04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سایتی بزاڤ هه‌وڵ ده‌دات به‌پاڵ هه‌واڵ لێكۆڵینه‌وه بڵاوبكاته‌وه ئه‌مه‌ش شتێكی باشه
ره‌نگه
بتوانین حوكم له‌سه‌ر زۆر سایت بكه‌ین له‌ڕووی بابه‌ته‌كانییه‌وه یان
له‌ڕووی ئاڕاسته‌كه‌ی، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایی ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش
زه‌حمه‌ت بووه هۆكاره‌كه‌ش زیاتر ته‌كنیكییه:
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
سایته‌كان زۆر بوون و مرۆڤ نه‌یده‌توانی ته‌ماشای هه‌موویان بكات، به‌ڵام
حاڵ ئێستا جیاوازتره ، چونكه سایته‌كان پاشه‌كشێیان كردووه‌و تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جێگه‌یان گرتوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت سایته‌كان به‌بێ
ئه‌و تۆڕانه شتێكی ئه‌وتۆیان بۆ ناكرێت‌و ناچارن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و
تۆڕانه‌وه خوێنه‌ران له بابه‌ته‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ته‌نانه‌ت
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوێنه‌ر حه‌زی له شتی زۆر كورته ئه‌مه‌ش
له‌گه‌ڵ سایته‌كان كه‌متر گونجاوه كه شتی درێژتر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینم كردووه سایتی بزاڤ هه‌وڵ ده‌دات به‌پاڵ هه‌واڵ
لێكۆڵینه‌وه بڵاوبكاته‌وه ئه‌مه‌ش شتێكی باشه به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وانه ونبوونیان له‌ناو قه‌رباڵغیی بابه‌ته‌كانی خۆی‌و
بابه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت به‌گشتی، بۆیه پێم باشه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می
سایته‌كه ههواڵهكانو لێكۆڵینه‌وه‌كان زۆر به‌گه‌وره‌یی جیابكرێنه‌وه
له‌یه‌ك یانیش دوو سایتی جیاواز بۆ هه‌ر یه‌كێكیان هه‌بێت، ئه‌و كاته‌ش
ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌زی له لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌زانێت سایتێك هه‌یه تایبه‌ته
به لیكۆڵینه‌وه و ئه‌وه حه‌زی له هه‌واڵه سه‌ردانی سایتی هه‌واڵ
ده‌كات.
دیزاینی سایتی بزاڤ وه‌كو دیزانی سایته‌كانی تره، به سایته‌كه‌ی
خۆشمه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هی سه‌رده‌مێكی تره، سه‌رده‌می سایتی تر و
سه‌رده‌می ئه‌وانه‌ی یه‌ك به یه‌ك بابه‌ته‌كانی هه‌ر سایتێكیان ته‌ماشا
ده‌كرد، ئێستا پێویسته ده‌كات تهركێزێكی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك شت بكرێت...
بازاڕ پڕبووه له سوپهرماركت كه هه‌موو شتێك ده‌فرۆشێت به‌ڵام
ئینته‌رنێت پێویستی به دوكانێكه ته‌نها یه‌ك شت بفرۆشێت.