03/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه تاڵه‌بانی بۆ یه‌ك شه‌و مانه‌وه 13 هه‌زار دۆلار ئه‌دات
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی كه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا ماوه‌ته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌بری یه‌ك شه‌و مانه‌وه بڕی 13 هه‌زار دۆلار ئه‌دات.
جۆن لی ئه‌ندرسۆن یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه‌سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی له‌شوێنی رووداوه‌كان نوسیووه، به‌ر له‌كه‌وتنی رژێمی به‌عس چه‌ند جارێك سه‌ردانی عێراقی كردووه‌و دواتریش دوای روخانی رژێمی به‌غدا، په‌رتوكێكی به‌ناوی (كه‌وتنی به‌غدا) نوسیوه.
ئه‌ندرسۆن له‌و رۆژنامهنوسانهیه كتێبه‌كانی پرن له‌دیداره سیاسییه‌كان كه‌به‌وردی بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك رۆشتووه تێبینی خۆی له‌سه‌ر كهشو رووداوه‌كان تۆمار كردووه.
كتێبی (پیاوه‌كه‌مان له‌به‌غداد) یه‌كێكه له‌به‌رهه ناوازه‌كانی، په‌رتوكه‌كه‌ی دابه‌شكردووه بۆ (5) بهشو له‌رۆژنامه‌ی (زی نیوركر) بلاَوكردۆتهوه.
به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه به‌ناوی (رێزداری گه‌وره، جه‌لال تاڵه‌بانی عێراق به‌ره‌وه كوێ ده‌بات؟) بلاَوكردۆتهوهو تیایدا به‌شێكی ته‌واوی بۆدیدارهكانی تاڵه‌بانی ته‌رخانكردوه.
گۆڤاری بزاڤ به‌چه‌ند به‌شێك تێبینی‌و گفتوگۆكانی ئه‌ندرسۆن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی بلاَودهكاتهوه، هه‌ندێك زانیاری تێدایه بۆ یه‌كه‌مجاره بلاَودهكرێتهوه.
له‌سێداره‌دانی سه‌دام
له (5ی تشرینی دوه‌می 2006)، ئه‌و رۆژه‌ی بریاری له‌سێداره‌دان بۆ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشوی عێراق ده‌رچوو، تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌ی كورد‌و سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق له‌گه‌شتێكی فه‌رمی له‌شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌رنسا بوو، له ڤێلای (لو موریس)ی گرانبه‌های سه‌رۆكایه‌تی له هوتێلی (لویسی شانزه) مابۆوه، له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی لهڤێلاكهی ته‌ماشای بریاری له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێنمان ئه‌كرد لهتهلهفزێۆنی (العربیه)ه‌وه، تاڵه‌بانی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشت‌و پاش كه‌مێك سه‌یری ده‌موچاویم كرد بزانم وهلاَمی چی ئه‌بێت بۆ بریاری له‌سێداره‌دانی، هه‌ستایه سهرپێو به‌ره‌و ژووری خه‌وتنه‌كه‌ی رۆشت، پاشان یاریده‌ده‌ركه‌ی كه‌هه‌میشه له‌گه‌ڵێتی گه‌رایه‌وه‌و ووتی (له‌ژوره‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی دانیشتووه‌و به‌قوڵی بیر ده‌كاته‌وه).
سیفه‌ته‌كانی تاڵه‌بانی
ئه‌ندرسۆن كه‌ماوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا بووه به‌مشێوه‌یه باسی ده‌كات:
تاڵه‌بانی ته‌مه‌ن 73 ساڵ (بێگومان ئه‌مه له‌ساڵی 2006) بووه دوو رومه‌تی پهمهییو سمێڵێكی پڕ‌و ورگێكی گه‌وره كهلهورگی چێشت لێنه‌ر ئه‌چێت هه‌یه، به‌ناوبانگه به‌كارامه‌یی سیاسی‌و حه‌زێكی له‌راده‌به‌ده‌ری بۆ خواردن‌و جگه‌ره‌و گاڵته‌و هه‌روه‌ها گه‌شبینییه‌ك كه‌سنوری نییه جگه له‌وه‌ی هه‌رگیز ناتوانێت نهێنی بپارێزێت.
تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تیه‌كی جیوه‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سێكی زۆری مانۆڕكردن، له‌گۆره‌پانی سیاسی عێراقیدا ماوته‌وه به‌هۆی توانستی تاڵه‌بانی بهلێكێشانهوهی (ئیبتیزاز) ركابه‌ره‌كانی هه‌ندێك جار دۆسته‌كانیشی!، به‌درێژای سالاَنی ته‌مه‌نی ده‌یان رێكه‌وتنی كردووه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن‌و خومهینیو هه‌ردوو بۆشی باوك، ئه‌و ته‌نها كه‌سێكه له‌هه‌موو جیهاندا كه‌ئه‌توانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات به‌بێ دوو دڵی‌و به‌شێوه‌یه‌ك ناكرێت داوای لێبوردنی له‌سه‌ر بكرێت كه‌توانیویه‌تی ماچی رومه‌تی كۆندالیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئهمهریكاو مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌یه‌ك كاتدا بكات، تاڵه‌بانی رای وایه جۆرج بۆش (هاورێیه‌كی باشه) بهلاَم ما‌و تسی تۆنگ (نمونه‌یه بۆ رۆڵی سیاسی).
له‌باره‌ی تاڵه‌بانییه‌وه چی ده‌ڵێن
ئه‌ندرسۆن په‌ره‌گرافێكی لێكۆلێنهوهكهی بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخانكردوه كه‌باسی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه بهعهدنان موفتی ده‌ست پێده‌كات كه به (هاورێی تاڵه‌بانی) ناوزه‌ندی دهكاتو ئاماژه به‌وه ده‌كا كهموفتی به‌مشێوه‌یه باسی تاڵه‌بانی كردوه (كه‌س وه‌ك ئه‌و نییه، ئه‌توانێت دوو سیاسه‌تی جیاواز له‌یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ بكات).
موه‌فه‌ق روبه‌یعی راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی له‌باره‌ی تاڵه‌بانیه‌وه به ئه‌ندرسۆنی وتووه (گرانه بزانیت سه‌ر به‌چ لایه‌نێكه، گه‌ر مسوڵمان بیت به‌ئایه‌ته‌كانی قورئان گفتوگۆت له‌گه‌ڵ ئه‌كات، گه‌ر ماركسی بیت بهتیۆرهكانی ماركس‌و لینین‌و دیالێكتیكو دیكارت قسه ده‌كات، تاڵه‌بانی توانایه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن به‌چه‌ندین زمان هه‌ندێك جار).
روبه‌یعی باسی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی تاڵه‌بانی كرد كاتێك هاوپه‌یمان بووه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، ئه‌و ووتی (رۆژانێك هاورێیه‌كی باشی سه‌دام حسێن بوو دواتر بوه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی) ، له‌راستیدا دوو جار په‌یوه‌ندی هه‌بوه له‌گه‌ڵ سه‌دام، رووبهیعی ئه‌مه به ناكۆك نابینی ده‌ڵێت (تاڵه‌بانی خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی براغماتی بوه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها، ئه‌و هه‌رگیز دوژمنی هه‌میشه‌ی نیه بهلاَم دۆستی هه‌میشه‌یی هه‌یه).
عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌سه‌ركرده شیعییه‌كان كه‌باسی تاڵه‌بانی كردووه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت (هه‌ندێك كه‌س له‌نه‌رمی نواندنی تاڵه‌بانی وا ده‌بینی ئه‌مه جێگۆركێیه له باوهرێكهوه بۆ باوه‌رێكی دی، بهلاَم پێویستی وای لێده‌كات هه‌ندێك جار روبه‌رووی به‌ره‌نگارییه دژیهكهكان ببێته‌وه له‌پێناو مانه‌وه‌دا) ، پاشان ئه‌ندرسۆن خۆی دێته سه‌ر باسی تاڵهبانیو ده‌ڵێت (هیچ سیاسییه‌ك نیه له‌عێراق وه‌ك تاڵه‌بانی خاوه‌نی ئهزمونو پهیوهندیو زیره‌كی بێت)، عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت (هیچ كه‌سێك هاودژ نیه له‌گه‌ڵت گه‌ر بڵێیت تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تییه‌كی مێژووی عێراقیه).
گه‌شتی ئێرانی نه‌كرد
ئه‌ندرسۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات تاڵه‌بانی گه‌شتێكی تارانی ئه‌نجام نه‌داوه له‌سه‌ر داوای ئهمهریكاو ده‌ڵێت (به‌شێكی زۆری هاورێ هاودژه‌كانی تاڵه‌بانی ده‌بوونه مایه‌یی بێزاری بۆی، ئێران یه‌كێكه له‌دۆسته هاوپه‌یمانه‌كانی كورد، تاڵه‌بانی ده‌یویست دوای پاریس گه‌شت بكات بۆ تاران له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی بۆش، گه‌ر وانه‌بوایه له(6ی تشرینی دووه‌م) ده‌گه‌شته تاران چونكه وێنه‌ی هاوپه‌یمانه عێراقییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رۆژێك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق نائاسوده ده‌بوو بۆ كۆشكی سپی.
