06/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قةواعيدى ئيسلامى له‌نێوان شه‌ڕی پۆست و خواستی یه‌كڕیزیدا
له‌چه‌ندین وتار‌و دیمانه‌و لێدوانی چه‌ند ساڵی رابردوومدا كه ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی غیابی كاری هاوبه‌شی ئیسلامی و وه‌حده‌ت و یه‌كڕیزی ئیسلامییه‌كان پرسیارم لێكراوه هۆكاری سه‌ره‌كیم بۆ پله‌و پێگه‌و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نوخبه‌ی سه‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ناوی ئیختیلافی فیكر‌و ئیجتیهادو سیاسه‌ت لێنراوه‌و پێی شه‌رعێنراوه ته‌نها پاساوێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی هۆكاره جه‌وهه‌ری و بابه‌تییه‌كه‌و هیچی تر..
ماوه‌یه‌كه له‌ناو قه‌واعیدی هه‌رسێ حزبی ئیسلامی كوردستاندا قسه‌وباسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه پۆست و ئیمتیازه‌كان بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كه‌سه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته له‌حزبداو داوا ده‌كرێت له‌ناو قه‌واعیدی خواره‌وه‌شدا حسابێك بۆ خه‌ڵكی به‌تواناو كه‌سانی پرۆفیشناڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش داوایه‌كی ره‌وایه‌و پێویسته ئه‌ندامانی قیاده به‌و شێوه‌یه خۆی بخوێنێته‌وه كه‌مه‌رج نییه باشترین و شاره‌زاترین و ته‌نانه‌ت دڵسۆزترینی ناو خزبه‌كانیان بن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا قه‌واعید وا له‌قیاده‌كه‌ی خۆی نه‌روانێت كه كه‌سیان شایسته‌ی ئه‌وه نین كارێكی حكومییان له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانیانه‌وه پێ بسپێردرێت.
ده‌بێت له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رك و ئیمتیازه ره‌سمی و ناره‌سمیانه‌ی به‌حزبه‌كان ده‌درێت هاوسه‌نگی رابگیرێت و قیاده ته‌نها كاری ناو جه‌ماوه‌رو گوێڕایه‌ڵی له‌قه‌واعید نه‌وێت، به‌ڵكو له‌و حه‌قیقه‌ته‌ش بگات كه له‌ناو قه‌واعیدی حزبه‌كه‌یدا ده‌یان و سه‌دان كه‌سی پسپۆر‌و به‌تواناو خاوه‌ن ئه‌زموون له‌كاره ره‌سمییه‌كان و كادیری خاوه‌ن بڕوانامه‌و روناكبیریان هه‌یه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌موو پۆسته حكومییه‌كان ته‌نها به‌كه‌سانی سه‌ركردایه‌تی دراوه‌و له‌ناو (بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)دا تاكه مه‌رج بۆ پێدانی پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانیش ته‌نها ئه‌ندامیه‌تی سه‌ركردایه‌تی و میم سین بووه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئه‌م چه‌ند خوله‌ی دوایی په‌رله‌مانیش كه كۆمه‌ڵێك كادیری حزبه‌ئیسلامییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مان ته‌وازوعی قیاده‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان نه‌بووه به‌ڵكو فه‌زڵی سیستمی كراوه‌یی لیسته‌كان بووه كه كادیره كاندیده‌كان له‌كاندیده قیادییه‌كان ده‌نگی زیاتریان هێناوه، له‌و خولانه‌ی كه لیستی داخراو په‌یڕه‌و ده‌كرا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ده‌خرایه ریزبه‌ندی پێشووی لیسته‌كانه‌وه‌و كادیر‌و داعییه‌كان ته‌نها بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه به‌كار ده‌هێنران.
