09/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دانیشتوانى گەڕەکى چەرمو سیتى بە هۆى کەمى خزمەتگوزاریەوە خۆپیشاندانێکى ناڕەزاییان ئەنجامدا
دانیشتونى پڕۆژەى چەرمو سیتى لە قەزاى چەمچەماڵ گردبونەوەیەکى ناڕەزاییان دژى کەمى خزمەتگوزارى ئەنجامدا و داواکاربون لە حکومەت و لایەنە پەیوەندى دارەکان بە تەنگ داواکاریەکانیانەوە بێن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن
فەرهاد ساڵح یەکێک لە بەشداربوانى گردبونەوەکە بە"بزاڤ پرێس"راگەیاند : ئەمە چەندین جارە خاوەنى پرۆژەکەمان ئاگادار کردوەتەوە لە کەمى خزمەتگوزاریەکانى ئەم پرۆژەیە بەڵام تا ئێستا کێشەکانیان بۆمان چارەسەر نەکردوە
وتیشى : داواکاریەکانمان ئەوەیە کە ١٠ رۆژ جارێک ئاوى خواردنەوەمان پێدەگات و کۆڵانە و شەقامەکانمان قیرتاو نەکراون و قوتابخانەکەمان لە خانوى ماڵاندایە و زەوى بنکەى تەندروستى
و مزگەوتیش بە حیزبێک فرۆشراوە و کراوە بە یەکەى نیشتە جێبون ,
پڕۆژەى چەرمو سیتى لە لایەن کۆمپانیاى بەڕێزەوە جێبەجێکراوە
بۆ دەستکەوتنى وەڵامى بەرپرسانى کۆمپانیاى بەڕێز لە سەر ئەو گردبونەوەیە سەردانى ئۆفیسى کۆمپانیاى بەڕێزمان کرد بەڵام ئۆفیسەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانیەوە چۆڵکرابو ,