04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سایتی بزاڤ پاش ساڵێك
سه‌ره‌تا به‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ده‌ست پێ ئه‌که‌م که ئه‌فه‌رمووێت الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلاَّ اللَّهَ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا ﴿٣٩﴾
ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یامه‌کانی خوا په‌روه‌دگار ده‌گه‌یه‌نن، وه له‌و ده‌ترسن و جگه له‌و له هیچ که‌سی تر ناترسن، وه خوا خۆی به‌سه که پاداشتی (چاکه‌کاران بداته‌وه‌و له بێ باوه‌ڕانیش بپرسێته‌وه).
پیرۆزبایی له‌سه‌ر په‌رشتیار و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی بزاڤ ئه‌که‌م که پاش ساڵێك له دوای له دایك بوونی توانیویه‌تی که جێ پێی خۆی زۆر به‌هێز بکات له نێو ڕۆشنبیرانی کوردا . دیاره سایتی بزاڤ له‌ماوه‌ی ساڵێك ، له له دایك بوونی توانیویه‌تی خوێنه‌رێکی باش له خۆی دا کۆبکاته‌وه ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خا،که‌ئه‌م ساییته له زۆربه‌ی بواره‌کانی خۆی ده‌بینێته‌وه. وه پێشم وایه که سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه وه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به بێلایه‌نی و ڕاستگۆیی و بوێری ستافه به‌ڕێزه‌که‌یه‌وه .
جا هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه که بێگومان وه‌ك ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن له هه‌و‌ڵدا بووه که خوێنه‌رانی خۆی ڕۆشن فکر تر بکات له هه‌موو بواره‌کاندا ، پاشانیش له هه‌وڵ دان بۆ چاپ کردنی چه‌ند کتێبێکیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم وا بزانم پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که نزیکه‌ی ٣٠٠ کتێب به چاپ ده‌گه‌یه‌نێت ، پاشتریش له سایته‌وه پاش هه‌وڵدانێکی زۆر که توانیان له به‌رواری ٠٥/٠١/٢٠١٤ گۆڤارێکی سیاسی شیکاری سه‌ر به‌خۆ ده‌ر بکه‌ن که بۆته جێی ده‌ست خۆشی زۆرێك له خوێنه‌رانی.
ده‌ستخۆشی و ڕه‌خنه‌و پێشنیار
کۆتایی نوسینه‌که‌م به‌وه ده‌هێنم که جێی ده‌ست خۆشیه له ستاف و سه‌رپه‌رشتیاره به‌ڕێزه‌که‌ی سایتی بزاڤ که خۆیان به‌دوور گرتوه له دوو به‌ره‌کی نێوان موسڵمانان .
ڕه‌خنه‌شمان ئه‌وه‌یه مه‌بن به کۆمه‌ڵێك سایت پێگه‌ی لاواز بوو که به‌رده‌وام کار له سه‌ر دووبه‌ره‌کی نێوان موسڵمانان ئه‌که‌ن له قازانجی خه‌ڵکانێك که چاویان به به گه‌وره‌یی ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت حه‌زیان به دوو به‌ره‌کی نێوان موسڵمانانه، وه پێشنیاریشمان ئه‌وه‌یه که تکا ئه‌که‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین بۆ زیاتر ڕاکێشانی نووسه‌ری به هێز و به‌هێز تر بۆ نێوه‌ندی نوسین له نێوه سایت و گۆڤاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی جێی ڕه‌زامه‌ندی خوا و پاشان گه‌یاندنی ئیسلامه‌که‌ش.
دەستەی دامەزرێنەری بزاڤ
جەلال چاوشین