واته مه‌به‌ست پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی یاسایی بووه له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك له‌یاساكه‌دا هاتووه ده‌بێـت له 21/9/2013 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت واتا له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌به‌ستێكی دی له ده‌ركردنی یاساكه جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌ك دواخستنی.
ب- له‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیشدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌وافق هه‌موار بكرێته‌وه‌و پاشان بخرێته ڕاپرسی، واته به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی ده‌ستووری ده‌رچوێنراوه، چونكه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستوره‌وه‌یه كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین گیروگرفتی یاسایی‌و سیاسی دروست بووه‌و بوونی ده‌ستوورهه‌م ده‌بێـه مایه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه‌و هه‌م قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستیانیش كامڵ و به‌هێزتر ده‌كات ، له‌لایه‌كی تروه مه‌به‌ستێكی تری یاساكه پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی یاساییه چونكه وه‌ك له‌مادده‌ی 4ی بڕگه‌ی 3ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره 1 ساڵی 2005 هه‌مواركراودا هاتووه ده‌بێـت سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانێك ده‌ربكات بۆ بانگهێشتی په‌رله‌مان بۆ گرێدانی خولی تازه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بێت ئه‌ی كێ داوا بكات‌و چۆن داوا بكرێت كه په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراو كۆببێته‌وه؟
ئۆباڵی پشێوییه‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی له ئه‌ستۆی فراكسیۆنی گۆڕانه
له‌كۆتاییدا ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی كوردستانی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشكه‌ش كردنی هه‌ردوو پڕۆژه‌و پاشان په‌سه‌ندكردنیان به‌ته‌واوی به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی ده‌ستووری و قانوونی بووه تا بتوانین له‌ئایینده‌دا سه‌روه‌ری ده‌ستووری‌و یاسایی زیاتر‌و باشتر بچه‌سپێنین، ده‌شزانین ڕێگای چوون به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه به‌گوڵ نه‌چێنراوه و ڕووبه‌ری كه‌ند‌و كۆسپ‌و چقڵ و دڕكی جۆراوجۆر ده‌بینه‌وه به‌ڵام پشت ئه‌ستوور به‌ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان، ڕه‌وتی ئه‌و كاروانه‌مان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.