له‌به‌رانبه‌ر ساڵێك كاری دڵسۆزانه‌و هیوامان به
داهاتووی روونیان هه‌موویان برایانی بزاڤ جێی ڕێز‌و حورمه‌تن و شایسته‌ی
ئه‌وه‌ن مه‌دالیای ئاڵتون بدرێته بزاڤه‌كه‌یان و ئێمه‌ش به قه‌ڵه‌م و
بزاڤی قه‌ڵه‌ممان له خزمه‌تیانداین .
ده‌ی قه‌ڵه‌مه ئیسلامیه‌كان له پێناوی به
ئیسلامهتیكردنی هه‌موو ده‌ره‌تان و ده‌نگ و ره‌نگه‌كان با پێكه‌وه شتێ
بكه‌ین پێشی ئێمه كه‌س نه‌یكردبێت تكایه بێ موبالاتی واز لێبێنن و
هه‌ریه‌كه‌و له ماڵێ خۆیه‌وه هه‌رچی بنوسێت هه‌رچه‌ند به‌هێز بێت هێشتا
له دوای كاروانهوهیه و رێگه‌مان دوورتر‌و ئامانجمان سه‌ختترو هه‌نگاومان
خاوتر ده‌بێته‌وه ... تكایه به‌ڵێیه بكه‌ن بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی
فیكری و فه‌رهه‌نگی كه ئیسلام به شێوه‌یه‌كی نوێ و نازدارو
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیاره گه‌وره‌كان نیشان بدات
....... یه‌كگرتنی
قه‌ڵه‌مه‌كان گرنگتره له‌یه‌كگرتنی چه‌كه‌كان ....
نوسەرو م.زانکۆی زانکۆ: عەبدورەحمان محمد عارف
............................
بۆ \ سایتی بزاڤ ی به‌ڕێز : ده‌ست خۆشی بۆ سه‌رجه‌م
ستاف و نوسه‌رانی بابه‌ته‌کانی ئه‌م سایته ئازیزه . به شێوه‌کی گشتی
ئه‌م ( بزاف ) ه گڕو تینێکی سه‌رده‌میانه‌ی پێوه دیار بوو بۆیه
خوێنه‌ری بۆخۆی دروست کرد . ئه‌مه به‌و مانایه نا که گه‌یشتونه‌ته ڕازی
کردنی ته‌واوی جه‌ماوه‌ر ، چونکه ڕۆژ به‌ڕۆژ چه‌وسانه‌وه و دزی و
به‌تاڵان بردن به‌رده‌وامه . ئه‌بێت ئێوه زیاتر قۆڵی ڕه‌خنه گرتن له
ده‌سه‌ڵات و پیشاندانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی و
هه‌روه‌ها ئه‌رکی موسڵمانان له ده‌رخستن و وتاردان بۆ نه هێشتنی
ناعه‌داله‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ یاسا . دوباره ئه‌یڵێمه‌وه تا
ڕهخنتان توند بێت ! ئه‌وه‌نده خوێنه‌ر و جه‌ماوه‌رتان زیاد ئه‌کات ..

نوسەر و روناکبیر : شێخ صاڵحی بازرگان
...........................
بەبۆنەی تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر دامەزراندنی پێگەی بزاڤ ،
سوپاسی خوای گەورە دەکەم کەوا توانیم لەم پێگە بەهێزەوە زۆرێك
لەبابەتەکانم بخەمە پێش چاوی خوێنەرانی بەڕێزو خۆشەویست لەم مینبەرەوە، کە
دەتوانم بڵێم: لەماوەیەکی کورتی تەمەنیدا بەشێوازێکی زۆر خێرا‌و بەپەلە
جێگای خۆی کردەوە لەدڵی زۆرێك لە نوسەران و خوێنەران لە هەموو چین
توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری بە ئیسلامی و عەلەمانیەکانەوە، ئەوەی کە
تێبینیم کردوە لەم پێگەیەدا بێ لایەنی و بوێری و سەربەخۆی خاوەن پێگەو
بەڕێوەبەرانی خۆشەویستی ئەم پێگە سەربەرزەیە، لەگەڵ ئەو کۆسپە مادی و
مەعنەویانەی کە بەردەوام لە ڕێگەیان دایە، توانیویانە بەشێکی زۆر لە هەواڵ
زانیاری بەسودو شەرعی و مێژوو بیر‌و هزری ئیسلامی ڕەسەن تا چەندین بابەتی
شیکاری گرنگ و بەپێز بدات بەگوێی خوێنەرانیدا!.
لە
سەروی هەموو ئەم ووتانەشەوە، چوست و چالاکی و نیەت پاکی ئەم برا
بەرێزانەیە کە هەرکات نیەتی پاکی و ئیخلاس لەکاردا ڕویدا ، ئەوکات خوای
گەورە بەرەکەت دەخاتە ناو کار‌و کردارەوە
داواکارم
لەخوای گەورە پاادشتی خێری ماندوبونیان بداتەوەو، بەردەوام و دامەزراویان
بکات لەخزمەتی ڕابونی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان و، لەهەڵەو کەم و
کورتیەکانیشیان ببورێت و ، ڕێنیشاندەری زیاتریان بکات بۆ ڕێگای ڕاست

