09/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆحانی: توركیا وڵاتێكی گرنگی ناوچهكهیه
چاوەڕوان دەکرێ لە میانی دیدارەکانی ئەمڕۆی سەرک ۆماری ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، پرسی نەوت، غازی سروشتی، کارەبا و کەرتی وزە به گشتی گفتوگۆیەکی چڕی لە سەر بکرێ.
سەرک ۆماری ئێران حەسەن رۆحانی پێش سەردانی بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی تاران وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و گوتی: "تورکیا یەک لە وڵاتە گرنگەکانی ناوچەکەیە، پەیوەندی دوستانەی سیاسی، ئابوریی و بارزگانی درێژخایەنی نێوان تورکیا و ئێران جێگای خۆشحاڵیمانە. باشتر و بەرفراوانترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێ، یەک لە سیاسەتە گرنگەکانی حکومەتی ئێرانە. سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ تاران بۆ بەرەو پێشەوە بردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەر دوولا، رۆڵێکی گرنگی ھەبووە كه لهو سهردانهدا چەندین رێککەوتنی جیاجیا ئیمزا کران."