ئه‌وه‌ی ئامانجی منه له‌م چه‌ند دێڕه‌دا شه‌ری پۆست و پله‌ی دنیا نییه بۆ قه‌واعیدو لۆمه‌و ره‌خنه‌ش نییه له‌سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه قۆرخی پله‌و پایه حكومییه‌كانیان كردووه بۆ خۆیان، چونكه پێم وایه له‌ناو ئه‌وانه‌ی كۆن و ئێستای سه‌ركردایه‌تییه‌كاندا كه دیاری كراون ببنه وه‌زیرو پۆستی حكومییان پێ بدرێت كه‌سانی به‌تواناو لێهاتووی خاوه‌ن ئه‌زموو هه‌یه‌و نابێت قه‌واعیدیش به‌و ره‌هاییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆزه‌دا بكات وه‌ك چۆن قیاده‌كانیش نابێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌ره‌هایی هه‌موو پۆست و ئیمتیازێك بۆ خۆیان بكه‌ن و ته‌نها خۆیان به‌شایسته‌ی وه‌رگرتنی پۆست و پله‌ی حكومی بزانن، چونكه له‌ناو وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئیسلامییه‌كاندا كه‌سانێك هه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی بوون وپۆستی وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانیان پێدراوه، به‌ڵام جگه له‌سه‌رشۆری و عه‌یبه ده‌ستكه‌وتێكی تریان بۆ حزبه‌كه‌یان نه‌بووه‌و نه‌بوونیان له‌بوون باشتر بووه‌و هۆكاری له‌ده‌ستدانی ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵكیش بوون له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌رام و مه‌به‌ستمان بوو له‌م چه‌ند دێڕه‌دا سه‌لماندنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه ماڵجیایی و ره‌وشی ناته‌دروستی حزبایه‌تی ئیسلامی له به‌رژه‌وه‌ندی و پۆست و پێگه‌خوازی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه نه‌ك ئیجتیهادو بیركردنه‌وه‌ی شه‌رعی و سیاسی جیاواز، ئه‌م حاڵه‌تی تاپۆكردنی پۆست و پله‌و پایه حكومیانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر ئه‌و راستییه.
په‌رته‌وازه‌یی ساحه‌ی ئیسلامی و غیابی ساده‌ترین كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ئیسلامییه‌كاندا بۆ ترسی زۆرێك له‌سه‌ركرده‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وا گومان ده‌به‌ن له‌كاتی كارێكی هاوبه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و پله‌و پۆستی حزبییان له‌ده‌ست بده‌ن یان كاره‌كه گه‌وره‌و فراوان ببێت و ئه‌وانی تیادا ون بێت.
لێره‌دا من ره‌خنه‌و تێبینیم له‌سه‌ر قه‌واعیدی حزبه ئیسلامییه‌كانه كه شه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كانیاندا چڕ كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پله‌و پۆستی دنیا‌و وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌وانیش هه‌مان رێڕه‌وی قیاده‌كانیان گرتووه‌و ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه كه‌دیاره قه‌واعیدیش پۆسته‌كانیان هه‌ر بۆخۆیان ده‌وێت.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت قه‌واعید بیكات ئه‌وه‌یه كه قیاده‌كان ناچار بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری ترسی له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندی و پله‌وپایه‌یان ببن و بیر له‌رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی ئیسلامییه‌كان بكه‌نه‌وه‌و چیتر با ساحه ئیسلامییه‌كه باجی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رانی سه‌ره‌وه نه‌ده‌ن، هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌ری ده‌خات كه كاری حزبایه‌تی ئیسلامی ئێمه ناته‌ندروسته‌و تا ئێستا له‌ناو گه‌لێكی موسڵمان و موحافیزكارداو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و عه‌یب و عارانه‌ی حزبه عه‌لمانی و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌مانتوانیوه متمانه‌ی نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به‌ده‌ست بێنین.
ده‌بوو قه‌واعیدی حزبه ئیسلامییه‌كان له‌نێوان شه‌ڕی پۆست و خواستی یه‌كڕیزی و كاری هاوبه‌شدا شه‌ڕه‌كه‌یان له‌پێناوی دووه‌مدا چڕتر بكردایه‌ته‌وه نه‌ك هه‌ڵا له‌سه‌ر بوون به‌وه‌زیری برایه‌كی سه‌ركردایه‌تی به‌و ئه‌ندازه‌یه تووڕه‌یان بكات كه درزێكیتر بخاته نێوان ریزه‌كانمان، هه‌رچه‌نده من پێم وانییه پێدانی پۆستی وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی عه‌یبه‌و ناحه‌قی بێت، به‌ڵكو كاتێك ده‌بێته كارێكی ناره‌وا كه‌ئه‌و كه‌سه توانا‌و شایسته‌یی تیا نه‌بێت و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو حزبه ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه، هه‌ندێ جار ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه كه ده‌بێته وه‌زیر سه‌روه‌ری بۆ ئیسلامییه‌كان و حزبه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات و هه‌ندێ جاریش به‌داخه‌وه سه‌رشۆری و كۆڵێك عه‌یبه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت.