لوقمان ئەمین :سایتی بزاڤ داهێنانێکی نوێیە لە ڕۆشنبیری کوردی کوردستانی ئەم سەردەمە
04/06/2014 نوسەر: bzavpress

لوقمان ئەمین :سایتی بزاڤ داهێنانێکی نوێیە لە ڕۆشنبیری کوردی کوردستانی ئەم سەردەمە

وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە
پێشەکی سوپاس وستایش بۆخوای تاك وتەنها کە ماوەی ساڵێکە سایتی بزاف بەڕێوە دەچێت بێ ئەوەی کە کێشەیەکی گەورە یان ڕێگریەك هەبوبێت لەڕێگەماندا و دەست خۆشی لە هەموو ستافی سایتی بزاڤ دەکەم بۆ ئەو کارە پیرۆزەو ئەوکارە جوانەی کە پێشکەشیان کردوە بە خوێنەرانی کورد، دامەزراندنی سایتی بزاڤ داهێنانێکی نوێیە لە ڕۆشنبیری کوردی کوردستانی ئەم سەردەمە چونکە لەم ڕۆژگارەدا وەکو دەبینین و دەیبیستین کە بەشێوەیەکی گشتی زۆرینەی سایت و ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی کوردستان هەرچەندە بەناوی سەربەخۆییەوە قسەدەکەن و خۆیان بەبێ لایەنانە نیشان دەدەن، بەڵام بەداخەوە کە ئاستی ڕۆشنبیری کورد هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە سەربەخۆیی تەواو لە ڕۆژنامەو گۆڤار و سایتەکاندا ڕەنگبداتەوە، تایبەتیتریش ئیسلامیەکان .
بەڵام لێرەدا دەتوانم بڵێم کە سایتی بزاڤ پرێس یەکێكە لەو سایتانەی کە تائێستا ماوەی ساڵێکە و باگراوندی لایەنی سیاسی پێوە نەلکاوە، کە ئەوەش جێگای دەست خۆشیە لە ستافی سایتەکە و هیوادارم کە هیچ کاتێك نەهێڵن و ڕێگە نەدەن بۆئەوەی کە ببێت بە سێبەری لایەنێك و کەسانێکی دیاری کە بۆ سودوقازانجی تاکەکەسی بگەڕێتەوە .
سایتی بزاڤ توانیویەتی لەماوەی ئەم ساڵەدا سەرکەوتن و پێشکەوتنێکی باش بەخۆیەوە ببینێت و خوێنەری زۆربۆخۆی بەدەستبهێنێت، ئەوەش من هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە کە سایتێکی سەربەخۆیە و لەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا خاوەنی ئایدیای جیاواز وکەسانی لایەنەکانە سیاسیەکانی کوردستان بەهەموو بیروبۆچونەکانەوە شتی تیادا دەنوسن و بڵاوی دەکەنەوە بێ ئەوەی کە حەساسیەتیان بەهیچ لایەن و کەسایەتیەك هەبێت و بێ ئەوەی ڕێگری لەکەس بکەن بۆ شێوازی نوسینەکانیان .
لەگەڵ ئەوەشدا کە نوسەران و ڕۆشنبیرانی هەمەلایەنەی تیادایەو زۆر کەسانی ناودارو بەڕێزو سەرکەوتوی لەبواری ڕٶژنامەوانیدا بابەت و نوسینی بۆدەنوسن و دەینێرن، من لەلای خۆمەوە سوپاس وپێزانینم هەیە بۆ هەموو نوسەرانی سایتەکەمان و داواکارم لەخوای گەورە کە زیاتر سەرکەوتوبەردەوامیان پێببەخشێت وبەڕاستی جێگای ڕێزو حورمەتن لەلای ئێمە ولەهەمان کاتیشدا سوپاسی هەموو خوێنەرانی سایتەکەمان دەکەم، بێگومان ئەگەر سایتێك یان بابەت و نوسینێك کە خوێنەری نەبێت هیچ مانایەکی نابێت، بۆیە خوێنەرانی سایتی بزاف لەلای من هیچیان کەمترنیە لە نوسەران لەڕوانگەی سەرکەوتنی سایتەکەدا، بۆیە دوبارەو سەدبارە دەڵێم سوپاس وپێزانینمان هەیە بۆهەموان و خوای گەورە سەرکەوتوی دونیاو قیامەتیان بکات .
وەکو ڕەخنەش بۆسایتەکە :
بێگومان بەگشتی هیچ شتێك و نوسین و بابەتێك نیە کە کەموکوڕی تیادانەبێت هەرشتێكیش بەئەندازەی خۆی و لەڕوانگەی خەڵکانێکی دوور لە نوسەران وسایتەکەوە زیاتر هەست بە کەموکوڕیەکان دەکەن کامل وتەوایش تەنها خوایە و بەپشتیوانی خوای گەورە هەوڵ دەدەین ئەگەر هەرکەمو کوڕیەکیشمان هەبێت نەیهێڵین و چارەسەری بکەین .
ئەوەندەماوەبیڵێم کە دەبێت ئەوەش بزانین لەماوەی ئەم ساڵەدا سوپاس بۆخوای گەورە کە سایتەکەمان بوە بەیەکێك لە سایتە ناودارەکان و دەتوانم بڵێم لەناو سایتە ئیسلامیەکاندا ڕیزبەندی یەکەمە و ئەوەش فەزڵی خوای گەورەیە و پاشان ئازایەتی نوسەرانی سایتەکەمانە خواخێریان بنوسێت و دەست وخامەیەیان خۆش وبەرەکداربێت ان شاء اللە .
کۆتا : دەڵێم ماندونەبن و لەش ساغ وسەلامەت و دەست وخامەتان خۆش بۆ زیادکردنی ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیری کورد هەربەردەوامبن و خوای گەورە سەرکەوتوتان بکات ، والسلام
لقمان امین حمە کریم .. دەستەی دامەزرێنەر