12/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نیقاب(پێچه) له ئیسلامدا فه‌ڕزه یان سووننه‌ته..!!
گومانى تێدا نیه كه بالاَپوَشی پێویسته و ده‌بێ ئافره‌تانى ئیماندار واته ئافره‌تی موسڵمانى ئیماندار بالاَپوَشی بكات و خوَى بالاَپوَش بكات.. نهكردنیشى ره‌تكردنه‌وه‌ى فه‌رمانى خواى گه‌وره‌یه، ئه‌و خوایه‌ى كه به جوانترین شێوه یاساى خوَى بوَ ئه‌م بوونه‌وه‌ره ناردووه و هه‌ر خوَشی باش ده‌زانێ به‌نده‌كانى پێویستیان به چیه.. بهلاَم ئه‌وه‌ى كه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و پوَشینه رووى ده‌م و چاو و ده‌ست ده‌گرێته‌وه یان نا..؟
مێژووى "الحجاب" بالاَپوَشی هه‌ر هه‌ربووه هه‌ر له سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى ئیبراهیم هه‌تا كوَتا پێغه‌مبه‌رى خوَمان محمد"ێلى الله علیه و سلم" له كتێبه‌كانى"العهد القدیم و الجدید" چه‌نده‌ها جار ئاماژه به روپوَشی كراوه.. ئه‌وه‌تا له ((الاێحاح))ى 24 له سفر التكوین دا هاتووه كه‌وا (رفقه) چاوه‌كانى به‌رز كردوَتهوه، ئیسحاقی بینیوه جا له‌سه‌ر وشتره‌كه‌ى دابه‌زیوه و به كوێلهكهى گوتووه: ئه‌م پیاوه كێ یه، كه له كێڵگه‌كه ده‌ڕوات دێت بوَ دیدارم، كوێلهكه گوتى ئه‌وه گه‌وره‌مه.. جا ئه‌ویش پهچهكهى به ڕووی خوَیدا داپوَشی.
له((الاێحاح))ى سێ یه‌م له سفر اشعیا هاتووه كه خوا سزاى كچانى(ێهیوَن)-جووله‌كه- ده‌دات له سه‌ر خوَ به‌ده‌رخستنیان له رازاوه‌یی و شانازى كردنیان به خرنگه و زرنگه‌ى (پاوان)ه‌كانیان..
هه‌روه‌ها كلێسه له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕستدا لایه‌كى بوَ ئافره‌ت تایبه‌ت كرد تاوه‌كو تێكه‌ڵ به پیاوان نه‌بن..!!!
پاشان ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێ به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى خوَى به موسڵمان ده‌زانێ و نوێژیش به كوَمهڵ ده‌كات ئه‌وه چیه.. ئه‌وه هی عه‌ره‌به هێناویانه ئه‌وه هى ئه‌وانه‌یه كه حوشتریان هه‌بووه... ئه‌وه هی ئیسلامیه‌كانه... ئه‌وه هی تووندڕهوهكانه.. نا.. هه‌رگیز نا.. ئه‌وه‌ى له بیرچووه كه كه ئاینه‌كانى تریش پێوه پابه‌ند بوون وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد.
جا له‌سه‌رده‌مى هاتنى ئیسلام كه بالاَپوَشى له ساڵى پێنجى كوَچی فه‌ڕز كرا شێوه و جوَرى پوَشینى له قورئانى پیروَز و له حهدیسهكانى پێغه‌مبه‌ر"ێلى الله علیه و سلم" باسكراوه جا باسكردنهكهى كه ته‌فسیر كراوه له لایه‌ن كوَى گشتى زانایانى ئیسلام بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.. هوَى چیه ئافره‌ت بالاَپوَش بێ بهلاَم پیاو نا..؟ له هه‌ر ئاژه‌ڵێك ته‌ماشا بكه‌ى ئه‌وه‌ى كه ده‌چێته دواى "جنس-ره‌گه‌ز" ه‌كه‌ى تر كه ژن و پیاو دوو"ره‌گه‌زن- جنسن" نێر ئه‌كه‌وێته دواى مێ بوَ نمونه: كوَتر و مریشك و كه‌ر و چوَلهكهو مه‌ڕ و هه‌روه‌ها ئه‌وانى تریش.. له هه‌ر ئاژه‌ڵێك یان زینده‌وه‌رێك ئه‌وه‌ى كه هێرشبه‌ره نێرهكهیه نه‌ك مێیه‌كه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه مێ ئاره‌زووى نێره‌ى هه‌یه بهلاَم وه‌ك نێره‌كه نییه. كوڕه ده‌چێته داواى كچ كه ئه‌وه‌ش شتێكى سروشتیه.. پیاو هیچ كاتێ ناتوانێ خوَى ئارایشت بكات و گه‌ر بیشی كات سه‌ره‌نجى ژن بوَ خوَى كیش ناكات، بهلاَم ئافره‌ت زوَر نه‌رم و ناسكن و به پێچه‌وانه‌ى پیاو.
وه ماناى بالاَپوَشی واته: ئههاى خه‌ڵكى! من منم، من، له به‌رامبه‌ر ئێوه، به‌م حیزب و به‌م هزره و فكره، و ئامانجه وابه‌سته‌م نه‌ك ببمه قوربانى و مناڵهورتكه و بووكهشووشهى ده‌ستى ئێوه..!! وه‌ك رووداوه‌كه‌ى"بنی قینقاع" كه موسڵمانه‌كان خه‌ریك بوو جیهادى له‌سه‌ر به‌رپا بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جووله‌كه‌كان چیان كرد له بازاڕ به ئافره‌ته بالاَپوَشهكه، ئه‌وه بوو دواى "ێلح" یان كرد.
ئیتر ئێمه‌ش ده‌چینه سه‌ر راى گشتى و ئه‌وانه‌ى كه له پێشترن به تایبه‌ت. وه زوَربهى زانایانى ئیسلام و به تایبه‌ت"مفسر" راڤه‌كاران- ره‌ئیان له‌سه‌ر ئایه‌تى 31 سوڕه‌تى نوور به‌م شێوه‌یه، بوَیه سووننهت بوونه‌كه‌ى له پێشتره نه‌ك واجبوونهكهى..؟؟!!
خواى گه‌وره له قورئانى پیروَز ده‌فه‌رموێ: وَقُلْ لِلْمُۆْمِنَاتِ ێغْچُچْنَ مِنْ ڕَبْێَاڕهِنَّ وَێحْفَڤْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا وَلْێچْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَڵى جُیُوبِهِنَّ ....((النور31)) واته: به ژنانى باوڕدار بلێ با چاویان دابخه‌ن له ته‌ماشاى نامه‌حره‌م و عهورهتیشیان بپارێزن له گوناه، زینه‌ت و جوانى و خشڵى خوَیان ده‌رنه‌خه‌ن له ئاستى نامه‌حره‌م، بێجگه له‌وه‌ی لێی ده‌رده‌كه‌وێ واته ئه‌و ئه‌ندامانه نه‌بێت له كاتى ئیش و كارى ناوماڵدا ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك "ابن عباس" ده‌ڵێ: ده‌م و چاو و هه‌ردوو ده‌ست ئه‌وه قهیناكا.. با گوَشهى سهرپوَش و له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینگیشیاندا تا گه‌ردن و سینگ و بهروَكیان ده‌رنه‌كه‌وێ..
شێخ ئه‌لبانى له جلباب المراه فی الكتاب و السنه-محمد ناێر ا‌لدین الالبانی- سلسله كتاب الگریق الى الجنه(7،8). ئه‌و فه‌رمووده‌ى هێناوه:
(ان اسماء بنت ابی بكر دخلت على النبی"ێلى الله علیه و سلم" و علیه پیاب رقاق، فاعرچ عنها و قال: یا ڕسماء إن المرڕه إژا بلغت المحیچ , لم یێلح ڕن یرى منها إلا هژا و هژا- وڕشار إلى وجهه وكفیه).
واته: ئه‌سماى كچی ئه‌بوبه‌كر چووه ماڵى پێغه‌مبه‌ر، كه پوَشاكێكى ته‌نكى پوَشیبو، پێغه‌مبه‌ریش پشتى تێكرد و فه‌رمووى : ئه‌سما، ئافره‌ت گه‌ر بلوغ بوو و خوێنى بێنوێژى بینى، بوَى دروست(جائز) نیه جگه له‌مه و له‌مه‌ى ده‌ركه‌وێ، ئاماژه‌ى بوَ ده‌ست و ده‌م و چاوى كرد. جلباب المراه فی الكتاب و السنه-محمد ناێر ا‌لدین الالبانی- سلسله كتاب الگریق الى الجنه(7،8).
رهئێ زانایانى له سه‌ر ته‌فسیرى ئایه‌تى: (..وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا..).
