لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا پیاوان چ جۆرە هاوسەرێك هەڵدەبژێرن ؟
01/07/2013 نوسەر: bzavpress

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا پیاوان چ جۆرە هاوسەرێك هەڵدەبژێرن ؟

زۆربەی پیاوان گرنگی بە جوانی ئافرەتان دەدەن وەك لە هەڵسوكەوتیان ، راستە كە جوانی هۆیەكی سەرەكیە بۆ مرۆڤەكان بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی بەڵام زۆر جوانیش هەیە ناخی بۆگەنی كردوەو جوانیەكەی نەیتوانیوە پارێزگاری لە دڵ و دەرونی بكات پیاوان زۆربەشیان ئەم ڕاستیانە دەزانن و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا تاڕادەیەك بەرانبەر بە هەستەكانیان سەرسەختن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌بێ به‌ دوای كەسێكەوەبن كە بتوانن ئازادانە بابەتە هەست وسۆزداریەكانیان لەگەڵ باس بكەن.
له‌مڕۆدا بە شێوەیەكی بەرچاو ڕۆڵی ژنان لە كۆمەڵگەدا ڕووی لە زیاد بوون كردوە و بەڕادەیەك گەشەی كردوە كە پێویستە پیاوان خۆیان لەگەڵ ئەو گۆڕانەدا بگونجێنن.
بێگومان هەندێك لە پاڵنەرەكان بۆ ڕاكێشانی هەستی پیاوان ڕووخساری جوانی ئافرەتانە كە تا ئێستاش كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پیاوان هەیە بۆ ژیانی داهاتویان.
سەرەڕای ئەوەش، پیاوانی ئەمڕۆ بە بەراورد لەگەڵ گەورە پیاوانی جاران بە دوای جۆرێكی جیاواز لە ژنانەوەن و پێیان وایە چیتر ئەو سەردەمە بەسەرچوە كە پیاوان تەنها كاسبكاربن و ژنانیش تەنها خەریكی ماڵداری و منداڵ بەخێوكردن بن.
ئەمڕۆدا پیاوان نەك تەنها خۆشحاڵ دەبن كە هاوسەرەكانیشیان بتوانێت لە دابینكردنی بژێوی ژیاندا بەشدار بن، بەڵكو شانازیش دەكەن كە مووچەیەكی وەكوو ئەوان یان تەنانەت زیاتریشیان هەبێت. چونكە ئیدی پیاوان زۆر سەرقاڵی كارنابن و بۆ خۆشبەخت بوونیان بەدوای ژیانی خێزانێكەوەن. كە بەڕاستی هاودەمی راستەقینەیانن .
خۆشبەختانە ئیستا ڕێژەی ئەو پیاوانەی كە بەدوای هاوسەرو مەعشووقێكی ڕاستەقینەوەن پێموانیە ئەوە شتێك بێت كە پیاوان بە ناچاری پێی گەیشتبن، تەنها لەبەر ئەوەیە كە پیاوانیش وەكو ژنان بە دوای تێگەیشتنێكی زیاتر لە ژیاندا دەگەڕێن.
لە ئێوە وایە خۆشیەكانی ئەم ژیانە چیە؟
ئەگەر تۆ ماڵێكت هەبێ‌ تێیدا بخۆیت و بخەویت وە خۆتی تێدا بگۆڕیت ئەوا تۆ لە %75 لە دانیشتوانی جیهان دەوڵەمەن تری.
ئەگەر لە گیرفانتدا هێندە پارە هەبێت بتوانیت لە كاتی پێویستی و برسێتیدا خواردنێكی پێ‌ بكرٍیت ئەوا ئەكرێت بڵین یەكێكی لە دەوڵەمەندەكانی جیهان.
ئەگەر لەشێكی ساغ و سەلامەتت هەبێ‌ ئەوا تۆ خاوەنی یەكێكی لە گەورە ترین نیعمەتەكانی خوای پەروەردگار، چونكە ملیۆنان كەس لە جیهاندا هەن لەبەر خراپی باری تەندروستیان ناتوانن بۆ چركە ساتێك بێ ئازار بژین،
ئەگەربۆ جارێكیش نەچوبیتە زیندان و برسیت نەبووبێت و ئازاروو ئەشكەنجە نەدرابیت,ئەوا تۆ لە 500 ملیۆن كەس لە جیهاندا باشتر ئەژیت .
ئەگەر دایكو باوكت پێكەوە بژین وجیا نەبووبنەوە ئەوە تۆ كەسێكی زۆر دەگمەنیت لەسەر ڕووی ئەم جیهانە .
ئەگەر تۆ كەسێك بیت سوباسی خوای گەورە بكەیت، ئەوا تۆ لە نیعمەتدا ئەژیت زۆربەی خەڵكی ئەو راستیەش دەزانن بەڵام بە هیچ جۆرێك سوپاسگوزار نین .
ئەگەر ئەم نوسینانەت خوێندەوە ئەوا تۆ دوو نیعمەتت پێ‌ ڕەوا بینراوە .
یەكەم : كەسێك هەیە بیرت لێ‌ ئەكاتەوە ،
دووەم : تۆ باشتری لە دوو ملیار كەس لەم جیهانەدا كە لە توانایاندا نیە تەنها وشەیەكیش بخوێننەوە لەبەر ئەوەی خوێندەواریان نیە.