04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: سۆسیالیست هاته ریزی من
له‌به‌شی پێنجه‌می گێڕانه‌وه مێژووییهكانو خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كانی شۆڕشی نوێ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باسی وازهێنانی له‌یه‌كێتی‌و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به ریزه‌كانی سۆسیالیست ده‌كات،ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سۆسیالیست هاتۆته ریزه‌كانی ئه‌وه‌وه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه چوبێته ریزه‌كانی سۆسیالیست.
شه‌ش مانگ سه‌ربه‌خۆ كاری كردووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه یه‌كێتی كێشه‌و گرفتی بۆ دروستكردووه، به‌ڵام به‌رده‌وامبووه لهخهباتو وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ربه‌خۆ كاری كردووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:
من شه‌ش مانگ په‌یوندیم به‌كه‌سه‌وه نه‌بوو، ناوچه‌كه‌ش هه‌مووی له‌ده‌ستی ئێمه‌بوو، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی كاك رهئووفهوه، كاك ره‌سول‌و سه‌ركردایه‌تی سۆسیالیست نامه‌یان بۆ من نارد‌و وتیان خه‌می كاك رهئووفت نه‌بێت لای ئێمه‌یه وه‌ك لای خۆت وایه، دوای چه‌ند مانگ نامه گۆرینه‌وه داوایان كرد هێزێك له‌گه‌ڵ كاك ره‌ئووف بێته ناوچه‌كه بۆ لای ئێمه، نه‌ك من ببمه سۆ سیالیست من پێش گه‌ڕانه‌وه‌م لهنیوزهنگ دوو نامه‌م بۆ مام جه‌لال نارد كه ته‌سلیم به‌كاك شێخ علی شێخ حه‌مه‌صالح برازای مام جلال كردبوو، من وتم چاوه‌رێی وه‌ڵامی مام جلال ئه‌كه‌م دوای ئه‌و نامانه كاك ره‌وئوف بوبوو به سۆسیالیست منیش رێگام به سۆسیالیست‌دا هێزه‌كه له‌گه‌ڵ كاك ره‌ئووفی خلیفه سه‌عید بنێرن، ئه‌وانیش هێزێكی 175 پیشمهرگهیان به‌سه‌ركردایه‌تی كاك تاهرعلی والی بهگو كاك شیروان شیرهوهندیو كاك قادر جه‌باری ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی‌و كاك ره‌ئوف خلیفه سه‌عید هاتنه لای ئێمه لهشارباژێرو شاره‌زورو سوورێن، هێزه‌كه‌ش شێخ منصوری حفیدو مام ئاراسو محمود حه‌مه تاتهو كه‌ریمی دادهمهنهو قادرچاوشینو صاڵحه سوری ههڵهدنیو علی ماواتیو ده‌رسیم عوسمانی قادر منه‌وه‌رو مهلانوریو نوری زهرهنگهرو مامۆستا كمالو سیروان سعید جوقلیو نجم ا‌لدین هۆمهرێنهیی كه زرۆیان شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها جباری علی عهویزو عه‌بدوڵڵا گڵاڵهییو عومه‌ر سیكانیانیو عهبدولاَ هه‌مزه ئاوهكورتیهیو مهلاههژارو مه‌لا غریبو كاك ئه‌نوه‌ری سه‌عید بگو كاك رۆسته‌م مسته‌فا به‌گ مه‌سئولی هێزهكهبونو كاك تاهیریش مه‌سئوولی یه‌كه‌می ئه‌و هێزه بوو، من میوانداری هێزه‌كه‌م كرد له‌رێگاش یه‌كێتی كه‌مینی بۆ دانابون ته‌قه‌یان لێكردبون، من جێگا‌و رێگام بۆ هێزه‌كه ته‌ئمین كرد، كاك تاهیرو براده‌ران داوایان له‌من كرد ئه‌گه‌ر بكرێت ته‌نسیقێك بكه‌ین له‌نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه‌دا، بۆ هاوكاری عه‌سكه‌ری داوایان له‌من كرد ببمه فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو هێزه‌كه منیش قبوڵم كرد, به‌ڵام بریارم نه‌دابوو له‌گه‌ڵ سۆسیالیست كار بكه‌م.
