08/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌وڵێكی تیرۆركردنی ئه‌ردۆغان ئاشكرا ده‌كرێت
ماڵپه‌ڕێكی توركی هه‌واڵی شكستپێهێنانی هه‌وڵێكی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای له شاری ئه‌ستانبوڵ بڵاوكرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی "یه‌نی شه‌فه‌ق" بڵاویكرده‌وه كه شه‌ممه‌ی رابردوو له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سیمی كردنه‌وه‌ی بینایه‌كی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی سوڵتان غازی شاری ئه‌ستانبوڵ، هه‌وڵی تیرۆركردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دراوه. ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه سێ پۆلیسی پاسه‌وانی كاروانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه چه‌كی پێبووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌رچه‌نده چه‌كه‌كه فیشه‌كی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام له نزیك شوێنی رووداوه‌كه فیشه‌كی جۆری 9 ملیم دۆزراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌ڕێتی ئاسایشی ئه‌ستانبوڵ كه‌سه‌كه ده‌ستگیركراوه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره به‌رده‌وامه.