04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ر سێ كاتژمێر كه‌سێك له ئێران‌دا له‌سێداره ده‌درێ
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هێرانا، سێ زیندانی كه به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر له ساڵانی رابردوو به ئیعدام مه‌حكوم كرابوون، ئه‌مڕۆ له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئیعدام كران. رۆژی رابردویش ١٤ كه‌س له تاران ئیعدام كران. به‌رێوه‌چونی ئیعدامه‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌ى رابردوو بێ وێنه بووه و به جۆرێكه له ماوه‌ی سێ سه‌عات كه‌سێك ئیعدام كراوه، به‌ڵام تا ئیستا كۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌كان له‌م باره‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه