04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژییه‌وه بۆ ستراتیژیه‌تی رێكه‌وتن
تایبەت بە بزاڤ پرێس
هه‌رێمی كوردستان له‌دوای راپه‌رینه‌وه، به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ری. قۆناغی به‌ره‌ی كوردستانی، دواتر حكومه‌تی هاوبه‌ش و شه‌ری ناوخۆ‌و دابه‌شكردنی هه‌رێم و دوباره چونه‌وه ناو پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌شی دوو حیزبی، له‌سایه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیاندا.
قۆناغی ریێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی دۆخی سێیه‌می خولقاند، دۆخێك كه‌پاشماوه‌كانی شه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وته و سیماكانی دوای شه‌ر تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون. شه‌ری ناوخۆ كۆتایی هات، به‌لاَم نه له‌شكره حیزبییه‌كان به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، نه‌سیماكانی دوو ئیداره‌ییش به‌ته‌واوه‌تی سرابونه‌وه، نه‌گه‌رانه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیش بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی یه‌كتر ئاماژه بوو بۆ دوباره ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ پێش ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی دواهه‌مین گه‌ری شه‌ری نێوخۆیی نێوان دوو پارته حوكمرانه‌كه.
ئه‌گه‌ر شه‌ره‌كه‌ش به‌دانپێدانانی سه‌ركرده پله یه‌كه‌كانی هه‌ردوو حیزب له‌سه‌ر پاره و ده‌سه‌لاَت و ده‌ست رۆشتویی حیزبی بووبێت، ئه‌وا رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی گه‌شتن به‌رێكه‌وتن بوو سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره و ده‌سه‌لاَته له‌نێوان خۆیاندا به‌بێ شه‌ر.
هه‌ر چۆنێك بێت، روداو‌و و گۆرانكارییه‌كان و له‌وانه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن و هاتنه كایه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌رێمی كوردستانی خستوه‌ته به‌رده‌م قۆناغێكی نوێوه، هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستانیش ساته‌وه‌ختێكی هه‌ستیاری دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی حیزبی و هاوپه‌یمانێتیه‌كان بوو له‌دوای ئه‌وه‌وه به‌كرده‌وه هه‌رێم به‌ره‌و پێنانه ناو قۆناغی دوای رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوی ناوه، به‌جۆرێك كه‌چی دی ناتوانێت ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه جێگای ده‌ستور و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر بگرێته‌وه و ژیانی سیاسی هه‌رێم له‌قاڵبدات.
به‌جۆرێك چی دی گره‌وكردن له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتننامه توانای ئیداره‌كردنی ململانێكان و پارێزگاری له‌هاوسه‌نگی هێزه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیه.
ره‌وشه‌كه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ری نوێی سیاسی هێنایه كایه‌وه پێویستی به‌بیركردنه‌وه له‌ستراتیژی رێكه‌وتن هه‌یه ستراتیژێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ململانێ و هاوكێشه و هاوپه‌یمانێتیه حیزبیه‌كانه‌وه بێت.
گه‌لی هه‌رێمه‌كه و هێزه سیاسییه‌كانی له‌هه‌ردوو ئاستی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ده‌ره‌وه‌ی پرسی دوباره بنیاتكردنه‌وه‌ی سستمی سیاسی و ناوه‌وه، پێویستی به‌په‌ره‌دان به‌عه‌قڵیه‌تی رێكه‌وتن هه‌یه، رێكه‌وتن له‌سه‌ر ستراتیژییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆشكردن بۆ گه‌شتنه ساته‌وه‌ختی مافی چاره‌نوس و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی. له‌پاڵ گه‌لاَله‌تی سیاسه‌تی نوێ، كه‌له‌ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتوتردا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ره‌نگبداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م جۆره چه‌سپاو و چوارچێوه ده‌ستوری و نیشتیمانییه‌كان بۆ هه‌موان ئه‌رك و له‌هه‌مان كاتدا ستراتیژی كۆمه‌ڵگا بێت.