ا/ سه‌یید قوتب به ره‌حمه‌ت بێ له ماناى (وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا).. ده‌فه‌رموێ((فاما ما ڤه‌ر من الزینه فی الوجه و الیدین، فیجوز كشفه لان كشف الوجه و الیدین مباح. واته: ده‌ركه‌وتنى ده‌م و چاو و ده‌سته‌كانى دروسته ده‌ربكه‌ون به به‌ڵگه‌ى ئه‌م حهدیسهى پێغه‌مبه‌ر" ێلى الله علیه و سلم" ((یا ڕسماء إن المرڕه إژا بلغت المحیچ , لم یێلح ڕن یرى منها إلا هژا و هژا وڕشار إلى وجهه وكفیه). پێغه‌مبه‌ر" ێلى الله علیه و سلم"فه‌رمووى : ئه‌سما، ئافره‌ت گه‌ر بلوغ بوو و خوێنى بێنوێژى بینى، بوَى دروست(جائز) نیه جگه له‌مه و له‌مه‌ى ده‌ركه‌وێ، ئاماژه‌ى بوَ ده‌ست و ده‌م و چاوى كرد.
جیب:واته: سنگ، دڵ، مه‌مك
خمار: واته: داپوَشینى سه‌ر و مل
ب/ وه ماموَستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له ته‌فسیره‌كه‌ى"رامان" كه له كوردستان به كوَدهنگى زانایانى كوردستان پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێنا و خهلاَتى رێزڵێنانى پێی به‌خشرا ساڵى 2012 ده‌فه‌رموێ: حه‌به‌شیه‌كان روَژى جه‌ژن شه‌ڕه نێزه‌یان ده‌كرد له مزگه‌وتدا، پێغه‌مبه‌ر"ێلى الله علیه و سلم" خوَیشى ته‌ماشاى ده‌كردن و خاتوو عائیشهیشى له پشت خوَیهوه دانابوو ته‌ماشاى ده‌كرد((ته‌فسیرى رامان لاپه‌ڕه 559 چاپی یه‌كه‌م)) ئه‌وه‌ش بوَ راڤه‌ى ئایه‌تى: وَقُلْ لِلْمُۆْمِنَاتِ ێغْچُچْنَ مِنْ ڕَبْێَاڕهِنَّ وَێحْفَڤْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا وَلْێچْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَڵى جُیُوبِهِنَّ ....((النور31)).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستى ئێمه‌یه كه ئایا جلباب: هه‌موو لاشه ده‌گرێته‌وه ئه‌ى ئایه‌ته‌كه‌ى 31 سوڕه‌تى نوور و حه‌دیسه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر چی..؟ ئیمامى "بغوی" له ته‌فسیره‌كه‌یدا له به‌رگى 3 لاپه‌ڕه 54 ده‌رباره‌ى "جلباب" وتوویه‌تى: بریتیه له‌و چوارشێوهى كه ئافره‌ت به‌سه‌ر پوَشاك و سهرپوَشهكهیهوه شوَڕ ده‌كاته‌وه و خوَى پێ دادهپوَشێ..
ئیبنى كه‌سیریش ده‌ڵێ: ئه‌و بالاَپوَشیهیه كه به‌سه‌ر سهرپوَش دێته خواره‌وه..
واته‌ى: ئه‌وه‌یه زانایان ته‌فسیریان كردووه له‌سه‌ر "جلباب" یه‌ك پوَشاكه سه‌ر تا خوار، تایبه‌تیش نه‌كراوه ره‌ش بێت له رووى ره‌نگه‌وه..!! نه‌ك ئه‌وه‌ى رووى پارچه‌یه‌ك بێ و ئه‌وه‌ى خوار ناوكى پارچه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ى سه‌رووى ناوكى پارچه‌یه‌ك..!!
ێا ڕَیُّهَا النَّبِیُّ قُل لِّڕَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُۆْمِنِینَ یُدْنِینَ عَڵیْهِنَّ مِن جَڵابِیبِهِنَّ ژَلِكَ ڕَدْنَى ڕَن یُعْرَفْنَ فَڵا یُۆْژَیْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَّحِیماً (59) ((احزاب59)).. واته: بالاَپوَش و عاباكانیان بپێچن به خوَیاندا به شێوه‌ك كه ته‌واوى سه‌ر وو مل جه‌سته‌یان داپوَشێ.. "ابن عباس" ده‌ڵێ: جیلیباب ئه‌و جل و به‌رگه‌یه ته‌واوى سه‌ر هه‌ر له پێ تا ته‌وقی سه‌ر دائهپوَشێ..!!