چۆن بووه سۆسیالیست؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود جیاواز له‌سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی تری ئه‌وكاتی كوردستان، بووه‌ته سۆسیالیست‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یبووه پێگه‌یه‌كی باشی هه‌بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرێك له‌حزبه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڵێت سۆسیالیست هاتۆته ریزه‌كانییه‌وه نه‌ك ئه‌م چوبێته ریزه‌كانی سۆسیالیست:
دوای ئه‌وه من له‌مانگی 12-1980 لهنیرزهنگ گهڕابومهوهو له‌مانگی 5-1981 كاك تاهیر هه‌ندێك نامه‌ی سهركردایهتیو مه‌كته‌ب سیاسی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتوی كوردستانی دا بهمن كه داوایان كردبوو كۆنگره‌ی یه‌ك ئه‌گرن، منیش ده‌عوه‌ت كراوم بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه وه‌ك هه‌موو كه‌سێك كه نه‌ك به‌نیاز بێت بۆ هه‌ڵبژاردن له‌كۆنگره, منیش قبوڵم كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كه‌مان كۆنترۆڵ كرد چوم بۆ سه‌ر كردایه‌تی سۆسیالیست بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه، من نه‌چومه ریزی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتوی كوردستان، به‌ڵكو حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتوی كوردستان هاتنه لای ئێمه، چونكه تا ئه‌و كاته من رێگامدا هێزێكی سۆسیالیست بێته شارباژێرو شاره‌زورو سورێن هیچ هێزێكی سۆسیالیست له‌هه‌موو ئه‌و سنورانه‌دا نه‌بووه، من له‌یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشه‌وه له 26-6-1976وه هه‌موو هێزه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ئێمه‌وه كردوه، من په‌یوه‌ندیم به‌كه‌سه‌وه نه‌كردوه.
زۆرترین ده‌نگی هێنا
ئه‌گه‌رچی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وه‌ك میوانێك به‌شداری كۆنگره‌كه‌ی سۆسیالیستی كرد، به‌ڵام ده‌نگێكی زۆری هێناو له‌به‌شێكی زۆر له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌نگی زیاتر بووه، به‌ڵام به ئه‌ندامی یه‌ده‌گ دیاریكرا، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت:
من میوانی كۆنگره بووم، له‌كۆنگره‌دا داوایان لێكردم خۆم كاندید بكه‌م‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك دیاری بكرێم، ئه‌وه بوو قبوڵم كرد‌و دواتر ده‌نگێكی زۆرم هێنا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی دیاریكرام، له‌كاتێكدا كه رێژه‌ی ده‌نگی من زیاتر بوو له‌وانه‌ی به‌ئه‌ندام ده‌رچووبوون، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆرێكی لێكهوتهوه، به‌ڵام چونكه من مه‌به‌ستم پۆست نه‌بوو زۆر گرنگیم به‌و بابه‌ته نه‌دا.
مام جه‌لا لێی نیگه‌ران بووه
به‌هۆی به‌جێهێشتنی ریزه‌كانی یهكێتیو چوونی بۆ ناو سۆسیالیست، جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌یه‌ك بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌نێرێت كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای به‌رێز كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود
سڵاوێكی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌رم
شادی‌و خۆشیتانم داوایه، به‌داخه‌وه شه‌هیدبوونی كاك رهووفم بیست، هاوبه‌شی خه‌متانم هیوام وایه ئه‌مه ئاخیری موسیبه‌تتان بێت، تكایه به‌ناوی منه‌وه پرسه له‌كه‌سوكاری شه‌هید بكه‌ن، نامه‌كه‌تم چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وهرگرتو خوێندمه‌وه ئه‌وه‌ی راستی بێت ده‌بوایه،تۆ ده‌بوایه خۆت راگرتبا تاكو من ده‌گه‌ڕامه‌وه، ده‌بوایه بریاره‌كانت جێبه‌جێ كردبان، هه‌روه‌ها ده‌بوایه هیچ لاسارییهكت نه‌كردبا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر غه‌دریشیان لێكردبای، به‌ڵێ ره‌نگه هه‌ندێ نیمچه ناخۆشیه‌كیان له‌گه‌ڵتا بوبێت، به‌لام ئه‌وه نه‌ده‌بوایه ببوایه به‌هۆی واز له‌بیروباوه‌ڕ هێنان جێهێشتنی (ی.ن.ك) و برای خۆت‌و دۆستانی خۆت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتبانه سه‌ریشت: خۆت ده‌زانی له‌ناو (ی.ن.ك) زۆر زوو هه‌ڵه‌كان چاره دهكرێنو په‌كی غه‌ڵه‌ت ده‌خرێن، به‌لام پێموایه تۆ یارمه‌تی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت نه‌دا، هه‌رچۆنێك بێت ره‌نگه له‌دژی تۆش هه‌ندێ شتی زیاد كرابێت، وه ره‌نگه به‌یان بلاوكردنه‌وه پێویست نه‌بوبێت، چونكه (ی.ن.ك) نه‌یكردووه به‌عاده‌ت ئه‌مری ئیداری له‌رادیۆ بڵاوبكاته‌وه، به‌لام دیسان ئه‌مه‌ش زۆر كهمترو بچكوتره له‌بیروباوه‌ڕو رێبازی راست و برایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی.
