لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یی له‌یه‌كێتی كردوه گه‌ر بچنه پاڵ ئۆپۆزیسیۆن
عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه رایگه‌یاندووه: له‌ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بۆ دوو ساڵ ئاماژه بهتهلهفونكردن بۆ تاڵه‌بانی و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رێكه‌وتنه‌كه به‌ده‌ستخه‌ت نوسراوه و ئیمزای كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ره، ئه‌و وتی "له‌ڕاستیدا پارتی و بارزانی، یه‌كێتیان له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌ی قورس‌دا راگرت: یان خستنه راپرسی ده‌ستور، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستای هه‌رێم، پارتی و بارزانی له‌م ململانێیه‌دا تا ئه‌وپه‌ڕی هه‌ڵكشان و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ دوو ئیدارهییشیان كرد‌و وتیان گه‌ر بچنه پاڵ ئۆپۆزیسیۆن ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سیسته‌می دوو ئیداره‌یی زۆنی سه‌وزو زه‌رد".
وتیشی " رۆژێك به‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، هێرۆخان و عومه‌ر فه‌تاح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ بانگی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیان كردووه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی‌و رێكهوتننامهكهیان بۆ باسكردن و پێیانوتن كه به‌یانی ده‌نگده‌ده‌ن، هه‌ر
"هه‌مویان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ربوو، كه‌س نه‌بو ئیعترازی هه‌بێت، چونكه كه‌س نییه ئیعترازی له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌ملاولا وا قسه ده‌كات له‌به‌رده‌می مه‌كته‌بی سیاسی‌دا وا قسه ناكات"