05/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاف بوه‌ته مینبه‌روسه‌كۆیه‌كی بێ لایه‌ن وگشتی وهه‌موان ده‌توانن بۆچونه‌كانیان به‌بێ سانسۆرله‌وێدا به‌دی بكه‌ن
به‌ناوی خودای به‌خشنده ومیهره‌بان
به‌بۆچونی من ڕاگه‌یاندن ومیدیاكارانی ئیسلامی له ئێستادا ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسیاریه‌تێكی سه‌نگین ترن زیاد له هه‌ركاتێكی ڕابوردوئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وهۆكارانه‌ی كه دیارترینیان نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات وسه‌ری بزوێنه‌ر , ئیتر گشت بواره‌كانی ژیان توشی حاڵه‌تی لاشه‌ی بێ سه‌ری لێهاتوه وله‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌ك فه‌رمانی مێشكدا ده‌رچوه و چاوه‌ڕێی له‌وه خراپتریشی لێ ده‌كرێت .
له ئێستادا بواری ڕاگه‌یاندنیش وه‌ك هه‌ربوارێكی تری كوَمه‌ڵگا بێبه‌شه له ئاراسته‌كردنی سازێنه‌ربۆیه موتابعه كردنیش ئاسان نیه‌ودیاره به‌رهه‌مه‌كه‌شی خێرێكی وه‌های لێ به‌دی ناكرێت , ئه‌وه‌ته ئه‌و هه‌مو ڕای دژبه‌یه‌كه دروست بوه كه دوره له جیاوازی ڕاوبۆچون وهه‌مویشی به‌هۆی ئه‌و له ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچونه‌ی ئه‌ندامه‌كانه له سه‌ری بزوێنه‌رومێشكی بیركردنه‌وه .
له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ها دا ئیجتهادات بوه‌ته ئیشتیهادات وئه‌وهه‌مو حه‌رام وحه‌ڵاڵه تێكه‌ڵ كراوه وله هه‌رلایه‌ك ته‌كفیروته‌حریم وته‌جریمه‌ووه‌لاوبه‌ڕایش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌تاتی بۆگشت لایه‌ك ده‌كێشرێت , هه‌ربۆیه ئه‌ركی ڕاگه‌یاندن زۆرسه‌خت تره‌وبه‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن كارێكی ئاسان نیه .
بزاف گه‌لێك خاڵی ئیجابی تێدایه كه پێویسته ئاماژه‌یان پێ بكرێت , چونكه ئه‌وئاماژه پێكردنه ئه‌ركی موسڵمانه‌وده‌بێته هۆی به‌ركه‌ت داركردنی كاری چاكه‌وبه‌رده‌وام بون تێیدا .
بزاف بوه‌ته مینبه‌روسه‌كۆیه‌كی بێ لایه‌ن وگشتی وهه‌موان ده‌توانن بۆچونه‌كانیان به‌بێ سانسۆرله‌وێدا به‌دی بكه‌ن وئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سرۆشتی كۆمه‌ڵگای ئێستادا گونجاوه كه هه‌موان تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن له بازنه‌یه‌كی فراواندا بیربكه‌نه‌وه
ئه‌وه‌ی من به‌دی ده‌كه‌م له‌و به‌ڕێزانه‌دا سایته‌كه‌یان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده ومه‌به‌ستیانه زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ن ئیتر سروشتی كاروچالاكی وبه‌رهه‌می ده‌ستی ئینسانیش به‌بێ كه‌م وكوڕی وهه‌ڵه‌و له‌بیرچون نابێت وپله‌ی كه‌ماڵیش ته‌نها بۆدروستكه‌ری بونه‌وه‌ره‌ولێره‌شدا ئه‌م بیرخستنه‌وه برایانه‌تان ئاراسته ده‌كه‌م به‌و هیوایه‌ی سودی خۆی هه‌بێت
یه‌كه‌م : پلان زۆرگرنگه به جۆرێك سه‌ره‌تای پرۆژه‌وئه‌نجامه‌كه‌ی دیاری بكرێت هاوكات هه‌ڵسوڕێنه‌ران وكاراكته‌ره‌كان ده‌بێت ئه‌وه‌نده شیاوولێهاتوبن كه هه‌م دارایی وكه‌ره‌سه په‌یدابكه‌ن وبزانن چۆن بیكه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی وچۆن خه‌ج بكرێن وشه‌فافیه‌ت له كاریاندا هه‌بێت .
