سوپای عێراق وئاشبەتاڵێكی نوێ
10/06/2014 نوسەر: bzavpress

سوپای عێراق وئاشبەتاڵێكی نوێ



لەکەمترین ماوەدا کە دژی سوپا و هێزە ئەمنی و ناوخۆییەکان هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام ) کە ماوەی چەندڕۆژێکی کەمی خایاند، سوپای عیراقی لەموسڵدا نەماوەوهەرچی شارو شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای موسڵ هەیە جگە لە شارۆچکە گوندە کوردنیشینەکان کەوتۆتە ژێردەسەڵاتی ( دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام) ەوەو دوو فرقەی سەربازی چۆڵیان کردوەو هەڵهاتون و زیاتر لە ١٨،٠٠٠ هەژدەهەزار چەکدار بە هێزە ناوخۆیەکانەوە وهەرچی بارەگای حیزبی و ئەمنی هەیە لە موسڵدا چۆڵیانکردوە .
بەپێی چاودێران و بارودۆخی موسڵ لە ئێستادا لەژێردەسەڵاتی  دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام دایەو هیچ هێزو لایەنێکیتری تیادانەماوە، سەرلەبەیانی ئیمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ( فیسبوك ) بڵاوکراوەتەوە کە  هێزەکانی (  دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام) دەستیان گرتوە بەسەر فڕۆکەخانەی موسڵدا و دوو هەلیکۆپتەریان تیادا دەست بەسەرداگرتوە .

لەلایەکیترەوە دەستیان گرتوە بەسەر زیندانی بادۆشدا و بەپێی هەواڵەکان نزیکەی ٦٠٠٠ شەش هەزار زیندانی تیادابوەو ئازادکراون، بەپێی هەواڵەکان لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە پێشرەوی دەکەن بۆئەوەی بچەنە ناو شاری موسڵ ەوە، ئەمەش بەگوێرەی باسە سەرەتاییەکان لەوانەیە شەڕ بەرۆکی کوردیش بگرێتەوە بەهۆی ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی حوکومەتی ناوەند کشاوەتەوەو شکستێکی گەورەیان خواردوەوچەك وسەیارەو تەنانەت جلوبەرگەکانیشیان فڕێداوە بەجێیان هێشتوە، هێزی پێشمەرگە بازوی لێهەڵکردوەو لە پێشوازی جەنگدان دژ بە (  دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام) .