04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پیرۆزبایی لە خوێنەرانی بەرێزو نوسەرە بەرێزەکانی بزاڤو ستافەکەی دەکەم
سەرەتا سڵاو بۆ سەرجەم خوێنەرانی پێگەی بزاڤ..
لەماوەی ڕابووردا لەخزمەتاندا بووم بە ئیمکانیەتێکی زۆر موتەوازعانەو
کارێکی زۆر گەورەوە .. کە هەرچەندە لە هەندێك رووە نەمانتوانیەوە خزمەتی
تەواوەتی بە خوێنەرانمان بکەین .. بەڵام پەیمانتان بۆ نوێ دەکەمەوە خۆم و
ستافەکەم لە پێگەی بزاڤ هەوڵئەدەین زیاتر خزمەت بە خوێنەرانن بکەینەوە، ئەو
دروشمەی کە هەڵمانگرتوە ..بۆ خوێنەری بەرێزی بزاڤ بیکەینە کاری مەیدانی..
کە بریتی بوو لە ئاراستەی ڕوون.. پەروەردەی ڕەسەن.. بونیادی تاك .. بەرەو
ئامانجێکی ڕوون، ئێمە وەك بزاڤ هیچ سانسۆرو پاشان هیچ حەساسیەتی سیاسی و
رۆشنبیری و فەرهەنگەکانمان نیە، بەڵکو ئێمە زیاتر حيز بە نزیك بوونەوەی
هەموو لاکان دەکەین بۆ ئەوەی بیسەلمینین کە پیشەیانە کار دەکەین..
دووبارە پیرۆزبای لە خۆم و سەرجەم ستاف و هاوکەرە بەرێزە کانو نوسەرە
ئازیزەکان دەکەم هەردەم لە خۆشیو شادیو کاری نوی و باشتردا بن.
لێپرسراوی پێگەی بزاڤ
کاروان ڕەحمان
٤/٦/٢٠١٤