نوسەرو رۆشنبیر :رەنج شیخانی (باوکی ئەسماء)
............................
سڵاو کاك ماکوان گیان.سەرەتا پیرۆزبایی ساڵیادی
سایتە ڕەنگینەکەتان لە ستافە دڵسۆز‌و ماندونەناسەکانی دەکەم،دەتوانم بڵێم
سایتەکەتان توانیویەتی هەموجۆرە نوسەرو خوێنەرێك بکاتە دۆستی خۆی
،لەسەرجەم بوارە کاندا سیاسی کۆمەلایەتی فەرهەنگی دینی و مەزهەبی،مێژویی
نەتەوەیی.بۆیە دەتوانم بڵێم هیوای سەرکەوتن بۆ سایتە ڕەنگینەکەتان دەخوازم
دەست خۆشی لەستافە ماندو نەناسەکەی دەکەم ڕێزم نۆ نوسەرەکانی و خوێنەرانی
هەیە بەهەمووڕەنگاکانیانەوە.

خوێنەری بەردەوامی بزاڤ:کاک ئاکۆ هەورامی
........................
سه‌رتا ده‌ڵێم پیرۆزه ساڵیادی سایتی بزاڤ له‌سه‌رجه‌م
ئه‌وكه‌سانه‌ی كاریان تیاكردوهو تا ده‌گاته خوینه‌رانی ئیشی باش كراوه
خزمه‌تی زۆری كراوه له‌بواری راگه‌یاندن ده‌ستتان خۆش بێ هیوام
سه‌ركه‌وتنتانه وه‌ك پێشنیار هیوادارم له‌م داهاتو به‌ستایل و شێوازێكی
جیا بێنه‌وه خزمه‌ت خوێنه‌ران وه‌ك ره‌خنه‌ش حه‌تمه‌ن ره‌خنه هه‌رده‌بێ
من پێم باشه زیاتر ته‌ئكید بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵی به‌به‌ڵگه‌و
دیكۆمێنته‌وه وه‌هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یه‌كی تریشم ئه‌وه‌یه لێدوانی ئه‌ندامی
حزبێك وه‌رنه‌گیرێ و بكرێته هه‌واڵ و وه‌ك ره‌ئی كۆی حزبه‌كه
بڵاوبكرێته‌وه دووباره ده‌ستتان خۆش ره‌خنه‌و پێش نیاریش بۆشتێ ده‌كرێ
كه جوڵاو و كاریگه‌ری هه‌بوه به‌دڵنیایه‌وه سایتی بزاڤیش یه‌كێكه
له‌سایته جوڵاوه‌كان

رۆژنامە نووس: مەریوان جەمال
.............................
له ساڵیادی بزاف له خۆمان و هه‌موو خۆێنه‌رانی پرۆزه
هیوام وایه به‌م ئیمانیهته مهحدوو ده له ئاست سهدانكردنی
خوێنه‌رانی دا بوو بێت ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌م سایته بیكات
له داهاتوو فروانكردنی به‌شه‌كانیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تۆرێكی فروانی
میدیای . گرنگه بزاف ، له داهاتوو بایه‌خ به‌دات به كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ری
كراوه بۆ گفت‌و گۆكردنی فیكره جیاوازه‌كان چونكه به چاو گێران به زۆر
ینه‌ی سایته كان ئه‌وه ده‌ر ئه‌كه‌وێت جگه له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی
رۆژانه به‌دی ناكه‌ی له سه‌ر ئاستی فیكر كارێكی ئه‌و تۆ كرا بێ بزاف
ئه‌بێت بزافی گۆرانكاری بێت له‌و ستایله سونه‌تیه هه‌ر بژین بۆ په‌یامی
راست گۆی گه‌یاندنی زانیاریه‌كان
رۆژنامەنوس : هاوڕێ توانا
.......................