02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌مه‌ترسیدایه
سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات نه‌وشیروان مسته‌فا له‌چه‌ند مه‌ترسییه‌ك ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیشی زیادكردووه.
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چه‌ند مه‌ترسییه‌ك ئاگاداركراوه‌ته‌وه و پێیان راگه‌یاندووه كه ده‌بێت له‌مه‌ودوا زیاتر ئاگای له‌خۆی بێت.
رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و وشیاركردنهوهدا نه‌وشیروان مسته‌فا ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی زیادكردووه.
هه‌روه‌ها به رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌نراوه نابێت له‌مه‌ولا رێگه به‌هه‌موو كه‌سێك بدرێت بچێت بۆلای، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێت چاویان به نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌وێت ده‌بێت پێشوه‌خته كاتیان بۆ رێك خرابێت.
جیا له‌وانه‌ش به‌نه‌وشیروان مسته‌فا راگه‌یه‌نراوه كه پێویسه ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخوات پێشوه‌خته بپشكنرێت و زیاتر ئاگاداربن له‌و بوارانه‌دا.