01/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شێخ عومەر لە زیندانیش جیھاد دژی ئەمەریکا ئەکات
ئیسلامیی پیرۆزو پێغەمبەرە مەزنەکەی ڕێگەیان بە ئیمانداران داوە ئەگەر لە صــەحرایەکدا تینوویەتی زۆری بۆ ھێنان و تاکە شتێک بۆ ئەوەی لە مەرگ بیانگێڕێتەوەو لایان بێت عارەقە، ئەوە بۆیان لواوەو گونجاوە بەبێ زیادەڕەویی کردن لێی بنۆشن و تینوویەتی خۆیانی پێ لابەرن و خۆیان لە مەرگ بپارێزن... ھەروەھا ئەگەر کەسێکیش زۆری برسی بوو تەنھا گۆشتی بەراز یا گۆشتی مردارەوە بووی لا ھەبوو ئەوە ئەویش بە ھەمان شێوە بۆی درووستە خۆی لە مەرگ ڕزگار بکات و برسیەتییەکەی بە گۆشتی بەرازو حەرام کراو لاببات بەڵام بەبێ زیادەڕەویی کردن تێیدا...
شێخ عومەر عبدالرحمنی فەرماندەمان کە ماوەیەکی زۆرە لای مەغۆلی سەردەم (ئەمەریکا) دەست بەسەر کراوە ماوەی (٣٦٥) ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا دراوە لەگەڵ چەندین ئەشکەنجەو ئازاری جەستەیی و دەروونی، لە پشت زیندانە شیش بەندەکانی ئەمریکاوە دەناڵێنێ بە دوو چاوی کوێری نابیناوە، لە چەند ساڵانی ڕابردوودا مانی لە خواردن گرت و ماوەی یەک دانە مانگ ئامادە نەبوو ھیچ پاروویەک بکاتە گەدەیەوە، چونکە خواردنەکەی تەنھا گۆشتی بەراز بوو، وە ماددەکانی تریش زۆرینەیان بە ڕۆنی بەراز درووست کرابوون، لەوانەیە کۆمەڵێک لە خەڵکی بپرسن بۆچی شێخێکی عەللامەو موجتەھیدو گەورە زانای وەک شێخ عمر عبدالرحمن ئەو ڕێگە پێدانەی ئیسلامییان پەیڕەو نەکردووە کە لە کاتی ناچارییدا درووستە گۆشتی بەرازو مردارەوە بوو و عارەق بخورێت، بەڵام ناوبراو ماوەی یەک دانە مانگ بە برسییەتی مایەوە، تا خەریک بوو بێ ھۆش ببێت و گیان بسپێرێت بەرپرسانی بەندیخانە بۆ ئەوەی ئەم نێچیرە گەورەیەی ئیسلامییان لە دەست نەچێت و زیاتر ڕقی پیسی خۆیان بەرامبەر بە ئەو و بە ئەھلی ئیسلام بڕێژن بڕیاریاندا بە گەڕانەوەی خواردنە ئاسایی و درووست و جێ بایەخەکانی شێخ...
سەرەتا ئەبێ ئێمە ئەوە بزانین کە ئەمەریکا لە نەبوونی خواردنی ترەوە نەبوو کە گۆشتی بەرازی دەرخواردی شێخ ئەدا، بەڵکو وەکو سووکایەتییەک بوو بەرامبەری و دەیانویست ورەو ناخی ئەم پیاوە بزانن، کە بۆیان دەرکەوت وەک خۆیان دەروون بەزیو و ورە ڕووخاو نییە، ئیتر بێ چارە مانەوە... شێخ عومەر عبدالرحمن ھەر لە زیندانیش و لە ژێر چنگ و قەھریی دوژمنکارانەی کوفری ئەمڕۆ جیھادێکی بەرەو ڕووی کردن و تەحەددای کردن کە ئەگەر جەستەو ئێسک و گۆشتی شێخیان لە بەردەستدا بێت، ئەوا قەت ناتوانن دەست بگرن بەسەر ڕۆحە شناوەکەیدا.... بۆیە ئەمەریکییەکان بە ملی شکاو و چاوی شۆڕەوە جارێکی تر بەزین لە بەردەم شێخداو پلانەکەیان پووچەڵ بوویەوە...! خوای گەورە شێخی فەرماندەمان ئازادو ئاسوودەو ڕاگیراو و خۆڕاگر بکات، ناوەوەی زیندانی بۆ بکاتە ئاسوودەیی و گوڵستان، دەرەوەشی بکاتە تیاچوون و فەتارەت و فەوتان و توانەوەو نابووت بوون بۆ ئەمەریکاو خاچپەرستانی ئەمڕۆ و عەلەمانییەکانی لەمەڕ خۆشمان...