13/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌كسیك بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌رامبه‌ر كامیرۆن تۆمار ده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له یه‌كه‌م یاریدا له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كامیرون سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا .
له یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه باران بارین ده‌ستی پێكرد وه تا كۆتاییش به‌رده‌وام بوو ، له تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك بالاَدهستی خۆی نواند به‌رامبه‌ر كامیرۆن هه‌رچه‌نده 2 جار و له خوله‌كه‌كانی 11 و 29 مه‌كسیك 2 گۆڵی تۆمار كرد بهلاَم ناوبژیوان هه‌ر دوو گۆڵه‌كه‌ی ئه‌ژمار نه‌كرد به‌هۆی ئۆفساید بوونیان . وه له خوله‌كی 16 شدا كامیرۆن گۆڵێكی تۆمار كرد بهلاَم دووباره ناوبژیوان به ئۆفساید ئه‌ژماری كرد . له ئه‌نجامدا له خوله‌كی 69 یاریزانی مه‌كسیكی دۆس سانتۆس توانی گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك 3 خاڵی گرنگی به‌ده‌ست هێنا .
ئێستا له ڕیزبه‌ندی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا به‌ڕازیل خاوه‌نی 3 خاڵ و مه‌كسیكیش 3 خاڵی هه‌یه بهلاَم به‌هۆی گۆڵه‌وه كه به‌ڕازیل +2 ه له پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی و مه‌كسیكیش دووه‌مه.