05/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وه‌ی ( بزاڤ) جیا ده‌كاته‌وه له هه‌ندی سایتی دیكه ئه‌وه‌یه . كه خاوه‌نی ئایدۆلوژیاییهكی دیاریكراو و ئاشكرایه
به ناوی خوای گه‌وره
به‌رێزان سهرپهرشتیارنی سایتی بزاڤ
سه‌ره‌تا / پیرۆزبایی ساڵیك له كار و ماندووبوونتان لی ده‌كه‌م له‌م ماڵپه‌ره كه زۆر یان كه‌م توانیویه‌تی شوێنی خوی بكاته‌وه له میدیای خوێنراوی كوردی شان به شان سه‌دها سایت و مالپه‌ری ئاراسته‌كراوی ئایدیای جیاواز و جۆراوجۆر .
ئه‌وه‌ی ( بزاڤ) جیا ده‌كاته‌وه له هه‌ندی سایتی دیكه ئه‌وه‌یه . كه خاوه‌نی ئایدۆلوژیاییهكی دیاریكراو و ئاشكرایه كه ده‌یان هاوشانی دیكه‌ش هه ڵگری هه‌مان بیروباوه‌ڕن . به‌ڵام بزاڤ چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی باشی بۆ خۆی یه‌كلا كردوه‌ته‌وه , له‌وانه :-
1- خۆ به دووخستن له سازدانی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی فیكری نه‌زۆك كه هیچ قازانجیكی زانستی و مه‌عریفی و رۆحی لێوه نه‌كرێت .
2- گرێدانی هه‌ردوو چه‌مكی به ئیسلامی‌بوون _ نه‌ته‌وایه‌تی , له سه‌ر بنچینه‌ی فیكری راسته‌قینه‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی ئیسلام كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد بپارێزێت . كه ئه‌مه‌ش ئه‌و به گوومانبوون له یه‌كتر هه‌ڵده‌وشێته‌وه ومتمانهیهكی هاوبه‌شی نیشتمانی دروست ده‌بێت به تایبه‌ت ئیستا هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیار تیپه‌ر ده‌بێت .
3- كراوه‌بوونی به‌رامبه‌ر هه‌موو قه‌له‌مه ئاراستهجیوازهكان , كه ئه‌وه‌ش مانای داخستنی هه‌موو له‌مپه‌رێكی توندڕه‌وی و ده‌مارگیری فیكری و حیزبی ده‌خاته ئه‌ولاوه. له‌م بواره‌شدا بزاڤ هه‌نگاوی باشی ناوه , چونكه من پێم وایه ئێمه‌ی كورد به هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی جیاواز خاڵی هاوبه‌شمان زیاتره له خاڵی ناكۆك له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كورد.
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ تێبینیم له سه‌ر ئه‌م مالپه‌ره هه‌یه , كه دڵنیام به سینگێكی فراونه‌وه لێم وه‌رده‌گرن :-
1- له دیزانی لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سایته‌كه قه‌ره‌بالغیه‌كی زۆری ره‌نگه‌كانی تێدایه . من پێم باشه له 2_ 3 ڕه‌نگی كراوه بێت و ئه‌و ڕه‌نگه تۆخانه لاببرێن .
2- هه‌ولبدرێت به‌شی عه‌ره‌بی بكرێته‌وه یان . ده‌رگا واڵا بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به عه‌ره‌بی بابه‌ت ده‌نووسن له بزاڤ جیگایان بۆ بكرێته‌وه ,
3- بزاڤ , بو پشت به‌ستن به خاڵی دووه‌م هه‌وڵبدات ببیته پردێك به ناساندنی كورد به جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ك حهقیقهتیكی مێژوویی و ئاینی و سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی و یاسایی و ده‌ستوری , نه‌وه‌ك به چاوی پله نزمه‌كانه‌وه سه‌یربكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بزاڤ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به كۆمه‌ڵی خاوه‌ن قه‌له‌می بوێر تاوه‌كو بوونی خۆمان وه‌ك ئه‌وانی بسه‌ڵمێنین , دووباره له ناخه‌وه پیرۆزباییتان لی ده‌كه‌م و ده‌ستی ماندووبوونتان دهگۆشم
ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د ره‌شید
رۆژنامه‌نووس _ كفری _ گه‌رمیان