کۆرێك بۆ سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ سازدەکرێت لە تۆڕی میدیایی پاڵتۆك
06/06/2014 نوسەر: bzavpress

کۆرێك بۆ سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ سازدەکرێت لە تۆڕی میدیایی پاڵتۆك


شەوی شەممە ٧/٦/٢٠١٤ کاتژمێر ٩:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەوروپاو کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی پایتەختی هەرێم کۆڕێك ساز دەکرێت بۆ  سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ  کاك ماکوان کەریم  لە ژووری  ئۆپۆزسیۆن بە سەرپەرشتی کاك  ئارام ئەحمەد، کۆڕەکە لە  ژێر ناونیشانی  (تێڕوانینی ئیسلام  بۆ ئافرەت)..
جێگای ئاماژە پێکردنە لەم کۆڕەدا چەند پرسی گرنگ سەبارەت بە ئافرەت دەورژێنرێت  هەر خودی کۆڕگێڕ چەند پرسیارێکی  فەلسەفی دەخاتە روو لەهەمانکاتدا وەڵامی بۆ دەستە بەر دەکات.. لەوانە:
-  سیستەمی خێزان لە ئیسلامدا
-  سیستەمی کاری ئافرەت هاوشانی پیاو
-  ڕۆڵی ئافرەت  لە دەقی ئیسلامیدا
-  تێڕوانین پیاوی موسڵمان بۆ ئافرەت
- پێکەوەژیانی خێزانی  ژن و مێرد لە ئیسلامدا
ئەم تەوەرانە باس دەکرێت لەسەر بنەمای فیکرو کۆمەڵایەتی  باسەکان دەخرێتە ڕوو ..

بۆ ئەو بەرێزانەی ناتوانن راستەخۆ بێنە ناو پاڵتۆك دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە بەشدار بن گوێیان لە تەواوی پرۆگرامەکە بێت..

http://express.paltalk.com/ptviewer.html?theme=1&audio=on&gid=1169915389