02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامییه‌کان زۆرن به‌لام خۆ خۆرن
بێکه‌سی شاعیر ده‌ئێمه هه‌رچه‌نده قه‌ومێکی زۆرین
به‌ڵام چونکه قه‌ومێکی خۆخۆرین
بۆیه دائیما وا له ژێرده‌ستی زۆرین
ئه‌وه‌ی هه‌میشه که بووه‌ته هۆی شکست بۆ هه‌رگه‌ل و هێزو لایه‌نێک خۆخۆری و ناته‌بایی و دژایه‌تیکردن و باسکردنی یه‌کتر بووه به خراپه له پاشمله.
بێ گومان کوردیش به‌ده‌ر نه‌بووه له‌م خۆخۆرییه و بووه‌ته هۆکاری چه‌ندان شه‌ڕی ناوخۆیی ویه‌کێک بووه له هۆکاره سه‌ره‌کی یه‌کانی هه‌ره‌سی شۆڕشه‌کان و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ت و ئه‌زموونه‌کان.
به‌داخه‌وه ئیسلامییه‌کانیش که‌وتوونه‌ته گێژاوی ناکۆکی و سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن و ته‌واوی ئه‌و ئایه‌ت و حه‌دیپانه‌یان له بیر کردووه که داوای برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌کێتی ودوورکه‌وه‌تنه‌وه له سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن و ناته‌بایی وخۆخۆریی ده‌که‌ن،هه‌ر ئه‌م یه‌ک نه‌بوونه‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی که ئیسلامییه‌کان له م هه‌رێمه له95 % مسوڵمانه‌دا ببن به هێزی چواره‌م و پێنجه‌م.
له‌م ڕۆژانه‌دا که هه‌موان سه‌ریان له سووجده‌دایه وده‌پاڕێنه‌وه که ئیسلامییه‌کان ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بوو بێت ببن به‌یه‌ک لیست و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر به‌ناو ئیسلامییه وله‌لای خۆیه‌وه بووته قه‌ڵه‌ڕه‌ش و کار ده‌کات بۆتێکدانی ئه‌م برایه‌تییه‌ی که هێشتا درووست نه‌بووه،هه‌ر که‌سه وبه‌جۆڕێک تۆمه‌ت بۆ یه‌کتری درووست ده‌کات.
شتی واده‌ڵێن که مه‌گه‌ر ته‌نها له ئه‌فسانه‌کاندا هاتبێت،هه‌ریه‌که‌یان یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌کات به‌ده‌ستی که‌سێک وجارێک به ئێرانیزم و جارێک به عاره‌بی وجارێ به ده‌زگای هه‌واڵگری وجارێ به‌ده‌ستی فڵان ووڵاتی ئه‌و‌روپا و......هتد،بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان له ده‌ست دابێت و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دنیایی وقیامه‌تییان بۆ ده‌سته‌به‌ربکات.
ڕووداوی سه‌یر ڕووده‌دات شێخم هه‌ر که ڕۆژنامه‌نووسێک دێت بۆ چاوپێکه‌وتن وه‌کوکوردی دۆ نه‌دیوو قبووڵی ده‌کات و بێ ئه‌وه‌ی که بزانێت سه‌ر به‌کێ یه‌و ئامانجی چییه و بۆچی ئه‌م پرسیارانه‌ی لێ ده‌کات و ده‌که‌وێته قسه‌ووتن به‌م وتۆمه‌ت بۆئه‌و و کای کۆن به‌باکردن پڕکردنه‌وه‌ی کاسێته‌که به خورافیات،به‌ڵام زۆری پێ ناچێت وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و بابای ئیسلامی له‌سه‌ر سایته‌که‌ی و ئه‌و برا مسوڵمانه‌که له په‌یجی برایه‌تی ئیسلامییه‌کان وئه‌و مامه شێخ له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌و ووته‌بێژ و.......هتد وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه وده‌که‌ونه گیانی یه‌کتری وهه‌زاران به‌ڵگه ده‌ده‌نه ده‌ست دوژمنانی ئیسلام.
هه‌رکه‌سه‌و له‌خۆیه‌وه سایت وحیزب وڕێکخراوێک دروست ده‌کات و ده‌که‌وێته گیانی ئیسلامییه‌کان،سایتی ئیسلامی واهه‌یه که ئه‌وه‌نده شتی له‌سه‌ر ئیسلامییه‌کان تێدایه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌کان تێدا نییه.
حه‌کیم و ڕیش سپییه‌ک نییه که‌که‌مێک ئامۆژگارییان بکات و پێیان بڵێت:ئه‌رێ بۆ وا ده‌که‌ن؟خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان و زانایان له کوێدا ووتویانه وابکه‌ن؟به‌پێی کام مه‌زهه‌ب ودین وئایه‌ت قورئان وا که‌وتوونه‌ته گیانی یه‌کتر؟
قسه‌ی خه‌نده هێنه‌ر له ویێدایه دوای ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واوه‌تی وه‌ڵامی کابرا ده‌داته‌وه و به ئاره‌زووی خۆی قسه ده‌کات که‌چی له کۆتاییه‌که‌یدا وه‌ک ڕاهاتنێک ده‌ڵێت پێویسته برایه‌تی خۆمان بپارێزین له هه‌ر دووبه‌ره‌کییه‌ک و ئێمه هه‌میشه ده‌ستی برایه‌تیمان درێژ بووه و به‌رده‌وامیش درێژ ده‌بێت،یان له کۆتایی ڕاپۆرتدا ده‌نووسێت:ئێمه به‌رپرسنین له‌و ووتانه‌ی سه‌ره‌وه وته‌نها وه‌ک ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه!!!
ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان ده‌یکه‌ن به یه‌کتر عه‌لمانییه‌کان نه‌یانکردوه به‌رامبه‌ر به یه‌کتر.
بۆیه لێره‌وه داواده‌که‌ین که وازبهێنن و له‌کاتی هه‌ر ناکۆکییه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا وه‌ک خودای میهره‌بان داوا ده‌کات وده‌فه‌رمووێت