بزاف...
هەوڵێک بۆ راستکردنەوەی گۆشەی روانین.
زۆر جار لە گۆشەیەکی هەڵەوە سەیری رووداوەکان دەکەین و هەڵیان دەسەنگێنین
... کەبێگومان دەرەنجامەکەشی هەڵسەنگاند و پێناسەیەکەی هەڵە دەبێت.
دیاری کردنی دوری نێوان ئێمەو رووداوەکان و هەوڵدان بۆ راستکردنەوەی گۆشەی
روانین زەرورەتێکە بۆ بینینی تەواوی رووداوەکان .
هەندێک (گۆشەی روانین و زومیان) ئەوەندە ورد کردۆتەوە تەنها قاچی (فیلەکە)
دەبینن هەندێکیش هەندە دورن لەرووداوەکان زومەکەیان ئەوەندە دور خستۆتەوە
ئەو (فیلە) بەقەبارەی چۆ لەکەیەک دەبینن .
پێم وایە ( بزاف ) لەهەوڵی راستکرنەوەی گۆشەی روانین و دوری نێوان ئێمەو
رووداوەکان و سافکردنی زوومەکەیە.
ساڵێک بەسەر تێپەر بوونی (بزاف) ساڵێکە لە ئەزمون و گشتگیری و توانی
پێنوسە جیاوازەکان لە ئامێز بگرێ و ببێتە مینبەرێکی سەربەخۆی ووشە.
ئومێدەوارم بەهەمان نەفەس هەنگاو بنێن و زیاتر لە هەوڵی راستکرنەوەی گۆشەی
روانین بن .

بەرێز:م. سەرباز محمد حەسەن.
..............................................
سه
ره تا پيروزبايي ساليادي كاري سايته كه تان لي ده كه م وبيم وايه سايته كه
تان خزمه تي به خوينه راني كردوه وبه تايبه ت له رووي هوشياري سياسيه وه
ده خوازم گه ران به دوايي راستيدا وجورئه ت بنه ماي كاري روزنامه گه ريتان
بيت وئه مسالتات له بار باشتربيت وبتوانن له گه ل كه نال وروزنانه وسايته
كاني تر بوشايي نه بوني ئوبوزسيون له كوردستان پركه نه وه
بەرێز: م. محمد حەکیم
.......................................
سەرەتا
پیرۆزبایی لەساڵیادی دامەزراندنی ستافی سایتی ئیعلامی بزاڤ دەكەین، خوای
گەورە پاداشتی بەخێریان بداتەوە، هیوادارم لەكارەكانیان سەركەوتوتربن،
نەخاسمە كەزۆر جار بابەتی منیان بڵاوكردۆتەوە. ئەم سایتە لەم ماوەیە كەمە
لەكۆمەڵێ ڕووەوە ڕۆڵا وكاریگەری باشی لەڕووی ئیعلامییەوە هەبووە. لەڕووی
دیزاینەوە سایتێكی جوان وڕازاوەو نەخشدارە، لەرووی ئیعلامی یەوە ناوو
شۆرەتێكی باشی هەیە، لەرووی هەواڵەوە، زوو هەواڵا وروداوەكان بڵاودەكاتەوە،
لەرووی بابەتەوە بابەتی هەمەلایەن وجۆرەها نووسەر بڵاودەكاتەوە ، بزاڤ
سایتێكی بە جولەیە . هیوادارین لەداهاتوشدا زیاتر شاكاری باش بكەن، نەخشەو
بەرنامەی باشتر دابنێن بۆسەركەوتن لە كارەكانتان، زوو هەواڵا بڵاوبكەنەوە،
بێ لایەنی خۆتان بپارێزن، خۆتان لەزمانی زبرو ناشایستە بپارێزن، بەڵكو
زیاتر پڕۆفیشناڵا وبابەتیانە كاربكەن، داهێنانی زیاتر بكەن ، زیاتر خزمەت
بەلایەنی ئیعلامی ومیدیاكاری بكەن. بابەتی بەهێزترو دانسقەتر بڵاوبكەنەوە.
تایبەتمەندی ئیعلامی خۆتان بپارێزن . سەركەوتوتربن.
بەرێز : کاک شوان ڕابەر
......................................................
سڵاو و ڕێز و خۆشهویستی و
پیرۆزباییم بۆ سهربازه ماندوونهناسهكانی بزاڤ بهتایبهت كاك ماكوان
كه توانیان لهڕێی بزاڤهوه به تهمهنێكی قیاسی و كورت زۆرترین خزمهت
بكهن و خۆیان بسهلمێنن و ببنه مینبهری ههموو دهنگ و ڕهنگهكان ، بزاڤ
گرنگی پێویست بهپرسه ئیسلامی و نیشتیمانی و نهتهوهییهكان ئهدات و
توانیویهتی تا ئێستا بێ لایهنیی خۆی بپارێزێت ، هیوای بهردهوامیتان بۆ
ئهخوازم لهسهر ئهم میتۆده .. سهرفراز و سهركهوتووتر بن ..

بەرێز : کاک دانا عەبدوڕەحمان فەرج