10/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵێك كادری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان، كۆمه‌ڵێك كادری پێشكه‌وتوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
پاش كۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته 72 كاتژمێرییه‌كه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان له‌كاندیدكردنی دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بۆ پۆستی وه‌زیری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵێ كادری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
له‌به‌یانێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ"بزاڤ پرێس"نێردراوه، ئه‌و كۆمه‌ڵه كادیره‌ی كۆمه‌ڵ پاساوی گوێنه‌دانی سه‌ركردایه‌تی به‌داواكارییه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان ده‌هێننه‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن (ئومێده‌وارین ئه‌م دهستلهكاركێشانهوهیهمان ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و به‌هه‌وڵێك له‌قه‌ڵه‌م بدرێت بۆ چاكسازی‌و پاراستنی یه‌كڕیزی موسڵمانان).
بزاڤ پرێس" په‌یوه‌ندی كرد به وته‌بیژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌و ژماره‌یان به‌لام ناوبراو وهلاَمی نه‌دایه‌وه."