لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزەو هەندی میوە قەدەغە دەكرێت
09/06/2014 نوسەر: bzavpress

لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزەو هەندی میوە قەدەغە دەكرێت


بەڕێوەبەری كشتوكاڵی رانیە (ساڵح حسێن)، ڕایگەیاند؛ بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا مانگی تشرینی دووهەم، هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزەو هەندی میوە قەدەغە دەكرێت.  گوتيشى: لە ئێستادا هاوردەكردنی چەند بەرهەهێكی كشتوكاڵی قەدەغەكراوە بەڵام هەركات پێویست بێت ئەوا بە پێی پێویستییەكە هاوردە دەكرین. جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ئەو بڕیارە لە پێناو هاندان و دڵخۆشكردنی جوتیارە لەسەر كاركردن لە بەرهەمەكانی خۆی و پارێزگاریكردنە لە نرخی بەرهەمەكەی.