13/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به ئه‌نجامدانی 3 یاری رۆژی دووه‌می یارییه‌كانی مۆدنیالی 2014 به‌ڕێوه ده‌چێت
وابڕیاره ئه‌مشه‌و هه‌ینی 13/6/2014 له وولاَتی به‌ڕازیل رێكخه‌ری مۆندیالی 2014 ئه‌نجام بدرێت . به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ش له كاتژمێر 7ی سه‌ر له‌ئێواره هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و كامیرۆن له گرووپی یه‌كه‌م به یه‌ك ده‌گه‌ن . كه شه‌وی ڕابردوو و له یاری كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌تییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی ِێكخه‌ری مۆندیال به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای برده‌وه و ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی گرتووه . پاشان دوابه‌دوای ئه‌م یارییه و له یارییه‌كی زۆر گرنگ دا له گرووپی دووه‌م ، هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و ئیسپانیای هه‌ڵگری پاڵه‌وانییه‌تی مۆندیالی پێشوو به یه‌ك بگه‌ن . ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌ی له مۆندیالی پێشوو له قۆناغی كۆتایی به یه‌ك گه‌یشتن و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا توانی له هۆڵه‌ندا بباته‌وه و ببێته پاڵه‌وانی مۆندیالی 2010 . هه‌ر بۆیه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به گیانێكی تۆڵه سه‌ندنه‌وه یاری ده‌كه‌ن و ئیسپانییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌و بردنه‌وه‌یان بكه‌ن و بره‌و به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بده‌ن .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه و له هه‌مان گرووپ ، هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی چیللی و ئوستوڕاڵیا له كاتژمێر 1ی شه‌و به یه‌ك ده‌گه‌ن .