04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا خانوه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماده نییه خانوه‌كه‌ی ئێستای كه موڵكی كۆمپانیای نۆكانه، له‌سه‌ر خۆی تاپۆ بكات و بڕیاریداوه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
یه‌كێتیی نیشتمانی ئاماده‌یی نیشانداوه كه ئه‌و خانوه‌ی ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فای تێیدا نیشته‌جێیه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی عه‌لی ناجی، به‌ڕه‌سمی له‌سه‌ر رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاپۆبكرێت، به‌لاَم نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌تیكردو‌وه‌ته‌وه و به‌مزوانه ته‌سلیمی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د توفیق ره‌حیم، سه‌ركرده‌ی گۆڕان راگه‌یاند: زانیاریی ته‌واوی نییه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام "كاك نه‌وشیروان ئێستا كرێچیه و كرێ خانوو ده‌دات".
ئه‌و خانوه‌ی ئێستای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ چه‌ند خانویه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه موڵكی كۆمپانیای نۆكانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانه.
س.خه‌ندان