دوه‌م : هه‌وڵ دان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی متمانه زۆرسه‌ره‌كیه له‌م بواره‌دا تاكو بینه‌ران وخوێنه‌ران بیكه‌نه سه‌رچاوه‌ی وه‌ده‌ست هێنانی شاره‌زاییان , دیاره ئه‌وه‌ش به ڕاستگۆیی وئه‌مانه‌ت پارێزی و ورد بینی و تیژ ڕه‌وی و به‌رده‌وامی به‌دی دێت سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی له هه‌واڵ وزانیاری وسه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وپه‌یامنێره‌كاندا .
سێیه‌م : ده‌وڵه‌مند كردنی سایت وگۆڤاره‌كانتان به باه‌تی زۆروبه‌سود به‌وه‌ده‌بێت كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانتان هه‌بێت بۆوه‌رگێڕان له‌زمانه‌كانی تره‌وه به‌تایبه‌تی زمانه دراوسێكان وئینگلیزی تاكو هه‌موان به‌په‌رۆشه‌وه بیسه‌روبینه‌روخوێنه‌رتان بن .
چواره‌م : دیسان له پێناوی زیاترده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پێگه‌ووناوه‌نده‌كه‌تان پێویسته نوێنه‌روپه‌یامنێرتان هه‌بێت كه ڕوداووهه‌واڵ و وێنه‌ی جیهانتان بۆ بنێرن وله ئێستاشدا ده‌توانن سود له قوتابیان وه‌ربگرن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن .
پێنجه‌م : به‌شی ئه‌ده‌ب وهونه‌رم به‌دڵ نه‌بو , كورده ئه‌و هه‌موشاعیروئه‌دیبه به‌رزانه‌ی تێدایه كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان موسڵمانن ده‌بو بۆهه‌ریه‌كێك له‌و كه‌ڵه شاعیرانه گۆشه‌یه‌ك هه‌بوایه بۆ بایه‌خ دان پێیان وڕاڤه‌ی هونه‌ره‌كانیان .
شه‌شه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فلیم وچیرۆك وسه‌رگوزه‌شته زۆرێك له كاته‌كانی تاكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌گرن جێی خۆیه‌تی گۆشه‌یه‌كیش ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌وموتابیعی خۆتان شاره‌زاو ئاگاداربكه‌ن له‌به‌رهه‌مه باش وخراپه‌كان وچۆنیه‌تی كاریگه‌رییان .
حه‌وته‌م : ئافره‌ت ومنداڵ گرنگن له كۆمه‌ڵگادا ده‌بوایه كه‌رتێكتان بۆته‌رخان بكردنایه كه به‌داخه‌وه به‌دیم نه‌كرد .
هه‌شته‌م : به‌داخه‌وه ئه‌وحاڵه‌ته له‌هه‌مواندا به‌دی ده‌كه‌م كه زیاتر چاولێگه‌ری په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی داهێنه‌ر بن هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه هه‌میشه شوێن كه‌وته بین بۆیه هیوادارم به‌ڕێزیشتان بیرله‌داهێنان بكه‌نه‌وه تاكو ئه‌وانی تر شوێن كه‌وته‌مان بن .
له‌كۆتاییدا پێویسته بڵێم بابه‌تی تری زیاتر هه‌بو به‌ڵام له‌به‌رنه‌بونی كات وپه‌له كردن تاكو زوتر ئه‌م به‌شداریه‌تان پێ بگات كه ته‌نانه‌ت فریای خوێندنه‌وه‌وهه‌ڵه‌گیریش نه‌كه‌وتم هیوادارم هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت وبۆخۆیشتان ده‌توانن چه‌ندی لێ بڵاو بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به درێژتان زانی .
پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌م له خودا داواكارم سه‌رفرازوسه‌ركه‌وتو بن بۆگه‌یاندنی په‌یامتان .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته براتان عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌ولێر 5\6\2014