12/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قاسم سلێمانی: سه‌ری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بڕین و ته‌فروتونایان ده‌كه‌ین
(قاسم سلێمانی) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی رایگه‌یاند، له سوریا چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام(داعش)یان دووچار شكست كرد، به‌ڵام له عێراق سه‌ریان له جه‌سته جیاده‌كه‌نه‌وه و ته‌فروتونایان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی (قاسم سلێمانی) كرد بۆ به‌غدا له‌دوای كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، و به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش بێت، سلێمانی له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا به به‌رپرسانی عێراقی راگه‌یاندووه، كه كۆتایی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام له عێراق ده‌بێت، و ئێرانیش به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه پشتیوانی له عێراق ده‌كات له‌جه‌نگی دژ به تیرۆر.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس تهئیكدیشی له‌سه‌ر توانای هێزه سه‌ربازیه عێراقیه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام
پێشتر كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ هاتنه عێراق و شه‌ڕكردن دژ به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام له پارێزگاكانی عیراقدا خسته‌ڕوو.
الیوم الپامن