كاكه حه‌مه.. غه‌ڵه‌ت بهغهڵهتی گه‌وره‌تر چاره ناكرێت، گریمان قسه‌كه‌ت راسته‌و كاك حامید‌و ئه‌وان غه‌ره‌زیان هه‌یه له‌گه‌ڵتان، به‌لام ئه‌مه ده‌هێنێت پیاو له‌سه‌ری ده‌ست له‌گه‌ڵ كورد كوژو جاشه‌كانی دهولیو شۆرش فرۆشه‌كان تێكه‌ڵاو بێت، ره‌وای حه‌قه، به‌ریشی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودی ره‌وا ده‌بینێ له‌گه‌ڵ جاش‌و خائینێكی وه‌ك ناله هه‌ورامی ده‌ست له‌ناوده‌ست دژی برا تێكۆشه‌ره‌كان رۆله‌كانی كورد‌و كوردستان (باههندێكیان هه‌ڵه‌شیان هه‌بێت) كاربكات‌و جه‌وله بكات؟.
وه قهتو قه‌ت بڕای به بڕای ئه‌مه‌م له‌تۆ چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرد، ئێستاش نه‌چووه بچێ ماوه‌ی خه‌بات زۆری به به‌ره‌وه ماوه، شۆرش هه‌ر به‌رده‌وامه، من تۆم خۆش ده‌وێت، لاشم وایه چاكه‌كانت لهخراپهكانت زۆرترن، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره كارانه نهیانسڕیتهوه، تۆ هه‌قه هه‌روه‌كو جاری جاران كاكه حه‌مه دڵسۆزه تێكۆشهرهكه بیت، رێگه‌ی راست به‌رنه‌ده‌یت، غه‌ڵه‌ت بهغهڵهتی گه‌وره‌ترو خراپتر پینه نه‌كه‌یت، جێگه‌ی تۆ هه‌ر بن ئاڵا پیرۆزهكهمانهو ژێر په‌رچه‌می (ی.ن.ك) بووه‌و هه‌ر ئه‌ویشه، نابێت سه‌ر له‌خۆت بشێوێنیت، دڵنیابه من چاكه‌ی تۆم ده‌وێت، پێمخۆشه سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز بیت له‌ناو خزمان و كورده‌واریدا، نامه‌وێت توشی هه‌ڵه‌ی كوشنده بیت، ده‌مه‌وێت یارمه‌تیت بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵدێری هه‌زار به‌هه‌زار رگار بێت خوانه‌خواسته نه‌كه‌ویته خواره‌وه، من پێمناخۆش بوو تۆ ئه‌وه‌ت به‌سه‌ر هاتووه، پێم ناخۆش بوو تۆش واتكرد ئێسته‌ش وه‌ك برایه‌ك ئامۆژگاریت ده‌كه‌م وه پێت راده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر قهولو قه‌رارێكی له‌گه‌ڵ كاك دلێر كردوته ده‌یبه‌یته سه‌ر، منیش ئاماده‌م داواكه‌ت بهێنمه دی به‌شێوه‌یه‌كی وا كه هه‌م كه‌رامه‌ت‌و ئیمتیازی تۆی تێدا ره‌چاو بكرێت، هه‌م هی برایانیش.
من حه‌زده‌كه‌م له‌دواییدا پێت رابگه‌یه‌نم كه : ووردو ژیرانه بیر له‌ئێستاو دوارۆژ بكه‌ره‌وه له‌سه‌ر غه‌ڵه‌تی بچوك غه‌ڵه‌تی گه‌وره‌تر مه‌كه، خۆت باشتر بناسه رێگای راست به‌رمه‌ده، هه‌روه‌ك جاران كاكه حه‌مه دڵسۆزه تێكۆشه‌ره كوردپهروهرهكه به‌و به‌س، وا كاك دلێر هات له‌جیاتی من تهفصیلاتیشت بۆ باسس ده‌كات.
سلاوم هه‌یه بۆ گشت برا پێشمه‌رگه‌كانت.
ئیتر هه‌ر بژی.
برای دڵسۆزتان
ما جه‌لال