04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارام بامۆکی: ده‌بێت بزاڤ زۆر به وردی ئه‌جێنده‌كه‌ی وردتر و فراوانتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر بكات
به‌ناوی خودای ئاینده‌خش و دڵڵاوا
سلاَوی خزمه‌ت و وه‌فا
(ده‌بێت بزاڤ زۆر به وردی ئه‌جێنده‌كه‌ی وردتر و فراوانتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر بكات)
ده‌بێت خوێنه‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه پێگه‌یه‌كی
ئه‌لیكترۆنی وه‌ك بزاڤ توانیویه‌تی ڕه‌چاوی ئیتیك بكات له بواره‌كه‌ی
خۆیدا، چونكه سیاتی بزاڤ خاوه‌نی دوو چه‌مكی به‌رپرسیارێتییه،
به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقیی ڕۆژنامه‌وانییه و به‌رپرسیارێتییه‌كی
ئاینیش كه وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئیسلامیی كوردیی خۆماڵیی بێ خه‌وش و خاڵ!،
هاتووه‌ته مه‌یدانی ڕۆژنامه‌وانی كوردییه‌وه و ماوه‌ی ساڵێكه وه‌ك
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ڕۆژنامه‌وانی پیشه‌یی سه‌ركه‌وتنی خۆی
به‌ده‌ست هێناوه، بزاڤ و ستافه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یین و بێ حیقد و
كینه و ئه‌م و ئه‌وكردن و له‌منه و له‌من نییه ده‌ستیانداوه‌ته
كارێكی پیرۆزی وه‌ك ڕۆژنامه‌گه‌ریی.
ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردبێت له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا سایتی بزاڤ
توانیویه‌تی زۆر ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و چالاكوانی بواره‌كانی
مه‌ده‌نی له‌خۆی كۆبكاته‌وه، له‌سه‌ر یه‌ك پێوه‌ری ئه‌خلاقیی و
مه‌بده‌ئی كاری كردووه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه نه‌یتوانیبێت وه‌ك پێویست
هه‌موو ناوچه و هه‌رێمه‌كانی كوردستانی گه‌وره له خۆیدا جێبكاته‌وه،
ئه‌وه‌ش ئێمه هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانین كه په‌یوه‌ندی به بواری
مادییه‌وه هه‌یه و ستافه‌كه‌ش خۆبه‌خشن له‌م كاره‌دا، هه‌ر بۆیه من وه‌ك
ڕۆژنامه‌نووسێك وه‌ك پێویست نه‌متوانییوه ڕۆژانه یان به پێی پێویست
له‌گه‌ڵ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كاندا له‌گه‌ڵیان بڕۆم و قسه و وتار و
بۆچوونی خۆمم هه‌بێت، به‌لاَم هێنده لێی ڕازیم بایی ئه‌وه‌ی كه
شانازیی پێوه‌بكه‌م و وه‌ك ستاف و ڕۆژنامه‌نووسێكی بزاڤ له بۆنه و كۆڕ و
كۆبوونه‌وه ڕۆژنامه‌وانیی و ڕۆشنبیرییه‌كاندا خۆم له ستافی بزاڤ
ئه‌ژمار بكه‌م.
ماوه‌ته‌وه هه‌ندێ ورده تێبینی و جوانكاریی و ناسكیی و كه‌مالیاتی ڕووی
سایته‌كه كه هه‌میشه پێویسته نوێكاریی و حه‌قلی دیكه‌ی بۆ زیاد
بكرێت، كه وایشی ده‌بینم له‌م بواره‌شدا پێ به پێی پێویستییه‌كانی خۆی
هاتووه، به‌لاَم ده‌بێت پشتگوێ نه‌خرێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوی لایه‌نی
ڕێزمانیی و وشه‌سازیی و داهێنان و زیندووكردنه‌وه‌ی وشه ڕه‌سه‌نه‌كانی
كورده‌واری به هه‌موو له‌هجه‌كانییه‌وه، هه‌وڵبدات فۆنت و ڕێنووسی
تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت، كه به‌شێكی گرنگ و پێویسته بۆ هه‌ر سه‌كۆیه‌كی
میدیایی نووسراو و بینراو، لێره‌شدا بزاڤ پێیه‌وه دیاره كه له
هه‌ركوێیه‌ك چاوت پێی كه‌وت ده‌یناسیته‌وه، به‌لاَم ده‌بێت به وردی كاری
له‌سه‌ر بكات.
به‌گشتی ئه‌مڕۆ میدیا خاوه‌نی هه‌موو جه‌نگه ده‌روونیی و ئابووریی و
سیایی و ئاینیی و كه‌لتوورییه‌كانه و گشت شتێكی له‌خۆیدا جێكردووه‌ته‌وه
و كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ده‌بێت بزاڤ زۆر به وردی ئه‌جێنده‌كه‌ی وردتر و
فراوانتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر بكات.
ڕۆژنامه‌نووسی بزاڤ
ئارام بامۆكی