"دیاری بۆ هه‌موو كه‌س ده‌بات"
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه به‌و ده‌كات تاڵه‌بانی دیاری بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه فه‌ره‌نسیانه هێناوه كهبینیونی، له‌مباره‌یه‌وه قسه‌یه‌كی موه‌فه‌ق روبه‌یعی به‌به‌ڵگه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه‌ده‌ڵێت (تاڵه‌بانی باوه‌ری ته‌واوی به‌پێشكه‌ش كردنی دیاری هه‌یه)، نمونه‌یه‌كی ئه‌م دیارییه‌ش ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت (تاڵه‌بانی دیارییه‌كی پێشكه‌ش به (سیغۆلین رویال) كاندیدی پارتی ئیشتراكی فه‌ره‌نسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كرد كه‌بریتی بوو لهفهرشێكی كوردی كه‌به‌ده‌ست چنرابوو له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رێكی له‌زیو دروستكراو كهدرێژێكهی (62 سم) ده‌بێت بریتی بوو له‌دره‌ختێكی خورما، چونكه دره‌ختی خورما سیمبولی عێراقه، تاڵه‌بانی بهرۆیالی ووت (به‌ر له‌سه‌دام حسێن 30 ملیۆن دره‌ختی خورما هه‌بوو ئێستا 10 ملیۆن دره‌خت ماوه) ئه‌ندرسۆن له‌سه‌ر قبوڵكردنی دیارییه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسه فه‌ره‌نسییه‌كه‌وه ده‌نوسێت (رۆیال شڵه‌ژاو بوو بهلاَم دواتر قبوڵی كرد).
له‌فه‌ره‌نسا به‌شوێن نه‌وتدا
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه به‌ئامانجێكی دیكه‌ی گه‌شته‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پاریس ده‌كات كه‌بریتیه لهگفتوگۆكردنی له‌كه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان كه‌له‌بواری نه‌وتدا كار ده‌كه‌ن، له‌ساڵی 2005 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكی له‌بواری نه‌وتدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نهرویجیو بهریتانیو توركی واژوو كرد، له‌و ڤێلایه‌ی كه تاڵه‌بانی لێی مایه‌وه چاویكه‌وت به به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تۆتالی فهرهنسیو پێی وتن (ئه‌مه‌وێت پێتان بڵێم كهتۆتالو فه‌ره‌نسا جێگه‌ی به‌خێرهاتنی ئێمهنو عێراق پێویستی به‌هاورێیه‌تی وه‌ك تۆتال هه‌یه).
نیو ملیۆن دۆلار بۆ مانه‌وه
پاش كۆتایهاتنی واده‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی، مام جه‌لال سه‌ردانی (مه‌دام میتران) دۆستی دێرنی كوردی كرد له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له (سانجرمان)، پاش ئه‌وه‌ی چاو شیرینی بۆ تاڵهبانیو دار‌و ده‌سته‌كه‌ی هێنا ده‌ستیانكرد به‌گفتوگۆو له‌میانی گفتوگۆكه‌دا تاڵه‌بانی رایگه‌یاند ته‌نها له‌سلێمانی (20 بلیۆنێرو 2000 ملیۆنه‌ر له‌سلێمانی هه‌یه) ئهندرۆسهن كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ووته‌یه له‌سه‌ر مه‌دام میتران وه‌سف دهكاتو ده‌ڵێت (میتران له‌پێكه‌نین كه‌وت به‌بیستنی ئه‌م وته‌یه بهلاَم دواتر قبوڵی كرد).
پاشان رۆژنامه‌نووسه‌كه باسی له‌پاره‌ی مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی كرد لهڤێلاكهیو ده‌ڵێت (له 8ی تشرینی دووه‌م) به‌رپرسی كاره‌كانی تاڵه‌بانی ئیمزای كرد له‌سه‌ر پسوڵه‌ی خه‌رجی مانه‌وه‌یان له‌و ڤێلایه كه‌نزیكه‌ی (نیو ملیۆن دۆلار) بوو، چونكه پاره‌ی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له‌و ئوتێله (13000$) سیانزه هه‌زار دۆلاره له‌شه‌وێكدا، دواتر فه‌ره‌نسییه‌كان گه‌یاندیانینه فرۆكه‌خانه‌وه له‌وێوه به‌فرۆكه‌یه‌كی عێراقی كهشۆفێرهكهی ئه‌مه‌ریكی بوو گه‌شتینه‌وه به‌غدا).