12/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ڵمانیا کڕیاری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه
وه‌جبه‌یه‌کی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به کێشی 41 هه‌زار تۆن، له لایه‌ن کۆمپانییه‌کی ڕووسی فرۆشراوه‌ته وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
دوو که‌شتی نه‌وتبه‌ری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان که هه‌ر یه‌کیان هه‌ڵگری یه‌ک میلیۆن به‌رمیل نه‌وتن، هێشتاکه له‌سه‌ر ده‌ریا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندان و تا ئێستا هیچ وڵاتێک جێگای ئه‌و نه‌وته‌ی نه‌کردۆته‌وه، وه‌جبه‌ی سێهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دوو حه‌وته پێش ئێستا و پێش بارکردنی ئه‌م دوو که‌شتییه، به شێوه‌ی نهێنی به وڵاتی ئه‌ڵمانیا فرۆشراوه.
کۆمپانیا ڕووسیایی ڕۆزنه‌وت، ئه‌و وه‌جبه‌ی که کێشی ده‌گاته 41000 تۆن، به کۆمپانیای ئینگلیزی بریتیش پترۆلیۆم فرۆشتووه، بۆ به‌کارهێنان له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ڕۆهێری ئا‌ڵمانیا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ ئه‌و وه‌جبه‌یه به نرخی 30 میلیۆن دۆلار له ڕێگای به‌نده‌ری مارسینی تورکیا و له ڕۆژی 8ی مه‌ی 2014 بۆ به‌نده‌ری تریستای ئیتالیا گواسترایه‌وه و له ڕێگای هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ترانس- ئالپاین به پاڵاوتنگه‌ی نه‌وتی ڕۆهێری ئا‌ڵمانیا گه‌یشتووه.
کۆمپانیای ڕۆزنه‌وتی ڕووسیا، نه‌وتی سووکی کێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌قی بۆ کۆمپانیای ئینگلیزی بریتیش پترۆلیۆم کڕیوه و ئه‌و کۆمپانیایه یه‌کێک له خاوه‌ن پشکه‌کانی سه‌ره‌کی پاڵاوتنگه‌ی ڕۆهری ئاڵمانیایه.
به‌غدا به توندی دژایه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌کات به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی له کڕیارانی نه‌وتی هه‌رێم کردووه و کۆمپانیای OMV نه‌مسای به بۆنه‌ی کڕینی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی کوردستان، خسته لیستی ڕه‌شه‌وه.
له ئێستادا 2 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان له دوو که‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر بارکراوه، به‌ڵام کڕیارانی ئه‌و نه‌وته نادیارن.
که‌شتی یونایتێد لیدرشیب که به ئاڵای دوورگه‌کانی مارشاڵ گه‌شت ده‌که‌ن له په‌راوێزه‌کانی وڵاتی مه‌غریب چاوه‌ڕوانی کڕیار ده‌که‌ن و که‌شتی یونایتێد ئه‌مبلوم هه‌روه‌ها به ئاڵای یوونان به‌ره‌و باشووری ئه‌ورووپا ده‌ڕوات.