جا به كوَ ده‌نگى زانایان"اجماع" پێچهكردن داپوَشینى رووى ئافره‌ت سوننه‌ته.. ئیمامى"النواوی" له قازى "عیاچ" گێڕاوێتیه‌وه كه به یه‌كده‌نگى زانایان داپوَشینى رووى ئافره‌ت سوننه‌ته و واجب نییه!!
راڤه‌كار(مفسر)ان:ابن كپیر، رازی، قرگبی، گبری، اَلوسی، الزمخشری، سید قگب له راڤه‌ى لێكدانه‌وه‌ى ئایه‌تى" زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا" النور 31 ڕایان وایه ده‌ست و ده‌م و چاوه كه دانهپوَشرێ به هه‌مان شێوه(جمهور الفقهاه) رایان وایه جه‌سته‌ى ئافره‌ت هه‌مووى عه‌وره‌ته جگه له ده‌ست و ده‌م و چاو..!!
به‌به‌ڵگه‌ى:
1- ئایه‌تى 31 سوڕه‌تى نوور" وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ڤَهَرَ مِنْهَا" و كه وه‌ك راڤه‌كار(مفسر)ان ته‌فسیریان كردووه ئیتر جگه له وته‌كه‌ى"ابن عباس" كه له پێش هه‌موو تهفسیرهكانهوهیه و له "سلف"یشه..!!
2- حه‌دیسه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر"ێلى الله علیه و سلم"((یا ڕسماء إن المرڕه إژا بلغت المحیچ , لم یێلح ڕن یرى منها إلا هژا و هژا وڕشار إلى وجهه وكفیه). پێغه‌مبه‌ر" ێلى الله علیه و سلم"فه‌رمووى : ئه‌سما، ئافره‌ت گه‌ر بلوغ بوو و خوێنى بێنوێژى بینى، بوَى دروست(جائز) نیه جگه له‌مه و له‌مه‌ى ده‌ركه‌وێ، ئاماژه‌ى بوَ ده‌ست و ده‌م و چاوى كرد.
3-حه‌به‌شیه‌كان روَژى جه‌ژن شه‌ڕه نێزه‌یان ده‌كرد له مزگه‌وتدا، پێغه‌مبه‌ر"ێلى الله علیه و سلم" خوَیشى ته‌ماشاى ده‌كردن و خاتوو عائیشهیشى له پشت خوَیهوه دانابوو ته‌ماشاى ده‌كرد و عائیشه چه‌ناگه‌ى خوَى له‌سه‌ر شانى پێغه‌مبه‌ر" ێلى الله علیه و سلم" دانابوو.
4- فه‌زڵى كوڕى عه‌بباس له مه‌ككه له دواى پێغه‌مبه‌ر" ێلى الله علیه و سلم" دانیشتبوو له‌سه‌ر حوشتر كه ڕێیان ده‌كرد، فه‌زڵ رووى وه‌رگێرا و ته‌ماشاى هه‌ندێ ئافره‌تى كرد، ئه‌و كاته حیجاب"بالاَپوَش"یش فه‌ڕز كرابوو فه‌زڵ وتى ئه‌و ئافره‌تانه زوَر جوانن و سیمایه‌كى جوانیان هه‌یه.. پێغه‌مبه‌ر" ێلى الله علیه و سلم" به ده‌سته‌كانى سه‌رى فه‌زڵى سووراند تا ته‌ماشاى ئافره‌ته‌كان نه‌كات.
فه‌زڵ چوزانى ئه‌و ئافره‌تانه سیمایان جوانه، خوَ ئه‌و كاته"الحجاب" فه‌ڕز كرابوو، ئه‌ى بوَ ئه‌و ئافره‌تانه پێچه‌یان نه‌كردبوو.!!
ج/ تهبهریشى له ته‌فسیره‌كه‌ى راى هه‌موو زانایانى هێناوه‌ته‌وه و راى زوَرینهى پێش خستووه به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌سێ نوێژ ده‌كات ده‌بێ عه‌وره‌تى داپوَشێ و بوَ ئافره‌تیش ته‌نها بوَى هه‌یه ده‌م و چاو ودهستهكانى دیاربێت كه پێغه‌مبه‌ر"ێلى الله علیه و سلم" رێ پێ داوه..!!
سه‌رچاوه‌كان:
1-ته‌فسیرى ته‌به‌رى
2- ته‌فسیره‌كه‌ى سه‌یید قوتب
3- ته‌فسیرى رامان-چاپی یه‌كه‌م
4- مێرگ و گوڵزارى به‌هار-ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر رێزدار
5- بالاَپوَشی ئافره‌ت موسڵمان-چاپی حه‌وته‌م
6- فه‌رهه‌نگى المورد عه‌ره‌بی-فارسی